جه‌مال موحسین:
‘’’ڕۆژ به ڕۆژ ڕۆشنتر ئه‌بێته‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان كه بۆرژوازی جوڵه‌ی لێوه ئه‌كات ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیه‌كی یه‌كلایه‌نه‌ی نییه، بگره تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دوانه‌ییه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی سه‌روه‌ت تیایدا به‌رهه‌م دێ، هه‌ژاریش به‌رهه‌م دێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا گه‌شه‌ی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه، هێزێكیش هه‌یه كه سه‌ركوت به‌رهه‌مئه‌هێنێ. وه هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌شه كه سه‌روه‌تی بۆرژوازی به‌رهه‌مئه‌هێنێ، واته سه‌روه‌تی چینی بۆرژوازی……‘‘
ماركس، هه‌ژاری فه‌لسه‌فه، به‌ندی دوو: میتافیزیكی ئابوری سیاسی، سه‌رنجی حه‌وته‌م
ئه‌وه‌ی كه هه‌زاره‌ها خێزان له كوردستان له‌سه‌ر زبڵدانه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی پیسی بژێوی ڕۆژانه‌یان په‌یدا ئه‌كه‌ن، سه‌یر نییه. ئه‌وه‌ی كه كرێكارانێك كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌كان، شاره‌وانیه‌كان، كارگه‌كان، پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت، كاره‌با، قوتابخانه‌كان…. هتد ژیانیان دابین نابێ و ناچار ئه‌بن كه كاری تر بكه‌ن (ده‌ستفرۆشی) سه‌یر نییه. ئه‌وه‌ی كه كرێكارانێك له بیناسازی، له پڕۆژه‌كان، له كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه و … هتد بێكار ئه‌كرێن و ئیتر خه‌ون به ژه‌مێكی خۆشه‌وه ئه‌بینن سه‌یر نییه، چونكه چینێكی دی، كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می كۆمه‌ڵگای كوردستان له ناز و نیعمه‌ت و كۆشك و ته‌لاردا ئه‌ژین.
ئه‌وه‌ی كه مناڵانی چینی كرێكار موحتاجی نان و شیرن یه‌كسانه به‌وه‌ی كه مناڵانی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی چینی دارا و ده‌سه‌ڵاتدار به بۆدی گارد و فێراری و پۆرشه‌وه پیاسه ئه‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی دووه‌م وابن، ئه‌بێ ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌میش برسێتی و هه‌ژاری ده‌میان وشك هه‌ڵبێنێ.
كاتێك كه به هیچ جۆرێك دیار نه‌بێ داهاتی كارگه‌كانی ئاسن و چیمه‌نتۆ و ده‌رمان و دۆشاوی ته‌ماته و قیر و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و كاره‌با و ئاو و فه‌رمانگه‌كانی باج و ….. هتد به‌رهه‌میان چی لێ دێ. به‌رهه‌مهێنه‌رانی زه‌قه‌ی چاویان بێ و ئه‌وانه‌شی كۆنترۆڵه‌كانیان به ده‌سته شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه بێ كه‌ی و چۆن و له ڕێی كوێوه فه‌رده پاره‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و دیو سنور، به‌شی زۆرینه برسێتی و هه‌ژاری و شه‌و ڕۆژكردنه‌وه له كۆڵان و سه‌رانگوێلكه‌كان و سه‌ر زبڵدانه‌كان ئه‌بێ.
ئاخر ئه‌مانه‌ی دوایی بۆیه هه‌ن چونكه كه‌سانێك هه‌ن كه له چراخانی كۆشكه‌كانیشیان بێزار بوون و ئیتر ئه‌ڵێن: ’’خۆشی تیا نه‌ماوه‘‘ هه‌ر بۆیه‌شه ته‌نانه‌ت سه‌ركوتكردنی هه‌ژارانیش له‌زه‌ت و له‌هووه بۆ ئه‌وان. به قه‌ولی ماركس له كوردستان پڕۆلیتاریا بۆیه هه‌یه چونكه بۆرژوازیه‌كی پیس و بۆگه‌نی كوردی هه‌یه.