دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئارام بەختیار پەیامنێری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) پێشێلکردنی ئازادی کاری ڕۆژنامەنوسی و ئازادیە مەدەنیەکانە.

ئێمە لە ڕادیۆی پێشەنگ دەنگی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان  کردەوەی  دەستگیرکردن و زیندانیکردنی پەیامنێری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) ئارام بەختیار سەرکۆنەدەکەین، کەماوەی ٩ نۆ ڕۆژە لەلایەن پۆلیسی ئیدارەی گەرمیانەوە دەستبەسەرکراوە و سەرەرای بریاری دادگا بەئازادکردنی بەکەفالەت بەڵام هێشتا ئازادناکراوە و دەستبەسەرە، داواکارین لەدەسەڵاتدارانی ئیدارەی گەرمیان کە ئارام بەختیار بەبێ هیچ مەرجێک و دەستبەجێ ئازادبکرێت و هاوکات ڕێز لە ئازادی کاری ڕۆژنامەنوسی بگیرێت.دووبارەبونەوەی کردەوەکانی دەستدرێژی کردنە سەر رۆژنامەنوسان و میدیاکاران لەکوردستاندا، بەڵگەیەکی دیکەیە لە پێشێلکاری یاسا و بەرتەسکردنەوەی ئازادیە مەدەنیەکان.

ڕادیۆی پێشەنگ

دەنگی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٣٠ ی ئایاری ٢٠١٧

 

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *