گفتوگۆى بڵاوکراوەى ئۆکتۆبەر لەگەڵ هاوڕێ ڕێبوار ئەحمەد سەبارەت بەهێرشى چەکدارانەى یەکێتى نیشتمانى بۆسەر حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى لە ڕۆژى 14/7/2000
ئۆکتۆبه‌ر: ئه‌م ڕۆژانه 9 ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماره چه‌کدارییه‌که‌ی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان بۆسه‌ر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تێپه‌ڕ ده‌بێت. په‌لاماریک که‌وێرای داخستنی باره‌گای ڕابه‌ری و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانی وه‌ک ژنان و منالان و مامۆستایانی به‌دواوه بوو هاوکات 5 ئه‌ندامی حزبی کرده قوربانی وسه‌دان ئه‌ندامیشی خسته نێو زیندانه‌کانی ئاسایش و سه‌ره‌نجام قه‌ده‌غه‌کردنی چالاکی کۆمۆنیزمی کرێکاری لێکه‌وته‌وه… به‌گشتی ئه‌کرێ بڵێین که په‌لاماری 14/7/2000 یه‌کیتی شه‌ڕێکی سه‌راپاگیری به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا داسه‌پاند که‌ئاکامه‌کانی تا ئه‌م سالانه‌ی دواتریش درێژه‌ی هه‌بووه .. به‌رای ئێوه زه‌مینه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه چییه و ئه‌و هۆکارانه چی بوون که ئه‌م شه‌ڕه‌ی کرده پێویستییه‌ک بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د: له‌یه‌ک ڕسته‌دا یه‌کیتی په‌لاماری حیزبی ئێمه‌یداو سه‌رکوتی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی میلیشایی و زۆردارانه‌ی خۆی سه‌رکوت بکات. بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران، بزووتنه‌وه‌ی دژی بێ‌کاری، بزووتنه‌وه‌ی دژی سته‌مکێشی و کوشتاری ژنان، بزووتنه‌وه‌ی دژی برسێتی، بزوتنه‌وه‌ی خه‌بات بۆ خواستی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت…سه‌رکوت بکات. که له‌لایه‌ن حیزبی ئێمه‌وه ڕابه‌رایه‌تی ده‌کران.
کێشمه‌کێش له نێوان حیزبی ئێمه‌و یه‌کیتی نیشتمانی له گشتی ترین ئاستی خۆیدا، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که دوو حیزبی سیاسی چینایه‌تی جیاواز‌و سه‌ربه‌دوو بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی جیاوازن ودوو ئاسۆی سیاسی جیاواز‌و ناکۆک به‌یه‌ک ده‌خه‌نه به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا. یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان وه‌کو حیزبێکی ده‌سه‌لاتداری ناسیونالیستی چینی بۆرژوازی کوردستان، یه‌کێکه له نوێنه‌رانی هه‌ل‌ومه‌رجی پڕ له‌ناعه‌داله‌تی ئێستا. ئه‌و سیسته‌مه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تیه‌ی ئێستا له‌کوردستاندا به‌رپایه، ئه‌لگۆی یه‌کیتی و بورژوازی کورده بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا.حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش حیزبی ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌یه که بۆ گۆڕینی ڕیشه‌یی ئه‌م هه‌لومه‌رجه پێکهاتووه و تێده‌کۆشێت بۆ به‌رپاکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران. هه‌موو سیاسه‌ت و کارکردو به‌رنامه و تاکتیکه‌کانی هه‌ردوو ئه‌م حیزبانه له‌و دوو ئاسۆ جیاواز‌و ناکۆک به‌یه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
بێگومان له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ئه‌م دوو حیزبه وه‌کو دوو هیزی سیاسی سه‌ر ساحه‌ی کوردستان، به تایبه‌تی که هه‌ردولایان زۆرتر له‌هه‌مان ناوچه‌کانی کوردستاندا قورسایی هه‌ڵسوڕانیان بووه. هه‌میشه له‌سه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگا و کێشه جۆراوجۆره سیاسی وکۆمه‌لایه‌تیه‌کان کێشمه‌کێش له‌نێوانیاندا هه‌بووه. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری حیزبی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک بووه‌و خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و هوشیارده‌رانه شێوه‌ی سه‌ره‌کی خه‌باتی بووه، یه‌کیتی نیشتمانیش وه‌کو هێزێکی ده‌سه‌لاتدارو داسه‌پێنه‌ری سیسته‌مێکی زۆردارانه‌ی پڕ له هه‌لاواردن و سته‌مکێشی، هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر مخالفینی سیاسی و خه‌ڵکی ناڕازیدا په‌نای بۆ چه‌ک و سه‌رکوتکردن بردووه. ئه‌مه‌ش هۆو زه‌مینه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ڕووداوی 14ی ته‌موزی 2000 بوو.
به‌لام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و فاکتۆره سه‌ره‌کیانه‌ی باسکران، فاکته‌رو هۆکارو زه‌مینه‌ی تایبه‌تی تریش هه‌بوو بۆ ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی یه‌کیتی. یه‌کیتی و پارتی له ماوه‌ی نزیک به 10 ساڵی ده‌سه‌لاتی میلیشیایی خۆیان و داسه‌پاندنی شه‌ڕی ناوخۆ‌و نابووت کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و تێکدانی ژیانی خه‌ڵک، هه‌روه‌ها له نێو بێئاسۆیی سیاسی ئه‌وکاته‌یاندا، له ته‌نگانه‌یه‌کی سیاسی‌دا بوون و کۆمه‌ڵگای کوردستانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا خستبوه ته‌نگانه‌وه. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری حیزبێک بوو که له‌و کاته‌دا نوێنه‌رایه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ده‌کرد دژی سه‌رگه‌ردانی سیاسی کۆمه‌ڵگای کوردستان، دژی برسێتی‌و هه‌ژاری‌و تالان وبڕۆی داهاتی کوردستان، دژی ئاپارتایدی جنسی و کوشتاری به لێشاوی ژنان، دژی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوخۆیان و ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که، به چاوساغی یه‌کیتی و پارتی، دژی چاوشارکێ و به‌ندو به‌ستی ئه‌حزابی ناسیونالیستی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس..یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان په‌لاماری حیزبی کۆمۆنیستی دا‌و سه‌رکوتی کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵک سه‌رکوت بکات و ڕێگاخۆشکات بۆ به‌رده‌وامیدان به ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و تالانوبڕوێ داهاتی کوردستان. بێگومان له‌م چوارچێویه‌دا مه‌سه‌له‌ی زۆر دیاریکراوتر هه‌بوو بۆ په‌لاماره‌که‌ی یه‌کیتی، وه‌کو هه‌ڵویستی حیزب به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه ساخته‌که‌ی شاره‌وانی که چه‌ند مانگ پێش ئه‌و ڕووداوه به‌ڕێوه‌چوو، یان هه‌ڵسورانه‌کانی حیزب بۆ گۆڕینی یاساکانی ئه‌حوال شه‌خێی و خواستی جیابونه‌وه‌ی کوردستان ..و ….به‌لام هه‌موو له‌و چوارچیوه‌یه‌دا بون که باسم کرد.
ئۆکتۆبه‌ر: به‌لام هاوڕێ ڕێبوار ئیدعای ئه‌وکاتی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی نیشتمانی ئه‌وه‌بوو که‌شاره‌کانی کوردستان له‌دیارده‌ی چه‌کداری حزبه میلیشیاییه‌کان پاک بکاته‌وه و له‌مه‌شدا حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ملی نه‌ده‌وا، بۆیه ئه‌م شه‌ڕه‌ی له‌دژ کرا.. ئێوه ئه‌م ئیدعایه چۆن وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د: ئه‌وه پڕوپاگه‌نده و بیانوویه‌کی ئه‌وه‌نده پوچ بوو که ڕه‌نگه پێویستی زۆری به‌وه نه‌بێت به‌ڵگه بۆ به‌ردۆخستنه‌وه بهێنرێته‌وه. له‌و کاته‌دا ده‌یان مه‌قه‌ڕی چه‌کداری و جبه‌خانه‌ی خودی یه‌کیتی و حیزبه ناسیونالیسته‌کانی تر‌و تاقمه ئیسلامیه‌کان له‌و ناوشاردا بوون، ئه‌وه خودی یه‌کیتی بوو که شاری میلتاریزه کردبوو. بۆچی ده‌بێت نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌کداری له شاردا به داخستنی باره‌گای سیاسی ڕابه‌ری حیزبی ئێمه‌و بنکه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیون و نوسینگه‌ی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان، که له‌ڕاستیدا هیچیان مه‌قه‌ڕی چه‌کداری نه‌بوون، ده‌ست پێ‌بکات؟!
پاشان ئێمه بۆ بڕینی به‌هانه‌کانی یه‌کیتی و به‌رگرتن له شه‌ڕو کوشتار، چه‌ند ڕۆژ پێش په‌لاماره‌که‌ی ئه‌وان، به ئیمزای جێگری سکرتیری حیزب، به‌نامه‌ی ڕه‌سمی، پێمان ڕاگه‌یاندن که ئێمه ئاماده‌ین باره‌گاکه‌مان چۆڵ بکه‌ین و داوامان کرد دانیشین بۆچۆنیه‌تی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م بڕیاره. به‌لام ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌ی په‌لاماردانیان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت، گوێ‌ی خۆیان خه‌واندو، ڕاسته‌وخۆ به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ی که‌ئێستا سه‌ری زمان و بنی زمانی باسی فره ڕه‌نگی و دیموکراتی و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه، وه‌کو جێگری سکرتێری یه‌کیتی، ئاو‌و کاره‌باو ته‌له‌فونی باره‌گای ڕابه‌رایه‌تی ئێمه‌و ماڵه‌کانی ده‌وروبه‌ریشیان بڕی. پاش ئه‌وه‌ش ئێمه هه‌ر له هه‌وڵی خۆمان به‌رده‌وام بووین بۆ به‌رگرتن له شه‌ڕوکوشتار، دوای گه‌مارۆدانی ده‌وروبه‌ری باره‌گاکانمان به هێزێکی به‌رفراوانی یه‌کیتی، وه‌فدی ڕابه‌ری ئێمه له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا دانیشتن و له‌سه‌ر ئه‌وه پێکهاتن که ئێمه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا باره‌گای ڕابه‌رایه‌تیمان بگوێزینه‌وه. پاش ته‌واوبونی گفتوگۆ‌و پێکهاتن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، کاتێک وه‌فدی ئێمه له باره‌گای نه‌وشیروان مسته‌فا هاتنه‌ده‌ره‌وه، به‌رده‌ستڕێژدران و هاوکاتیش له‌ولاشه‌وه ئه‌و 5 هاورێیه‌مان خرانه که‌مینه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆکی ئێستای لیستی گۆڕان و جێگری ئه‌وکاته‌ی جه‌لال تاله‌بانی، ڕاشکاوانه به وه‌فدی ئیمه‌ی ووتبوو: هه‌م له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی جمهوری ئیسلامی و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌عسه‌وه، داوامان لێده‌کرێت له ئێوه بده‌ین، چونکه هه‌م دژایه‌تی توندی ئیسلامیه‌کان ده‌که‌ن و داوای جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، هه‌م دژایه‌تی توندی به‌عس و داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن. دواتریش هه‌روایان کرد. کاتێک هاوڕێیانی ئێمه‌یان به‌پیلانگێڕی کوشت، یه‌کسه‌ر ووێنه‌ی ڤیدیۆی ڕووداوه‌که‌یان به دیاری نارد بۆ ئیتلاعات وله به‌رامبه‌ریشدا جه‌لال تاله‌بانی له‌لایه‌ن ڕه‌مه‌زانزاده‌ی ئوساتنداری ئه‌وکاته شاری سنه‌وه سوپاسنامه‌و ده‌ستخۆشانه‌ی وه‌رگرت. به‌لام بۆمان ڕوون نه‌بوه‌وه که له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه وه‌کو ده‌سخۆشانه چیان بۆ ڕه‌وانه کرا.
ئۆکتۆبه‌ر: له‌نێو ئه‌م کێشمه‌کێش و شه‌ڕه‌ی نێوان یه‌کیتی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا، شکات نامه‌ی نه‌زه‌ر عه‌لی ئه‌کبه‌ر له‌سه‌ر حزب به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی تایبه‌ته و ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌کات که‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بانگه‌واز بۆ جیابوونه‌وه وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان و داکۆکی له‌ئازادی ویه‌کسانی ژنان وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسایی باری که‌سێتی عێراقی و جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌سه‌لات ده‌کا.. جێگا‌و ڕێگای ئه‌م شکاتنامه‌یه و ناوه‌رۆکه‌که‌ی له‌م کێشمه‌کێش وشه‌ڕ فرۆشتنه‌ی یه‌کیتیدا چۆن ده‌بینن؟ به‌تایبه‌تی که‌تائێستاش کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌ته‌واوی توانایه‌وه داکۆکی له‌و مه‌سه‌لانه‌ده‌کات..
ڕێبوار ئه‌حمه‌د: شکاتنامه‌ی یه‌کیتی له‌دژی حیزبی ئێمه به ئیمزای وه‌کیلی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وکاته‌ی حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کیتی، به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی ڕه‌شه بۆ یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان، به هه‌ردوو باڵی ڕیفۆرم و ناریفۆرمیه‌وه، به لیستی گۆڕان ولیستی کوردستانی ئێستایانه‌وه، ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی مێژوویی هاوبه‌شی هه‌ردوکیانه، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م هێزانه به باشی بناسێت و ناوه‌ڕۆکی واقعی به‌رنامه و مه‌رامی هه‌ردوولایان درک بکات، زۆر جێگای خۆیه‌تی سه‌رنجی ئه‌و به‌لگه‌نامه‌یه بده‌ن.
هه‌م ئه‌و باڵه‌ی که ئێستا ده‌یانه‌وی خه‌ڵک به هه‌راوهوریای گۆڕان فریوبده‌ن و هه‌م ئه‌و باڵه‌ی تریان که تازه که‌وتوه‌ته بیریان په‌ره‌به خزمه‌تگوزاری بده‌ن، به خه‌تی ڕه‌ش له‌سه‌ر کاغه‌زی سپی نوسیان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ده‌بێ هه‌ڵسورانی قه‌ده‌غه بکرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای ئه‌حوال شه‌خێی ڕژێمی به‌عس ده‌کات و ده‌یه‌وێ یاسای یه‌کسانی مافی ژن و پیاو له جێگای دابنرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای جیابونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهینانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای جیابونه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت ده‌کات. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی زۆر ئاشکراو به‌هێزی ئه‌وه‌یه که‌حیزبی ئێمه له‌سه‌ر به‌رگری توند له خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و له‌سه‌ر ڕێگاچاره‌ی پێشکه‌وتوانه بۆ کێشه سه‌ره‌کیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، په‌لاماردراوه نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه به‌رامبه‌ر به‌بڕیاری له‌چه‌ک داماڵینی شاره‌کان وه‌ستاوه‌ته‌وه، یان له‌سه‌ر هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رته‌سکی دیکه‌ی حیزبی بوبێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌و چه‌ند به‌نده ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی هه‌م نه‌وشیران مسته‌فاو هه‌م جه‌لال تاله‌بانیه، که ئێستا یه‌کیکیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ژنان په‌یام بۆ ژنان لێده‌دات و به‌ڵێن ده‌دات کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌وی تریشیان وا نیشان ده‌دات ئه‌گه‌ر لیسته‌که‌ی ئه‌مجاره‌ش ده‌سه‌لات مسۆگه‌ر بکات، ئه‌وه‌ی گوایه تا ئێستا بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک فریای نه‌که‌وتوون، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئێستا له کاتێکدا که‌لایه‌نه‌کانی پشتی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه ڕه‌شه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵک له سیناریۆێ هه‌ڵبژاردنه‌که‌یاندا، که‌وتونه‌ته هه‌ڵڕشتنی واده‌و به‌ڵێنی زۆروزه‌به‌ن و یاریکردنی به هه‌رچی ده‌سته‌واژه‌ی پڕ بریق وباق هه‌یه، جێگای خۆیه‌تی له هه‌ردوولایان پرسیار بکرێت: بۆ له‌ڕوانگه‌ی جه‌نابیانه‌وه خه‌بات دژی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی به‌عسی-ئیسلامی ئه‌حوال شه‌خێی تاوانه؟! بۆ خه‌بات له پێناو یاسای یه‌کسانی مافی ژن و پیاو تاوانه؟! بۆ خه‌بات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت تاوانه؟! بۆ خه‌بات له پێناو جیابونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهینانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تاوانه؟!
یان ئێستا که باڵی ڕیفۆرمی یه‌کیتی و لیستی گۆڕان، به‌رگی ڕه‌خنه‌گری ده‌ستوریان له‌به‌رکردووه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵی ده‌ستوره‌که ناوه‌ڕۆکێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی هه‌یه. پرسیار ئه‌وه‌یه نه‌وشیروان که به‌پێ‌ی ئه‌و شکاتنامه‌یه خه‌بات بۆ یه‌کسانی مافی ژن وپیاو به‌تاوان ده‌زانێ، خه‌بات بۆ جیایی دین له ده‌وڵه‌ت به تاوان ده‌زانێت،..ئیتر ناوه‌ڕۆکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌و ده‌ستوره له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه چیه؟!
ئۆکتۆبه‌ر: هاوری ڕێبوار ئێوه له‌ساڵی 2005دا له‌به‌یانێکدا کۆتایی یه‌ک لایه‌نه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م کیشه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگا ڕاگه‌یاندووه، ناوه‌ڕۆکی ئه‌م به‌یانه ڕووی له‌چیه‌و ده‌یه‌وێت چ مه‌به‌ستێکی سیاسی بهێنێته‌دی؟ وه‌ئایا له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا که‌ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره ڕووی له کۆمه‌ڵگای کوردستان و هێزه سیاسیه‌کانی نێوی کردووه تاچه‌ند ئه‌و به‌یانه‌و هه‌ڵویسته ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی گرنگی‌یان ماوه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌و به‌یانه لێدوانێک بوو بۆ ڕای گشتی، بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان و هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان. مه‌به‌سته‌که‌ی ئه‌وه‌بوو، که یه‌کیتی نیشتمانی چۆن له‌سه‌ره‌تاوه به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر ئه‌ویست به‌ڵگه‌یه‌ک بدۆزیته‌وه بۆ بردنه پێشی مه‌رامی له پێشدا بڕیاردراوی خۆی له دژی ئێمه‌و ڕازی کردنی دڵی ئه‌وانه‌ی نه‌وشیروان ووتی داوامان لێده‌که‌ن لێتان بده‌ین، دواتریش پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌و کێشمه‌کێشه‌کانی دواتریدا، وه له کاتێکدا که ده‌وره‌یه‌کی تازه له ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ده‌ستی پێ‌کردبوو. هه‌ر له‌و کاته‌شدا خه‌ته‌ری ئه‌وه دیاربوو که له‌غیابی هێزێکی کۆمۆنیستی و کرێکاری ڕابه‌رو سازمانده‌ری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا، یان ئیسلامی سیاسی یان ناسیونالیزمی ناڕازی به نوێنه‌رایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا، سواری شه‌پۆله‌کانی ده‌بن. ئێمه وتمان که یه‌ک لایه‌نه ئاماده‌ین لای خۆمانه‌وه ئه‌و بارگژیه کۆتایی پێبهێنین که له دوای ڕووداوی 14ی تموزی 2000ه‌وه له نێوان ئێمه‌و یه‌کیتیدا درێژه‌ی هه‌یه، به قازانجی په‌ره‌پێدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری. هه‌روه‌ها ووتمان ئه‌م مه‌له‌فه له کاتی خۆیدا به شێوه‌ی تر په‌یگیری ده‌که‌ین، به‌لام له‌ئێستادا به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی فه‌زایه‌کی سیاسی گونجاو بۆ خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و بووار کردنه‌وه بۆ هه‌ڵسوران و ده‌ورگێڕانی حیزب له‌و خه‌باته سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌دا و له‌ڕاستیدا کۆمه‌ک کردن به به‌ره‌وپێشچونی ئه‌و خه‌باته، ئێمه ئاماده‌ین به‌بێ گفتوگۆ‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌کیتی، به‌بی هیچ قه‌یدو شه‌رتێک، ته‌نها به‌ڕاوه‌ستاوی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆمان، یه‌ک لایه‌نه ئه‌و بارگرژیه کۆتایی پێبهێنین.
به‌بڕوای من ئه‌و به‌یانامه‌یه‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌وکاته حیزب گرتیه‌به‌ر بۆ ئه‌وکاته کارایی خۆی هه‌بوو، توانی به کرده‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر‌و به‌ده‌ر له‌ویستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ی ئه‌وکاته بشکێنێ، حیزب دوووباره به شێوه‌ی دیفاکتۆو به شیوه‌یه‌کی ڕه‌سمی تر درێژه‌ی به هه‌ڵسورانی خۆیدایه‌وه، دواتر کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ی حیزبی کوردستان له سلێمانی به شێوه‌یه‌کی نیمچه ئاشکرا به‌ڕێوه‌چوو….ئیستاش بنه‌مای ئه‌و سیاسه‌ته له‌سه‌ر جێگای خۆیه‌تی به‌لام وه‌کو هه‌ل‌ومه‌رجو قۆناغه‌که، ئیتر ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ر چووه‌و گۆراوه که ئه‌و به‌یانه‌ی تیایدا نوسراوه. ئێستا یه‌کیتی گه‌یشت به‌و ئه‌نجامه‌ی که ڕایبگه‌یه‌نێت و پێ له‌وه بنێت که “خه‌تای کردوه” به‌رامبه‌ر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و گوایه ئاماده‌یه مسئولیه‌ته‌که‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌نگاوی پێویست بنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا. ئێستا قۆناغی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی پێش‌و به‌سه‌ر چووه، کاتی ئه‌وه‌یه یه‌کیتی نیشتمانی ئه‌وه نیشانی ڕای گشتی بدات که ئه‌و هه‌نگاوانه چین و چۆن و که‌ی به‌کرده‌وه هه‌ڵیانده‌گرێت. له‌م باره‌یه‌و به‌ڕای من پێویسته یه‌کیتی ئه‌وه بسه‌لمێنێ که خه‌بات بۆ یه‌کسانی مافی ژن و پیاو، بۆ جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، بۆ جیابونه‌وه‌ی کوردستان..ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی تر که له شکاتنامه‌که‌یاندا هاتبوو، خه‌تا نیه‌و ئازاده، هه‌ر به‌م پێیه‌ش شکاتنامه‌که‌یان به‌تاڵه. هاوکاتیش تاوانباران له کوشتنی ئه‌و 5 هاوڕێ‌یه‌ی ئێمه بدرێنه دادگا. ئه‌مانه بۆ ئیمه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کین.