یادێک لە گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم

بۆپێشەوە گۆشەیەک دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە هەر ژمارەیەکیدا یادی یەکێک لەو تێکۆشەرانە بکاتەوە کە گیانی خۆیان بەختکرد لە پێناو ئازادی و سۆسیالیزم و خۆشبەختی مرۆڤایەتیدا. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو کەسوکار و هاوڕێ و کەسانی نزیکی هەموو ئەو هاوڕێ و تێکۆشەرانەی کە لە دژی زوڵم و ستەم و چەوسانەوە تێکۆشاون و سەرئەنجامیش یان لەمەیدانی خەبات و رووبەرووبونەوەی چەوسێنەران و دەسەڵاتی ستەمکارانەیاندا گیانیانبەختکردووە، یان تیرۆرکراون یان بەهەر هۆیەکی ترەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکاریمان بکەن بە ناردنی وێنە و کورتەیەکی ژیان و خەبات و چۆنیەتی گیان لەدەستدانی هەر یەک لەو ئینسانە شەریف و تێکۆشەرانە. لەم بارەیەوە بۆپێشەوە هیچ سنورێکی رێکخراوەیی و فکری و سیاسی دانانێت بۆ بەرزراگرتنی یادی هەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە بەشێک لە ژیانی خۆیان بۆ خەبات لە پێناو ئازادی و سۆسیالیزم و وەستانەوە دژی ستەم و هەڵاواردن و نەهامەتیەکانی سیستەمی سەرمایەداری تەرخان کردووە و بەم بۆنەیەوە یان بە هەرهۆیەکی ترەوە بێت گیانیان بەختکردووە و مۆمی تەمەن و خەباتیان کوژاوەتەوە. باشتر وایە یادکردنەوەی هەر یەکێک لەو تێکۆشەرانە هاوکات بێت لەگەڵ رۆژی گیانبەختکردنیاندا. هاوکاری کردنی ئەم گۆشەیە جێگای سوپاسی ئێمە و رێزنیشاندانە بۆ خەباتی ئەو ئازیزانە.

بۆپێشەوە

Check Also

پەیامی هاوپشتی بۆ کۆنفرانسی یەکیتی خەباتی کریکارانی فەلەستین

هاورێیان! ئیمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنفرانسی یەکێتیەکەتانەوە بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *