کرێکارانی شەکری حەوت تەبە لە ئێران هاوکاری ئێمەیان دەوێ

کرێکارانی شەکری حەوت تەبە لەئێران خەبات دەکەن لە پێناو بەدیهێنانی کرێ و موچەی خانەنشینی و مافەکانیان.

کرێکارانی کێڵگەی گەورەی قامیشی شەکری حەوت تەبە و کۆمەڵگەی ئاشەکان لەبەشی خواروی شاری شوش لە ئیران هاتونەتەوە مەیدان لەپێناوی کرێی کارو مافەکانیاندا.

ساڵی ٢٠٠٨ ئەو کرێکارانە دوای ٤٢ ڕۆژ لە مانگرتن و داواکاری بۆ پێدانی کرێکانیان کە ماوەیەکی زۆر بوو دواکەوتبوو، سەندیکایەکی سەربەخۆیان پێکهیناو بوونە بەشێک لە ئیتیحادیەی جیهانی خۆراک. ڕابەرانی ئەو ئەو سەندیکایە بەرگەی گرتن وسجن و خرانە لیستی ڕەشیانەوە گرت. ئەو کرێکارانەو سەندیکاکەیان جارێکی تر رووبەرووی سەرکوت بونەتەوە بەو هۆیەوە کە داوای مافەکانیان و لەوانەش کرێکانیان دەکەن کە ماوەیەکە زۆرە  پێیان نەدراوە.

لە هەلومەرجێکی ئاڵۆزدا، لە ساڵی ٢٠١٥ ئەو کۆمپانیایە بە ئەهلی کراو، لەو کاتەوە بارودۆخی کرێکارانیش زیاتر ڕووی لەخراپی کردووە. لە ئۆکتۆبەری پارەوە کرێکاران ناچاربوون مانگرتن لەدوای مانگرتن ڕابگەێنن بە مەبەستی دەست راگەیشتن بە کرێ و مافەکانیان. هەر لەو ماوەیەدا و لە مانگی حوزەیراندا مانگرتنیان ڕاگەیاند. بەهەزاران لە کرێکار مووچەکانیان بۆ دوو مانگ وە هەندێک جار بۆ چوار مانگیش دوادەکەوێت. لەو چەند مانگەشدا نەفەقاتی خانەنشینی وەستاوە، بە بیانوی ئەوەی کۆمپانیاکە نەیتوانیوە بەشی بیمەی کۆمەڵایەتی بداتە دەوڵەت. نزیکەی نیوەی کرێکارانی ئەو کۆمپانیایەو مەجمەعی ئاشەکان هیچ گرێبەستێکی دائیمی کاریان نیەو بۆیەش لە حاڵەتی دائیمی بێکاریدا دەژین. ڕۆژانە ئەو کۆمپانیایە هەڕەشەی داخستنی کۆمپانیاکە لە کرێکارەکان و خانەنشین و ئەندامانی خێزانەکانیان دەکات تا بەردەوام نەبن لە مانگرتن و هیچیتر داوای مافەکانیان نەکەن.

http://www.labourstart.org/go/haft

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *