هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەریەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید

       کرێکارانی مۆندیالی قەتەر کۆیلەن و گۆڕ بینا دەکەن!

لەندەن/ سکای نیوز/ www.skynewsarabia.com/web/article/985495

ڕۆژنامەی ئیندپێندەنتی بەریتانی ئاگاداریدا لە هەلومەرجی نالەباری کرێکارانی بیانی لە قەتەر بۆ بیناسازیەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢. سەردێری ڕۆژنامەکە لەسەر پێشێلکاریەکان بوو کە” کرێکارانی بیانی لە قەتەر کرێکار نین، بەڵکو کۆیلەن، گۆڕ بینا دەکەن، نەوەک یاریگا”. بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ئەو کرێکارانەی لە وڵاتە هەژارەکان دەیان هێنن، هەڵەدەخەڵەتێنرێن، بەجۆرێک لە سەرەتا بەڵێنی مووچەی ٤٠٠$ یان پێدەدەن، بەڵام نزیک ٢٠٠$ ی ئەمەریکی وەردەگرن لە مانگێکدا لەکاتی دەستپێکردنیان بەکار. ڕۆژنامەکە ئەوەشی زیاد کرد، کە کرێکاران ناچار دەکرێن کە ڕسوماتی ماڵی بدەن کە دەگاتە ٢٠٠٠$، سەرەڕای خەرجی گەشتی فڕۆکەکەیان بۆ دەوحە. لە کاتی گەیشتنیان پاسپۆرتەکانیان بارمتەدەکرێت، بۆ ئەوەی نەتوانن کارەکە بەجێبێڵن. بەم شێوەیە کاتێک کرێکارێکی سادە لە ناو یاریگایەکدا دەستبەکار دەبێت، ئەوا پارەی ٢ ساڵی مووچەی ئەو کارەی کە دەیکات داویەتی!! بەپێێ ڕۆژنامەکە کرێکارەکان ناچار دەکرێن کە ڕۆژانە ١٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کار بکەن، لە ژێر پلەی بەرزی گەرمادا. دوایی لە شوێنێکدا دەخەون کە مەرجەکانی شوێنی نووستنی تێدا نیە. هەروەها دەڵێ تەنیا ئەوانە خۆشبەختن کە مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا پێدەدرێت. هەندێکیان چەندان مانگ چاوەڕێ دەکەن تاوەکو مووچەکانیان وەردەگرن

کرێکارانی فەلەستینی خۆپیشاندان دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ

ڕامەاللە/ العربی الجدید

دەیان کرێکاری فەلەستینی ڕۆژی ٣شەممە ٣/١٠/٢٠١٧ لەبەردەم بارەگای حکومەتی فەلەستینی لە ڕامەاللە خۆپیشاندانیان کرد بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ، خاوەن کارەکانیان ناچارکرد بە جێبەجێکردنی لانی کەم تا ئەو کاتەی کرێ بەرزدەکەنەوە.

لانی کەمی کرێی مانگانە لە فەلەستین دەگاتە ١٤٥٠ شیقلا ( ٤١٥ $ ی ئەمەریکی). لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ دا دەستکرا بەجێبەجێکردنی، بەڵام داتاکانی دەزگای ئاماری فەلەستینی ئاماژە بەوە دەکات کە ١٠٠هەزار کرێکاری ژن و پیاو هەن لە کەرتە جیاجیاکاندا کە مانگانەی زۆر لەوە کەمتر وەردەگرن. خۆپیشاندەران کە ژنانی کرێکاریش هەبوو لە ناویاندا، داوای ئەوەیان کردوە کە لانی کەمی کرێ لەگەڵ هێڵی هەژاری نیشتمانیدا بێت، بەپێێ دەزگای ئامار خێزانێکی ٥کەسی (٣منداڵ و دایک وباوک) ئەگەر داهاتی مانگانەیان کەمتر بێت لە ٢٤٨٠ شقیلا(٧١٠$) بە خێزانێکی هەژار دەژمێردرێت.

بەپێێ قسەی خۆپیشاندەران، هەزاران کرێکاری کشتوکاڵی و کەرتی دایانگا و ئۆفیسەکان لە ژن و پیاو مانگانەکەیان لە نیوەی لانی کەمی کرێ تێپەڕ ناکات.

وە گووتیشیان” کە هاوپەیمانیەک هەیە لە نێوان حکومەت و خاوەن سەرمایەکان، ئەوەش وا دەکات کە لانی کەمی کرێ بەرز نەکرێتەوە، بەڵام لەولاشەوە خاوەن سەرمایەکان قازانجەکانیان زیاد دەکات لەسەر پشتی کرێکاران”هەروەها” کەمتەرخەمی هەیە لە پشکنین چاودێری لە لایەن وەزارەتی کارەوە کە پێویستە بیانکات”

زوربەی کاتەکان کەرتە ئابووریە نا فەرمیەکان و ئەوانەی لە باجدان تۆمارنەکراون، پەیوەست نابن بەلانی کەمی کرێ. ئەم جۆرە دەزگایانە کە لەسەر شێوەی خێزانی کاردەکەن، یاسایەکی مالیان نیە کە لەسەربڕۆن بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ.

وەزیری کاری فەلەستینی(مەئمون ئەبو شەهلا)، مانگی مارسی ڕابردوو بڕیارێکی دەرکرد، بە پابەندبوونی خاوەن کارەکان بە جێبەجێکردنی لانی کەمی کرێ، وە داوای لە سەرجەم دام و دەزگا ئابووریەکان کرد بۆیەکلاکردنەوەی هەلومەرجی خۆیان کە ماوەکەی لە ٢مانگ تێپەرنەکات لە دەرچوونی بڕیارەکە. بەڵام هەلومەرجەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە بەپێی بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە. خۆپیشاندەران شیعاری

(بەستنەوەی نێوان لانی کەمی کرێ بە زیادکردنی بەرهەم هێنانیان لە کار) بەرزکردبۆوە.

کرێکارانی فەلەستینی خۆپیشاندان دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ

ڕامەاللە/ العربی الجدید

دەیان کرێکاری فەلەستینی ڕۆژی ٣شەممە ٣/١٠/٢٠١٧ لەبەردەم بارەگای حکومەتی فەلەستینی لە ڕامەاللە خۆپیشاندانیان کرد بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ، خاوەن کارەکانیان ناچارکرد بە جێبەجێکردنی لانی کەم تا ئەو کاتەی کرێ بەرزدەکەنەوە.

لانی کەمی کرێی مانگانە لە فەلەستین دەگاتە ١٤٥٠ شیقلا ( ٤١٥ $ ی ئەمەریکی). لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ دا دەستکرا بەجێبەجێکردنی، بەڵام داتاکانی دەزگای ئاماری فەلەستینی ئاماژە بەوە دەکات کە ١٠٠هەزار کرێکاری ژن و پیاو هەن لە کەرتە جیاجیاکاندا کە مانگانەی زۆر لەوە کەمتر وەردەگرن. خۆپیشاندەران کە ژنانی کرێکاریش هەبوو لە ناویاندا، داوای ئەوەیان کردوە کە لانی کەمی کرێ لەگەڵ هێڵی هەژاری نیشتمانیدا بێت، بەپێێ دەزگای ئامار خێزانێکی ٥کەسی (٣منداڵ و دایک وباوک) ئەگەر داهاتی مانگانەیان کەمتر بێت لە ٢٤٨٠ شقیلا(٧١٠$) بە خێزانێکی هەژار دەژمێردرێت.

بەپێێ قسەی خۆپیشاندەران، هەزاران کرێکاری کشتوکاڵی و کەرتی دایانگا و ئۆفیسەکان لە ژن و پیاو مانگانەکەیان لە نیوەی لانی کەمی کرێ تێپەڕ ناکات.

وە گووتیشیان” کە هاوپەیمانیەک هەیە لە نێوان حکومەت و خاوەن سەرمایەکان، ئەوەش وا دەکات کە لانی کەمی کرێ بەرز نەکرێتەوە، بەڵام لەولاشەوە خاوەن سەرمایەکان قازانجەکانیان زیاد دەکات لەسەر پشتی کرێکاران”هەروەها” کەمتەرخەمی هەیە لە پشکنین چاودێری لە لایەن وەزارەتی کارەوە کە پێویستە بیانکات”

زوربەی کاتەکان کەرتە ئابووریە نا فەرمیەکان و ئەوانەی لە باجدان تۆمارنەکراون، پەیوەست نابن بەلانی کەمی کرێ. ئەم جۆرە دەزگایانە کە لەسەر شێوەی خێزانی کاردەکەن، یاسایەکی مالیان نیە کە لەسەربڕۆن بۆ بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێ.

وەزیری کاری فەلەستینی(مەئمون ئەبو شەهلا)، مانگی مارسی ڕابردوو بڕیارێکی دەرکرد، بە پابەندبوونی خاوەن کارەکان بە جێبەجێکردنی لانی کەمی کرێ، وە داوای لە سەرجەم دام و دەزگا ئابووریەکان کرد بۆیەکلاکردنەوەی هەلومەرجی خۆیان کە ماوەکەی لە ٢مانگ تێپەرنەکات لە دەرچوونی بڕیارەکە. بەڵام هەلومەرجەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە بەپێی بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە. خۆپیشاندەران شیعاری (بەستنەوەی نێوان لانی کەمی کرێ بە زیادکردنی بەرهەم هێنانیان لە کار) بەرزکردبۆوە.

سەرچاوە: https://www.workers.org

(بێ دینەکان) یش کەوتنە ناڕەزایەتی لە دژی ئیدارەی ترامپ

ئۆکتۆبەری ٧، ٢٠١٧ ئیدارەی ترەمپ مۆڵەتی ڕەگەزپەرستی داوە.

بێ دینەکانی ئەمەریکا ئیدانەی مۆڵەتدانی ئیدارەی ترەمپ دەکەن بۆ ڕەگەزپەرستی.

دەیڤید سیلڤەرمان، سەرۆکی بێدینەکانی ئەمەریکا، چەند وتەیەکی ڕاگەیاند لە بەرامبەر ڕاسپاردەکانی هۆبەی دادپەروەری دەربارەی : پاراستنی ئازادی ئایینی

دەیڤید بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە:

” جێف سێشنس، چەندین جارو کات، نیشانی داوە کە ئەو لە ڕاستیدا هیچ ڕێزێکی بۆ ئازادی ئایینی نیەو لە جیاتی ئەوە، ئایین وەک بەهانەیەک دەبینێت بۆ گوێ پێنەدان بە یاسا. جا ئەگەر بێت و خەڵکانێک کە لە ناو دەوڵەت دا بن،  یاخاوەنی شوێنە گشتیەکان بن، یا کۆمپانیای گەورەو زەبەلاح بەڕێوەبەرن، ئەوا ئیدارەی ترەمپ مۆڵەتی ڕەگەزپەرستی و چەوساندنەوە بەهەموویان دەدا.”

هەروەها دەیڤید وتی: ” ڕاسپاردەکانی ئەمڕۆ ڕێگەیەکی تری ترەمپە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی کە دابووی بە تووندڕەوە ئایینییەکانی باڵی ڕاست لە ئەمەریکا. کە هەر ئەوانیش بوون پشتی ترەمپ یان گرت لە دەنگداندا. ئەو ئیدارەیە شکستی هێنا لە بەرامبەر یاسای یەکسانی لە زەواج وهەروەها شکستیشیان هێنا لە یاسای دژی ڕەگەزپەرستیدا. بۆیە ئێستا ڕێگەیەکی تریان گرتۆتە بەر کە داوا دەکەن بواردن و مامەڵەی تایبەت هەبێت ” .

دەیڤید سیلڤەرمان بەراوردی ئیدارەی ترەمپ و ٥٠ ساڵ پێش ئێستای کردو و ڕایگەیاند:

”  ئەو دەمارگیرە ڕەگەزپەرستانەی ئێستا، کە مەبەستی ئیدارەی ترەمپە، هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ ڕەگەزپەرستەکانی ٥٠ ساڵ پێش ئێستادا نیە. هەمان بیانوویان هەیەو مناقەشەی دەکەن وهەمان شتیش داوا دەکەن. دەیانەوێت ئەو یاسایە وەلابنێن کە مافی کەمایەتیەکان دەپارێزێت. چونکە ئیدارەی ترەمپ گوێ بە یەکسانی نادات وئەوان هەر هەڵپەیانە بۆ دەسەڵاتی باڵای ڕەگەزپەرستانەی خۆیان.

سەرچاوە: https://www.atheists.org/2017/10/trumps-license-to-discriminate/

شانشینی یەکگرتوو ناڕەزایەتی لێ درووست دەبێت لەسەربڕیاری دەرچوونی لە ئەورووپا.

بەریتانیا/ ئۆکتۆبەری ٩ ، ٢٠١٧ 

تاک فرۆشەکانی بەریتانیا پێویستیان بە کرێکارانی ئەوروپا هەیەو لەو بارەوە ناڕازین کە نازانن سبەینێی کارەکانیان بەرەو کوێ دەچێت؟

لە دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا، تاک فرۆشەکانی ئەو وڵاتە پێویستیان دەبێت بە کرێکارانی ئەوروپا.

کۆمەڵەی گروپی پیشەسازیەکان ڕایانگەیاند کە ئەگەر بەریتانیا لە دوای دەرچوونی لە یەکیەتی ئەوروپا ڕێگای هێنانی کرێکاری ئەوروپای نەبێت، ئەوە لەوانەیە نرخی کەل و پەل بەرەو بەرزبوونەوە بروات و گواستنەوەی کەل و پەلیش بۆ ماڵان(دیلیڤەری) بەرەو هێواشی بڕوات..

بە پێی بۆچوونی گرووپی تاکفرۆشانی بەریتانیا، هاووڵاتیانی ئەوروپا لە  ٦٪ هێزی کار لە ١٧٠ هەزار کاری نێو بەریتانیا پێک دەهێنن. ئەو شوێنانەی کە ئەوان کاری تێدا دەکەن و پڕیان کردۆتەوە، زیاتر شوێنی دابەشکردن و کۆگاکانن. لەوبارەوە تاکفرۆشانی بەریتانیا دەڵێن کە کرێکارە ئەوروپیەکانیان خەمی ئەوەیانە کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیادا نەمێنێت. لەو بارەشەوە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تڕێسە مەی وتی ” ئێمە دەتوانین بیسەلمێنین کە ئەوانەی لە گەڵ چوونەدەرەوەدا نەبوون هەڵەبوون. “لەو نێوەشدا پیشەسازی خۆراک هۆشداریدا کە لەکاتی دەرچوونی بەریتانیا لە ئەوروپا هێزی کار ڕووی لە کەمی دەبێت. بۆیە دیسان گرووپی پیشەسازیەکان لە بەریتانیا جارێکی تر هۆشداریاندا کە نەمانی ئازادی هاتوچۆ بۆ نەتەوەکانی نێو ئەوروپا  کار دەکاتە سەر نرخی هەرشتێک و بەرزیشی دەکاتەوە. کاردەکاتە سەر دروستکەرو بەکارهێنەریشی. کاردەکاتەسەر گوێزەرەوەو ئەوەی کە خەزنیشی دەکا تا ڕۆژی دوایی بیفرشێت. خەڵک بەگشتی دەڵێت کە بڕیاری دەرچوون لە ئەورووپا نادڵنیایی درووست کرد بۆ کرێکاران و بۆ پیشەسازیەکانیش لە هەمان کاتدا، خەڵک بە گشتی وە بەتایبەتی کرێکارەکان  دڵنیا نین کە دواڕۆژی کارەکانیان چی لێ بەسەر دێت؟ دەڵێن ڕەوا نیە دوای ١٦ مانگ لە بڕیاری دەرچوون هێشتا کرێکارو کارگە و پیشەسازیەکان دڵنیا نین کە دواڕۆژی کارەکانیان بە کوێ دەگات. ئەمەش بەڕاستی ناڕەزایەتی و گلەیی درووست کردووە لە بەرامبەر حکومەت و کەسانی بریاردەری دەرچوون لە ئەورووپا.

خۆپیشاندانی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی ناسڕیە. بۆ پێدانی مووچە دواکەوتوەکانیان کە ماوەی چەند مانگێکە دواخراوە.

خۆپیشاندەران لەبەردەم تەلاری دیوانی پارێزگای ناسڕیە کۆبوونەوە. وە شیعاری لەسەر پارچە کاغەز نووسراویان بەرزکردبۆوە (داوا لە ئەندام پەرلەمانانی زیقار دەکەین کە داکۆکی بکەن لەم کرێکارانە، داوای دەستبەجێ خەرجکردنی مووچە دواکەوتوەکان دەکەین). حسێن حەمید یەکێک لە خۆپیشاندەران گوتی” ماوەی ٦ مانگە مووچەم وەرنەگرتوە، هەروەها هیچ دەرماڵەیەکیشم بۆ خەرج نەکراوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەوانەی بە گرێ بەست و ڕۆژانە کاردەکەن خۆی لە ٧٠٠ کرێکار دەدات.

عبدالمجید الخفاجی کە خۆپیشاندەرێکی دیکە بوو، گوتی” بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی کارەبا، هەموو جارێک بیانووی دابین نەکردنی ماڵی دێنێتەوە. داوای کرد کە ئەو کێشەیە لە ڕەگەوە چارەسەر بکەن، کە بۆتە هۆی پێنەدانی مووچەی کرێکاران بۆ چەند مانگێک”

هەروەها خۆپیشاندەرێکیتر بەناوی (محمد ساجت) بەم شێوەیە باسی خۆیانی کرد” هەلومەرجی ئێمە لەئەمڕۆدا لە نێوان وەزارەتی مالیە و پلاندان و کارەبا وون بووە، نازانین کام لا بەرپرسە لە خەرجکردنی مووچەکانمان و کێ هۆکارە لە دواکەوتنی”.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ١٤ بەرواری ١٥/١٠/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *