دایکێکی گەنج کە بووە بە موسڵمان و دوای ئەوەی کە دەگەڕێتەوە سەر ژیانی ڕۆژئاوایی پێشووی، دەدرێتە بەر چەکوچ و دەکوژرێت.

/ ١٧ی نۆڤەمبەر ٢٠١٧Virginia Hale

https://www.thetimes.co.uk/

ئەمە وێنەی ئەو دایکەیە کە لە لایەن مێردەکەیەوە، چەکوچکاری کراو کوژرا، لەبەرئەوەی دوای موسڵمانبوونی گەڕاوەتەوە سەر شێوەژیانی پێشووی.

شنەید وودینگ(  Sinead Wooding )،کە کچێکی ئاریشیەو لە شاری لیدز کە دەکەوێتە سەرووی یۆرکشیرەوە لە وەڵاتی بەریتانیا دەژیا. ناوی یەکەمی ئەو دایکە گەنجە  لە زمانی ئایریشیدا ( خودا میهرەبانە )دەگەێنێت. لە لایەن مێردە موسڵمانەکەیەوە دەدرێتە بەر چەکوچ و دەکوژرێت. ئەمەش تەنها لەبەرئەوە بووە کە شنەید گەڕاوەتەوە بۆ لەبەرکردنی شێوەپۆشاکی ڕۆژئاوایی پێشووی خۆی.

چیرۆکی کوژران و ئاشکرابوونی بکوژی شنەید هەر زوو کەوتە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەو وێبساییتە گرنگ و پڕخوێنەرەکان لە نموونەی: بڕەیت بارت، تایم ، بی بی سی و پەمێڵە گێڵەرو چەندین شوێنی تر. گابڕیەلە سوێڕلینگ و پەمێڵە گێڵەر و ڤێرجینیا هەیڵ زۆر بە ڕوونی و درێژی لەسەر ئەو ڕووداوەیان نووسیەوەو بە بەڵگەی دادگاوە سەلماندویانە کە چۆن ئەو ژنە کوژراوەو کێ کوشتوویەتی.

پەمێڵە گێڵەر لەو بارەوە دەڵێت: ئایە ئەمەیە ئایینی ئاشتیخواز و میهرەبانو لێبوردە “!!!

دایکێکی گەنج کە دەبێتە موسڵمان بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت لە لایەن مێردەکەیەوە. بە پێی ئەوەی کە دادگای بەریتانیا بیستوویەتی شنەید دوای ئەوەی کە دەستی کردۆتەوە بە لەبەرکردنی شێوەپۆشاکی ڕۆژئاوایی، مێردەکەی سەردانی کەسوکاری لێ قەدەغە کردووە.

نیکۆڵاس کامپێڵ، داواکاری گشتی، بە دادگای تاوانەکانی شاری لیدزی ڕاگەیاند کە (ئاکشار عەلی)، مێردی شنەید، بە چەکوچ لە شنەیدی داوەو دوایش بە چەقۆچەند جار لێیداوە ئینجا چووە  لاشەکەی بردووە بۆ ناو لێڕەوارێک و لەوێ بەنزینی پێداکردە و ئاگری تێبەرداوە.

 بە پێی ڕاگەیاندنی تایمز، شنەید لە پرۆسەی بوون بە موسڵمانبوونیدا بووەو ناوی خۆشی لە شنەیدەوە گۆڕیوە بۆ (زاکیرە). لەو ماوەیەدا ئاکشاری تەمەن ٢٧ ساڵی ناسیوە کە ئەو لە ناو مارکێتێکی شاری لیدز دا خواردنی فرۆشتووە.

ئەو جووتە بە پێی یاسای ئیسلامی زەواجیان کردووە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥، بەڵام بە پێی ئەوەی کە دادگا بیستوویەتی پەیوەندیان باش وجیگیر نەبووەو توندووتیژی تێکەوتووە، ئەوەش ڕوون بۆتەوە کە بۆ ماوەیەکی درێژ مێردەکەی لە شنەیدی قەدەغە کردووە کە سەردانی کەسوکاری بکات.

داواکاری گشتی دەڵێت: شنەید چەند ڕۆژێک پێش کوشتنی دەستی کردووە بە گەڕانەوە بۆلەبەرکردنی پۆشاکی ڕۆژئاوایی. شنەید لە ١١ی مانگی مەی دا کوژرا لە ئاهەنگێک کە لە ماڵی هاوڕێی مێردەکەی کرا کە ناوی یاسەمین ئەحمەد بوو. یاسەمینیش وەک مێردەکەی شنەید ئینکاری ئەو کوشتنە دەکات بەدەستی ئاکشار.

دوای ئەوەی کە ئەو ژن و مێردە لە  چێشتخانەی ماڵی یاسەمین لە کاتی ئاهەنگەکەدا لێیان بۆتە دەمەقاڵی، خەڵک  دەنگی تەپەی گوێ لێ بووە، و یاسەمینیش یەکسەر ڕایکردووە بۆ لایان لە چێشتخانەکەدا بۆ ئەوەی بزانێت چی دەکەن.

کاتێک کە یاسەمین دەگەڕێتەوە خەڵکەکە لێی دەپرسن ئەوە چی بوو؟ ئەو پێیان دەڵێت هیچ نەبوو تەنها شنەید بووە کە لە دەرگاکە هەڵەنگووتووەو سەلامەتیشە. هەر لە دوای ئەوەی کە یاسەمین بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە، بە ماوەیەکی کەم خەبەر بڵاو دەبێتەوە لە ناو ئاهەنگەکەدا کە شنەید ئاهەنگی بەجێ هێشتووەو ماڵی یاسەمینی بەجێ هێشتووە.

لەو بارەوە داواکاری گشتی شاری لیدز دەڵێت:” لە ڕاستیدا شنەید ئەو ماڵەی بە زیندوویی بەجێ نەهێشتووە. ئەو پێشتر لە جووڵەیان خستووە ئەویش بە تەقاندنی کەلەسەری بەچەکوچ و دوایی بە تەواوەتی کوژراوە بە لێدانی چەقۆ چەندین جار لێیئدراوە.”

هەروەها داواکاری گشتی درێژەی پێداو وتی ” ئەگەر شنەید لەو کاتەدا کە چەقۆی لێدراوە چەندین جار  هۆشی و ئاگای لەخۆبایە ئەوە حەتمەن هاواری دەکردو ئەو هاوارەشی لێ قەدەغە دەکرا. کەواتە چەقۆکانی کاتێک لێدراون کە هۆشی لە خۆی نەبووە. وە ئەو خوێنەی کە لە چێشتخانەکەدا دۆزراوەتەوە لە ڕێی( دی ئێن ئەی ) ڕۆشن بۆتەوە کە هەمان خوێنی شنەیدە”. ” ئەو بە یەک جۆر ئامڕازی تیژ کە مسۆگەر چەقۆ بووە چەندین جار لێی دراوە”

دوای دووڕۆژ لاشەی شنەید لە ماڵی یاسەمین شاردراوەتەوە و دوایی پێچراوەتەوە و وایەرپێچ کراوە و لە لایەن جیرانێکیانەوە بینراون کە  بە دوو کەس بردوویانەتە دەر لەماڵ.

لە ١٤ی مەی ١٢٠١٧ دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی لاشەی سوتێنراوی شنەید لە ناو دارستانێکدا دۆزراوەتەوە لە لایەن کەسێکەوە کە بەڕێکەوت بەوێدا ڕۆیشتووە و پیاسەی کردووە. وە ئەمەش بە دادگا گووتراوە

ئێستا کە ڕۆژی حەڤدەی مانگی نۆڤەمبەرە، وە دادگاییکردنی تاوانباران بەردەوامە، بەڵام هەر یەک لە دایکی مێردەکەو براکەیی و ماڵی یاسەمینیش ئینکاری هەموو شتێک دەکەن، و دەڵێن هیچ هاوکاری ئاکشار یان نەکردووە لە شاردنەوەو بردنی لاشەی شنەیدا.

تا ئێرە بە پێویستمان زانی بەردەوام بین وە ڕوونکردنەوە بدەین بەڵام: پرسیارێک کە لەوبارەوە دەبێ بکرێت ئەمەیە ” ئایە ڕاستەوخۆ ئایین هاندەر و پاڵپێوەنەر نەبووە بۆئەو مێردە کە شنەید بکوژێت، ئەویش چونکە لە ڕێسای دابو نەریت واتە ئایینی لایداوە؟ ئەگەر وەڵامەکە بە بەڵێ بێت،  ئەدی ئەو هەموو بانگەشەیەی ئەو ئایینە لە کوێیە دەربارەی ئاشتیخوازی، لێبوردەیی وە میهرەبانی؟”

 تێبینی: ئەم بابەتە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوەی ژمارە ١٧ ی بەرواری ١/١٢/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

وتەی ڕێکخستنی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ حوسێنی مورادبەگی لە سیدنی، ئوسترالیا.  عامر سابیر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *