ولفرام لیب؛” ترایر بەڕەنگی مارکس دەردەکەوێت “

ئەو شارەی کە مارکس تێیدا لەدایک بووە؛ هەستاوە بەجێگرکردنی وێنەی مارکس لەسەر چراکانی پەڕینەوە.

ئامادەکردنی/ ئاراس ڕەشید

ترایر(Trier)؛ شاری بیرمەندی کاریگەری کۆمۆنیست (کارڵ مارکس)؛ ساڵیادی ٢٠٠ساڵەی لەدایکبوونی بە چرای پەڕینەوەی پیادەڕەوان دەکاتەوە.

فەیلەسوف و سیاسی و شۆرشگێری کۆمۆمۆنیست و گەورە و نووسەری کتێبی (مانیفێستی کۆمۆنیست و سەرمایە)؛ لە شاری ترایر کە دەکەوێتە خواروی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا لە ٥ی مانگی مەی ١٨١٨ لە دایک بووە، و ١٧ی ساڵی سەرەتای تەمەنی لەو شارەدا بەسەربردووە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی مارس، کۆمەڵێك چرای پەڕینەوەی تازە لە شارەکە بینران بە ڕەنگی سەوز و سوور و وێنەی مارکس یان لەسەر بوو. سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە (ولفرام لیب) گوتی؛ ترایر بەڕەنگی مارکس دەردەکەوێت، ولەچەند هەفتەی داهاتوودا، کۆمەڵێکی دیکە لە چرای پەڕینەوە لە نزیک ماڵی مارکس کە سەردەمی منداڵی تێدا بەسەربردووە دادەنرێت، لەگەڵ مۆزەخانەیەک، ئەمە بەپێی لاپەڕەی فەرمی Trier.de کە بەزمانی ئەڵمانی دەردەچێت. ساڵیادی ٢٠٠ساڵەی لەدایکبوونی مارکس گفتوگۆ و دەمەتەقێێ زۆری هێناوەتە ئاراوە لەو شارەدا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی ترایر ساڵی پار دەنگیدا بە قبوڵکردنی دروستکردنی پەیکەرێک لە برونز بۆ فەیلەسوفی گەورە لە حکومەتی چینی. وابڕیارە کە پەیکەرەکە لە مانگی مەی داهاتوو دابنرێت.

ڕەخنەگرانی بۆرژوازی دەڵێن؛ ڕێزگرتن لە مارکس، ئەو کارەساتانە پشتگوێ دەخات کە لەژێر سایەی ئایدۆلۆجیەتی کۆمۆنیستی سەدەی ڕابردوو ڕوویانداوە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارەی ژمارە ٢٥ی بەرواری ١/٤/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە…

 

Check Also

وتەی ڕێکخستنی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ حوسێنی مورادبەگی لە سیدنی، ئوسترالیا.  عامر سابیر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *