زیاتر لە ٤٠٠٠ کتێب لە کوێت قەدەغە دەکرێت…

سالار حمەسەعید …

کتێبی دوستۆڤسکی لەنێو سەدان و هەزاران کتێبی قەدەغەکراو دایە لە کوێت. بەپێی رۆژنامەی گاردیان کەلە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ دا بڵاوکرایەوە باس لە فیستڤالی کتێبی نێودەوڵەتی کوێت دەکات کە لەو پێشانگایەدا کۆمەڵێکی زۆر کتێب قەدەغەکراوە و لەوانە کتێبی ”برایانی کارامازۆڤ” ی دۆستۆڤسکی رۆماننوسی بەناوبانگی رووسی . بەپێی هەواڵی وەزارەتی رۆشنبیری کوێت رۆمانەکەی دۆستۆڤسکی چۆتە لیستی ڕەشەوە. سعد العنزی بەرپرسی فیستڤالی ئەدەبی نێودەوڵەتی کوێت لەم بارەیەوە دەڵێ کە ٩٤٨ کتێب لەم فیستڤالەدا قەدەغەکراوە لەو کتێبانەش رۆمانی ”برایانی کارامازۆڤ” ی دۆستۆڤسکی کە باس لە روسیای سەدەی ١٩دەکات و تیایدا دەچێتە قولایی ئیرادەی ئازاد وبوونی خوداوە.
ئەوەی شایەنی وتنە وەزارەتی رۆشنبیری لە ٥ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٤٠٠٠ کتێبی خستۆتە لیستی ڕەشەوە لەو کتێبانەی کە قەدەغەکراون، کتێبی ”قەموورەکەی نۆتردام” ی ڤکتۆر هۆگۆ و ”سەد ساڵ لە خەڵوەت و تەنیایی” گابریل گارسیا مارکیز.
ئەو دەزگای بڵاوکردنەوانەی کە سەرپێچی دەکەن لە بڕیارەکانی وەزارەتی رۆشنبیری بە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانەی کەلە لیستی ڕەشدان ئەوا سزای توند دەدرین. لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم توندکردنەوەی سانسۆر و قەدەغەکردنانەی کتێب و بڵاوکراوەکان چالاکوانان دەستیان داوەتە چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە کوێتی پایتەخت دا و تەنها لە مانگی سپتەمبەری ٢٠١٨ دا دوو جار خۆپیشاندانیان ڕێکخستوە.
جێگەی سەرنجە کە ساڵەکانی ١٩٧٠ کان و ١٩٨٠کان کوێت دادەنرا بە مەڵبەندی ناوچەیی رۆشنبیری و بلاوکردنەوە تەنانەت گۆڤاری زۆر بەناوبانگی ئەدەبی و کولتووری ”العربی” لە کوێت دەردەچوو هەروەها چەندین بلاوکراوە و کتێبی ئەدەبی و زانستی بەردەوام بلاودەکرایەوە لە ٧٠ کان و٨٠ کاندا. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا رابەرانی ئایینی و مەزهەبی توندڕەو هەروەها سەرۆک عەشیرەتەکان جێگە و پێگەیان لە پەرلەماندا بەهێزکرد.

مارسی ٢٠١٩

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *