هێزەکانی ئازادی گۆڕان لە سودان براوەی مانگرتنی گشتین …

ئامادەکردنی ئاراس ڕەشید …

ئەمڕۆ ٣شەممە ٢٨ی ئایار، مانگرتنی گشتی شوێنی کار لە زۆریک لەشارو شارۆچکەکانی سودان دەستیپێکرد و هێزەکانی ئازادی و گۆڕان براوەن. لە خەرتومی پایتەخت هێزە ئەمنیەکان لە دڵەڕاوکێدابوون. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چالاکی هاتووچۆ لە خەرتوم لە ڕۆژانی ئاسایی کەمتربوو، سەرەڕای ئەوەی کە مانگرتنەکە ڕێ لە فەرمانبەران ناگرێت بۆ چوونە سەرکار، بەڵام بەکار و ئەرکی خۆیان هەڵناستن..

بەشێوەیەکی فراوان مانگرتنەکە لە کەرتی درواو و بانکی ناوەندی و بانکی سودان و کۆمپانیای خزمەتگوزاری دراوی ئەلکترۆنی سەربەبانکی ناوەندی هەستیپێکرا.

مانگرتووان بە ڕاگرتنی کارەکانیان نەوەستان، بەڵکو گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان لەبەردەمی فەرمانگەکانیان ڕێکخست و بە شیعاری و داواکاری (دەسەڵاتی مەدەنی) پێش بارەگای بانک و کۆمپانیای پەیوەندی و وەزارەتەکان بەرزکردبۆوە.

بەپێی قسەی سامی السائغ گەورە ئەندازیار لە ویستگەی کەنارەکانی بەندەرەکە”گەورەترین بەندەرەکانی سودان بەناوی پۆرتسودان لە باشوور نزیکەی ٦٧٥ کم لە باکوری خەرتوم، خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوەچوو و سەرجەم کارەکان تێیدا وەستێنرا”. سائغ گووتی” بەهیچ جۆرێک، هیچ دەزگایەک ئەمرۆ کاری نەکرد، مانگرتنەکە ١٠٠٪ سەرکەوتنی هێنا”

مامۆستایانی مانگرتوو:

شایانی باسە مانگرتن ئەندامانی(کۆنترۆڵ)ی لیژنەی ڕاستکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی سودانیشی گرتەوە لە مەیدانی مانگرتن لە پێش بارەگای سەرۆکایەتی سوپا. بەجۆرێک ئەحمەد ڕەبیع ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی مانگرتن بە مامۆستایانی ڕاگەیاندبوو کە بەشداری بکەن. ئەمەش واتە ئەو هەوڵەی کە پێشتر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی محمد حمدان حمیدتی دابووی کە کۆنترۆلی تاقیکردنەوەکانی سودان سەرەرای بەڵێندانیان بە دانی دەرمالەی دارایی پێیان، بۆئەوەی بەشداری مانگرتنەکە نەکەن.

بۆیەکەم جارە کە مانگرتنی گشتی دەچێتە ناو بازرگانانی بازاڕەکانی فیاشا لە شەقامی ئازادی (ناوەڕاستی خەرتوم) و السجانە (لە باشووری خەرتوم) و شەهیدەکان لە ئامدەرمان، سەرەڕای مانگرتنی ژمارەیەک بازاڕ و مارکێتی گەورەی بازرگانی وەک (سناء هایبەر مارکێت). هەروەها کرێکارانی کۆمەڵەی کۆمپانیاکنی (داڵ)، کە یەکێکە لە گەورەترین گروپە پیشەسازیەکان، کە کارگەکانی کۆکا کۆلا و ئاشەکانی(دەقیقی پێشوو) و (ئەلبان کابۆ) لە خۆدەگرێت بەشداری مانگرتنەکەیان کرد.

٢٧٧ دەرمانخانە لە خەرتوم ڕایانگەیاند کە پەیوەست دەبن بەجێبەجێکردنی مانگرتن، زوربەی دەرمانخانەکان دەرگاکانیان داخست لە خەرتوم.

ناجێگیری هەلومەرجەکە:

زۆرترین کەرتێک کە ئەنجومەنی سەربازی لێی نیگەران بوو لە ڕۆژی یەکەمی مانگرتنەکە، وەستانی کرێکارانی کارەبا و بانکی سودانی ناوەندی بوو لە کار. هێزە ئەمنیەکان توشی بەرامبەرکێی قسە و تێکهەڵچوونی دەستی بوون لەگەڵ کرێکارانی کارەبا لە گەڕەکی ریاز لە شاری خەرتوم، و چەند کرێکارێکیشیان دەستگیرکرد، بەڵام دواتر ئازادیان کردن.

کۆمەڵەی پیشەوەران لەکەرتی کارەبا داوایان لە سەرجەم کرێکارەکانی بەشەکان کرد کە بارەگای ئۆفیسەکانیان بەجێبهێڵن و پابەندبن بە ڕێنوێنیەکانی بەڕێوەبەری ئۆفیسەکان و دەستبکەن بەمانگرتن.

هەروەها هێزێکی سوپا ئابڵووقەی بیناکانی بانکی سودان بەشی خەرتوم و کۆمپانیای خزمەتگوزاریە دارایە ئەلکترۆنیەکانی شەقامی البلدیە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی خەرتومیان دابوو، و هەوڵیاندا کە فەرمانبەرەکان دەستبەکاربن و خەزێنەی ناوەندی بانکەکان بکەنەوە. گەیشتنی پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ بەشی خەرتوم نەیتوانی قەناعەت بە فەرمانبەران بکات بۆ دەستبەکار بوون. بەپێی قسەکانی محمد عسمەت فەرمانبەر لە بانکی سودان؛ مانگرتن لە بارەگای سەرەکی بانکی ناوەندی و ژمارەیەک لە بەشەکانیتر بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. هەروەها ڕەخنەشی لەهەوڵی هێزەکانی سەربازی گرت لەوەی بە هەڕەشە و هێز ویستیان مانگرتنەکە شکست پێبێنن، و بەڵێنیاندا کە مانگرتن لە ڕۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت.

فڕۆکەخانەی خەرتوم:

فڕۆکەخانەی خەرتوم بە شێوەیەکی کەم کەوتە ژێر کاریگەری مانگرتنەوە، و هێزێکی هاوبەشی سەربازی گەیشتە فڕۆکەخانە و ڕێگریانکرد لە ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕووماڵکردنی مانگرتنەکە.

هەروەها کۆمەڵەی پیشەوەرانی گشتی بۆ کەش و هەوا، ڕایانگەیاند کە بەرپرس نین لە دانی هیج زانیاریەک لەسەر مەزەندەکردنی کەشوهەوای فڕۆکەخانەی خەرتوم، و بەرپرس نین لە دەرئەنجامەکانی لە ماوەی مانگرتنەکاندا.

بەپێی ڕاگەیاندنێکی کۆمەڵەی پیشەوەران، کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکان فەرمانیاندا بە چۆڵکردنی ئۆفیسەکە و خۆیان دەستبەکار بوون، لەوانە دانی زانیاری بۆ کەشوهەوا بۆ ئەوەی کاری فڕۆکەوانی بەردەوام بێت.

هەروەها کرێکارانی ئەو کۆمپانیایەی سەرپەرشتی وەرگرتنی ڕسوماتی چونە ناو فڕۆکەخانەیە گووتی” کۆمپانیاکە لە بەیانیەوە هیچ پارەیەکی وەرنەگرتووە”.

هەڵبژاردەی یاخیبوون:

لە هەرێمی نیلی سپی، کرێکارانی کۆمپانیای شەکری نیلی سپی کە یەکێکە لە گەورەترین کارگەکانی شەکر لە وڵات مانگرتنیان دەستپێکرد. هەروەها کرێکارانی هەردوو کارگەی چیمەنتۆی عەتەبەرە و بریر لە هەرێمی ڕووباری نیل دەستیاندایە مانگرتن.

لەگەڵ فراوانبوونەوەی ناوچەی مانگرتنەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی مانگرتوان بەهێرشی هێزە ئەمنیەکان، هەڵبژاردەی هەڵکشانی مانگرتنەکان ئەگەری زیاتری بۆ هێزەکانی ئازادی و گۆڕان فەراهەم کردووە بۆ ڕاگەیاندنی یاخیبوونی مەدەنی بۆ پاراستنی سەلامەتی کرێکاران. هێزەکانی ئازادی و گۆڕان لە بەرامبەر تەحەدایەکی بەهێزدەبن بۆ مانەوە لەسەر بەرەوسەر بردنی ئاستی مانگرتنەکان لە مەیدانی مانگرتن لە ڕۆژانی پشووی جەژن کە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات. لەپێناو بردنەوەی شەڕی مانگرتن، ئەنجومەنی سەربازی هەڵوێستی نەرمی نواندوە بۆ ڕێژەی بەشداری مەدەنی لە ئەنجومەنی سیادی و سەرۆکایەتی.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٣ بەرواری ١/٦/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە…

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *