مەراسیم و ئاکسیۆنەکانی ٨ مارس، نمایشێکی مەزنی ژنانی ئازادیخواز…

بە بۆنەی هەشتی مارس، رۆژی نارەزایەتی و نەفرەت لە هەڵاواردنی جنسی و بێمافیەکانی ژنان، بزوتنەوە ژنانە ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکانی ژنان و رێكخراو و کۆڕو کۆمەڵەکانیان، لە نمایشێکی بێ وێنەدا، لە رێگای کۆبونەوە، رێپێوان، مەراسیم، ئاکسیۆنی ملیۆنیدا، نەفرەتی خۆیان بەرووی بیمافی و کۆنەپەرستی و ستەمی زاڵمانەی نیزامی سەرمایەدارییدا خستە روو. هەشتی مارسی ئەمساڵ، ژنان لە عیراق و کورستانەوە، بۆ ئیران و تورکیا و لوبنان و ئەفغانساتان و یەمەن، تا وڵاتانی ئەوروپا، تا دەگاتە هیندوستان و چیلی و فلیپین و تایلاند و ئیندۆسنسیا و دەیان وڵات و دەوڵەتی تر… هاتنە مەیدان و نمایشی هیز و توانایی خۆیان کرد.

لەم مەراسیم و ئاکسیۆن و کۆبونەوانەدا، ژنان لە زوربەی وڵاتان و گۆشەو کەنارەکانی دنیادا، نەک تەنها بۆ خواستەکانی خۆیان و بۆ داسەپاندنی مافەکانیان، نەک تەنها بۆ راوەستانەوە بەرووی کۆنەپەرستی و نابەرابەی جنسیدا، نەک تەنها بەدژی یاسا و رێسا دژە ژنەکاندا، بەڵكو لە پاڵ پیاواندا بە دژی دەسەڵات گەندەڵ و دزەکاندا، بەدژی دەسەڵاتی سیاسی سەرکوتگەردا، هاتنە مەیدان و بەمەش نیشانیان دایەوە، کە ئالوگۆری راستەقینە لەهەر کۆمەڵگەیەکدا، بێ بەشداری ژنان ناتەواو ناسەرکەوتووە… نیشانیان دایەوە کە لاباڵێکی سەرەکی هەر ئالوگۆر و هیزی بەدەستهێنانی داخوازییەکانن. وە نیشانیاندا کە بەشێکی سەرەکی لەو شەپۆلی نارەزایەتی و راپەرین و شۆرشانەن کە بەشێکی زۆری وڵاتانی ئیستای دنیای داگرتووە.

ئەم هاتنە مەیدانەی ژنان لە هەشتی مارس و ئەو بەشدارییە فراوانەی لە راپەرین و شۆڕشەکانی ئێستادا هەیانە، ئومید بەخش و جێگای پشتیوانی هەر بزوتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئازادیخوازانەو ئینسان دۆستانەیە…

تێبینی: ئەم وتارە لە ژمارە ٧١ بۆپێشەوەدا لە ١٥/٣/٢٠٢٠ دا بڵاوبۆتەوە

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *