ئەولەویاتەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا …

( ڕیچرد ۆڵف ئابووریناسی مارکسیستی وپرۆفیسۆری ئابووری لە زانکۆکانی ئەمریکا) …

ئامادەکردن ونووسینی: سالار حمەسەعید …

بەم شێوەیەی خوارەوە باس لە ئەولەویاتەکان دەکات کە هەر ئێستا لەم باروڕەوشەی ئێستای کۆرۆناڤایرۆس دا دەبێ ئەولەویاتەکان چی بن، ئەو شتانەی کە نەکراوە ودەبێ بکرێن وە  ڕێگەچارەچیە لەم باروڕەوشەدا.

ریچرد ۆلف پێی وایە:

ئەولەویەتی یەکەم:

کە ئەوانەی ئەولەویەتیان هەیە یەکەم ئەوانەی کە لەڕیزی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەدان وە لەگەڵ تووشبوانی کۆرۆناڤایرۆسدا مامەڵە دەکەن لەوانە پەرستار وکارمەندانی تەندروستی وچاودێروانان کە دەبێ هەموو ئامرازەکانی خۆپاراستنیان بۆ دابین بکرێت و فەحس وتێستی بەردەوام بکرێن نەک یەک جار بەڵکو هەموو رۆژێک تا دڵنیابین لە سەلامەتی وساغی و تەندروستی ئەوان بەپلەی یەکەم.

ئەولەویەتی دووەم:

ئەو کەسانەی کە خواردنمان بۆ دابین دەکەن دەبێ تێست/ فەحس بکرێن وە بەبەردەوامی کە ئەمەیان نەکراوە کە دەبوا بکرێ. چونکە ئەم کەسانە کە خواردن دابین دەکەن دەگونجێ ڤایرۆسەکەمان بۆ بگوێزنەوە و تووشمان کەن. ئەگەر بەبەردەوامی تێست نەکرێن ئەوا ناکرێ دڵنیابین لە خواردنەکان کە پاگژن ونەخۆشی بڵاوناکەنەوە. نەک تەنها یەک جار بەڵکو بەبەردەوامی وهەموو رۆژێک.

ئەولەویەتی سێ یەم:

شۆفیری لۆری وشاحنەکان تا شۆفێری ئەمبولانسەکان و شۆفیری تاکسی و پاس وقیتارەکان  ئەمانیش دەبێت تێست وفەحس بکرێن وبەشێوەیەکی بەردەوام.

دوای ئەوە هەموو ئەمانەی کە ناوبران دەبێ کەلوپەلی پێویستی خۆپاراستنیان پێ بدرێ لە دەمامک ودەست کێش و پاگژکەرەوە.

دەبێت کرێکاران وپزیشکان وپەرستاران مافی ئەوەیان هەبێت کە ئازادانە راو بۆچوونی خۆیان دەربڕن و رەخنە لە کەموکوڕیەکان و کەمتەرخەمیەکان بگرن نەک وەک ئەوەی لە ئەمریکا ڕوودەدات کە ناڕێگە نادرێ بە کرێکاران وپەرستاران ئازادانە ڕەخنەبگرن لە سیاسەتەکانی حکومەت سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ کرۆناڤایرۆس تەنانەت لە کارکردن رادەگیردرێن وەیا دەردەکرێن، وە ڕێگەیان پی نادرێ لەگەڵ میدیاکاندا وتوێژ بکەن.

دەبێت خەڵک تەواوی خەڵک مافی ئەوەیان هەبێت تەواوی زانیاریەکان وەربگرن لە بارەی نەخۆشخانەکانەوە وباروڕەوشی سەلامەتی وە نەخۆشخانەکان ئازادانە دەربارەی کەم وکورتیەکانیان قسەبکەن کە چیان هەیە و چیان نیە.

ئەم شتانە کە تائێستا نەکراون لەبە رکۆرۆناڤایرۆس نیە کە نەمانتوانیوە بەڵکو لەبەرئەوەیە کە لە سیستەمێکدا گیرمان خواردوە کە پێی دەڵێن سەرمایەداری چونکە ئەوان دەیانەوێ بیدەن بەگوێماندا کە تەنها شتێک دابین دەکەن کە قازانجی ئەوانی تێدابێت ئەگینا لەبیری تەندروستی وسەلامەتی خەڵکەوە نین. دابینکردنی شتومەکی تەندروستی و پزیشکی نەخۆشخانەکان وە خۆ ئامادەکردن بۆ وەها پەتایەک یا ڤایرۆسێک کارێکی قورس وگران نیە. ئامادەکردن و خەزنکردنی ئەم کاڵایانە کارێکی سەخت نیە، بەڵام، بەڵامێکی گەورە خەزن کردن وهێشتنەوە وبەرهەمهێنانی ئەم کاڵایانە لە رووبەڕووبوونەوە بەرامبەر بەم پەتا ونەخۆشیە سوودمەند و پڕ قازانج نیە. لەبەرئەوە کێشەی سەرمایەداری نیە کە کۆمەڵگا رووبەڕووی وەها پەتایەک چۆن دەبێتەوە، پێی وایە کە وردە وردە کۆمەڵگا لەگەڵیدا دەست وپەنجە نەرم دەکا ئەوە کێشە نیە وە لەئەنجامدا پاش تێپەڕبوونی کات ڤاکسینێک بەرهەم دێنێ کە لەکاتی خۆیدا قازانجێکی بێشوماریش لە بەرهەمهێنانی ئەو دەرمان وڤاکسینە وەدەست دێنێ، ئیتر گیان لەدەستدانی چەندە ها هەزار یا ملیۆن لە مرۆڤەکان ئەوە جێگەی سەرنج وگوێ پێدانی سەرمایەداری نیە.

٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *