دوو پارتی  سیاسی لە ئەڵمانیاو کەنەدا پشتیوانی خۆیان  بۆ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دەردەبڕن …

لەدریژەی کەمپەینی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستادا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لەناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی هەموو ئەوانەی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا دەستگیرکراون، حزبی مارکسیت لینینستی ئەڵمانیا و دەنگی مارکسیستی کرێکاران و لاوان لە کەنەدا  پشتیوانی خۆیان لە کەمپینەکە دەربڕیوە.

حزبی مارکسیست لینینستی ئەڵمانیا وێڕای توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ حزبداو داواکردنی ئەوەی کە چۆن بتوانرێت پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستان بەدەست بهێنین دەڵێن “هاوڕێیانی خۆشەویست لەڕێگای هاوڕێیەکەتانەوە لە شاری کالسترۆ داوای ئێوەمان بۆ پەیوەندیکردن بە ئێمەوە پێگەیشت، سوپاس بۆ متمانەتان. دەمانەوێت پشتیوانی خۆمانتان بۆ دەربڕین لە خەباتتاندا بۆ بەدەستهێنانی مافە دیموکراتیەکان و ئازادیەکان. سەرکۆنەی سەرکوتی دڕندانەی حکومەت دەکەین لەدژی ناڕەزایەتیەکان لەباکوری عێراق لە کاتێکدا خەڵک لەدژی بڕینی موچەو دۆخی کارەساتباری تەندروستی و گەندەڵی و نەبوونی ئاو و کارەبا ناڕەزایەتی دەردەبڕن”

هاوکاتیش جیهان نیرۆمەند لە گروپی مارکسیستیی کرێکاران و لاوانی کەنەدا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە دەڵێت ” داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس ( شێروان شێروانی) و گیراوەکانی دیکەی خۆپیشاندانەکان دەکەین… نیگەرانین لە سەلامەتی ڕۆژنامەنووس شێروان ئەمین شێروانی  لەو شوێنەی کە لێی زیندانی کراوە و داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستبەجێ ئازادیان بکات.. لەوەش ئاگادارکراوینەتەوە لە ئەنجامی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵك، کەسانێکی زۆری دیکەش دەستگیرکراون. لەکاتێکدا هۆکارو داواکاریەکانی خۆپیشاندەران ڕەوا بووە. خۆپیشاندەران داوای چاکردنی هەلومەرجی گوزەران و کرێی شایستە و مافی بنەڕەتی کرێکارانیان کردووە. ئەم پرسانە مافێکی ڕەوای خەڵکە لە هەموو دنیادا و داوای دەکەن و خۆپیشاندانی لەپێناودا دەکەن و لەبەرامبەریشدا ڕووبەڕووی هیچ سزایەك نابنەوە.

داواتان لێدەکەین دەستبەجێ و بەخێرایی هەموو گیراوەکان ئازاد بکەن و بگەڕێنەوە ناو خێزان و ماڵوحاڵی خۆیان.”

 

لەهەواڵ وچالاکی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.

دەقی نامەکان هاوپێچە لە خوارەوە

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

ڕێکخراوی دەرەوە

٥/١٢/٢٠٢٠

 

 

20 November 2020

Dear comrades, dear friends,

We received your wish for taking up contact from a comrade from Karlsruhe. Thank you for your trust.

We would like to express our solidarity with your struggle for democratic rights and freedoms. We condemn the brutal government suppression of protests in Northern Iraq against wage cuts, catastrophic health care, corruption and the great shortage of electricity and water.

We are interested in knowing about your concrete work in these matters. What do you think is necessary for further international cooperation and what measures do you propose? How have the protests developed in the past weeks?

The corona crisis interpenetrates with the world economic and financial crisis, which already began in mid-2018, and threatens millions of people worldwide. What are the effects in Northern Iraq?

We are looking forward to an intensive exchange.

With revolutionary greetings,

Monika Gärtner-Engel

Internationalism Secretary

 

 

 

Dear Prime Minister,

Call for the release of Sherwan Sherwani Iraqi Kurdish Journalist, and others detained following demonstrations

I am writing to you on behalf of Fightback (marxist.ca). We want to express our concern regarding the whereabouts and wellbeing of journalist Sherwan Amin Sherwani and to ask the Iraqi Kurdish government for his immediate release. We understand that Sherwan was arrested following speaking out for workers demonstration against poverty. Sherwan was due for release on 4 October, but unfortunately is still detained.

We have also been informed that following peaceful demonstrations many people have also been detained. The reasons for the demonstrations were legitimate. The demonstrators were calling for improvement of their living conditions, decent pay and fundamental worker’s rights. These are issues that people around the world have the freedom to demand and demonstrate for, and they do so without negative consequence. 

We call on you to release all those detained allowing them to return to their homes and families as a matter of urgency.

Regards,

Jahan Niroomand on behalf of Fightback

 

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *