بەڵێ بۆ یاسایەک کەمافی کرێکاران بەرامبەر بە ڕووداوەکانی شوێنی کار دەپارێزێت! …

لە دەنگی کرێکار وەرگیراوە

ڕوداوەکانی شوێنی کار ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە زیاد بونە و تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان رێگاو شوێنی گونجاویان نەگرتوەتە بەر بۆبەرگرتن یان لانیکەم کەم کردنەوەی ڕووداوەکانی شوێنی کارو ئەو کوشتارەی لێیدەکەوێتەوە.   لەکاتی بەرکەوتنی کرێکارێک لە شوێنی کارەکەی ئەگەر شانسی ئەوەی هەبێت گیان لەدەست نەداو تەنها بریندار بێت یان قاچ ودەستی بشکێت ئەوا سەرەڕای نەبونی و کەم دەرامەتی ئەبێت لەسەر حسابی خۆی ولەگیرفانی خاڵی خۆی و کەسانێکی ئینسان دۆست یان خزم وکەسەکانی، عیلاج وەرگرێت، ئەمە لەکاتێکدا کە  کۆمەڵیک یاسا هەیە لە هەرێمی کوردستان باس لەمافەکانی کرێکار دەکات لەکاتی گیرۆدەبوونیان بەڕووداوەکانی شوێنیکار، بەڵام ئەم یاسایانە  لەسەر ڕەفەکان تۆزیان لێ نیشتووە   و هیچ کەسولایەنێك گوێیان پێناداو جێ بەجێیان ناکات، وەیا ئەگەر کرێکارێک هانایان بۆ بەرێت ئەوا دیسانەوە هێندە بەربەست وسەختی ڕووبەڕوی دەبێتەوە، ناچاردەبێت دەست لەمافەکانی خۆی هەڵگرێ و بەفەرامۆشی بیان سپێرێت.

لەم پەیوەندەدا ئەگەر ئاوڕێک لە بەشی ٥ی یاسای خانە نشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بدەینەوە وسەرنج بدەین لە مادەو بڕگەکانی تایبەت بە بەرکەوتنی کرێکاران لەشوێنی کاردا ، ئەوا دەبینین یاساکە دانی بە هەندێک مافی کرێکاراندا ناوە، کاتێک بەرکەوتەی ڕوداوەکانی شوێنی کاردەبن  وئەگەر جێبەجێ بکرێن لانی کەم دەتوانێت باری گرانی ئەو کرێکارانە کەمێك سوك بکات. بۆ نمونە: لەمادەی ٥٤ دا هاتوەو  ئەڵێت: ” لەکاتی ڕوودانی شوێنی کاردا ئەبێت بەخێرایی بەرکەوتوەکە ببرێت بۆ نزیکترین نەخۆشخانە تا چاك دەبێتەوە لەسەر خاوەنکارەکەیەتی کەخزمەتی بکات ومەسروفاتی دەورانی پەکەوتەییەکەی لەئەستۆ بگرێت“ ،بەڵام بەداخەوە لەهەندێ شوێن نەك هەر خزمەتی کرێکارەکە ناکرێت، بەڵکو لەبەرنەبونی پێداویستیە زەروریەکان پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدەن.

هەروەها لەمادەی ٥٥ دا بە هەمان شێوە هاتوە: ” لەسەر دامەزراوەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتیە کە تەئمینی هەموو پێداویستیەکانی عیلاج بۆ بەرکەوتوەکە بکات“ .بەڵام کاتێک بەرکەوتوەکە دەیان بەڵگەو موستەمسەك دەباتە بەردەستی دامەزاوەکانی سەر بەوەزارەتی کار کەچی هیچ ئەنجامێکی نابێت وسەرەنجام نەخۆشەکە بێزار دەبێت و واز دەهینێت وئیتر لەسەرحسابی خۆی عیلاج وەردەگرێت .

ئەم هەلومەرجە سەختە کە کرێکارانی کوردستانی تێدا ڕاگیراوە لەگەڵ ئەوەدا کە پێویستە یاسایەک کەمافەکانی کرێکاران بەڕۆشنی و هەمەلایەنە، بەرامبەر بەڕوداوەکانی شوینی کار لەبەرچاوبگرێت وببێتە جیگای کارپێکردن، هاوکات دەبێ لێژنەکانی کرێکاران و نوێنەرانی کرێکاران مافی ئەوەیان هەبێت چاودێربن بەسەر جێبەجێکردنی یاساکەدا. بێگومان ئامانجێکی ئاواش تەنها بەخەباتی بێوچان  و یەکگرتووی ڕێزەکانی کرێکاران مەیسەردەبێت. 

  

 دەبێت کارکردن بژێوی کرێکاران مسۆگەربکات، نەک بیانکاتە قوربانی

خواستەکانی کرێکارانی کوردستان لەپێناو ڕاوەستانەوە بەرامبەر بەڕووداوەکانی شوێنی کار

١- تەرخانکردنی بەشێك لەداهات وقازانجی ساڵانەی کۆمپنایا و خاوەنکار وپڕۆژەکان بۆ دابینکردنی پیداویستیەکانی سەلامەتى گیانی کرێکاران.

٢- کەمکردنەوەی سەعاتکاری ڕۆژانەو زیادکردنی ماوەی پشوو لەکاتی کاردا.

٣- ئەرکی حکومەتى هەرێمە کەڕەوشی کارکردن لەهەموو کارگەو کومپانیاو پڕۆژەکانی کەرتی حکومی وکەرتی تایبەت ، بەهاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی کرێکاراندا، بخاتە ژێر چاودێریەوە وبەپێی ستانداردە جیهانیەکان مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار لەبەرچاوبگرن. بەپێچەوانەوە لەگەڵ سزای توند بەرەوڕوویان بکاتەوە.

٤- قەرەبوکردنەوەى کەسوکارى قوربانیان وبڕینەوەى موچەى خانەنشینى بۆ هاوسەرو مناڵەکانیان. .

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *