کەیسی ٥ دەستگیرکراوەکەی بە ٦ ساڵ زیندانی گەیەنرایە رێکخراوی لێبوردنی  نێودەوڵەتی لەفنلاندا …

لە درێژەی چالاکیەکانی:

کۆمیتەی فنلەندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان :

بەرواری ٢١/٢/٢٠٢١ لە لایەن ” ئاڵا فەرەج”ەوە لێپرسراوی کۆمیتەی فنلەندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی فرانک جوانسۆن بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی/ ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنالی فنلاند کرد کە تیایدا داوای پشتیوانی لە کەمپەینی داکۆکی لە ئازادی هەڵسوڕاوی سیاسی لە کوردستانی عێراق وە بە دیاریکراوی کەیسی ئەو ٥ دەستگیرکراوەی هەولێر و بادینان کرد.

ئەمڕۆ بەرواری ١/٣/٢٠٢١ لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی مافی مرۆڤی ئەمنستیەوە/ لقی فنلاند وەڵامی داواکەمان درایەوە لەلایەن ئانو تووکەنێن کە نامەی ناڕەزایەتیان ئاراستەی پارتی کردوەو لە وەڵامی نامەکەی ئاڵا فەرج دا دەڵێت: سەرەڕای سوپاسکردنی ئەوەی کە پەیوەندیتان بە رێکخراوەکەمانەوە کردوە ئەڵێت بۆ ئاگاداریتان ئێمە هەفتەی رابردوو نامەی کاردانەوەی بە پەلەمان نارد بۆ بەرپرسی ئەم کارە لە هەولێر و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو ٥ هەڵسوڕاوانەمان لێکردوون.

دەتوانن لەم لینکەوە نامەکەی ئەمنستی ببینن:

 https://www.amnesty.org/en/documents/mde14/3754/2021/en/

ئەمە دەقی ئەو نامەیەیە کە بەزمانی ئینگلیزی بۆ رێکخراوی ئەمنستیمان نارد:

بەرێز

فرانک جوانسۆن بەرێوەبەری گشتی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال

پشتیوانی له كه مپینهكهمان بكهن بەدژی سزای زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوڕاوانی سیاسی!

ڕۆژی سێشەممه ١٦/٢/٢٠٢١ دادگای هەولێر لەسەر ڕێنوێنی حکومەت کە لەژێر كۆنترۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بەرزانی و بنهماڵەکەیدایه، سزای شهش لەساڵ زیندانیكردنی بهسه ر ژمارەیەك لە رۆژنامه نوس و هەڵسواڕوانی مەدەنیدا سه پاند کە دانیشتوی شارەکانی هەولێر و بادینانن، بەناوەکانی ( شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا). تۆمەتێك كه دهسه ڵاتداران داویهتیه پاڵ ههڵسوڕاوان بریتیه له”تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی “.

ئەم بڕیارە لەگەڵ ئەوەدا هیچ بەڵگە و پشتیوانەیەکی یاسایی لە پشتەوە نییە، ڕاستەوخۆ سزایەکی سیاسیە دەرهەق بە کەسانێک گیراوەتەبەر کە ڕەخنەیان لە گەندەڵی و ئەو دەستدرێژییانە گرتووە کە دەسەڵاتداران بۆ سەر ماف و ئازادیە فەردی و مەدەنیەکانی هاوڵاتیانی کوردستان ئەنجامیانداوە، وەیا داوای موچە و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئاو و کارەبا و بەدەستهێنانی هەلی کاریان کردووە و لەو پێناوەشدا بەشدارییان لە خۆپێشاندانی هێمنانەدا کردووە.

لەم پەیوەندەدا داوا لەبەرێزتان دەکەین کە بۆ داکۆکیکردن لەئازادی و مافە فەردی و مەدەنیەکان لە کوردستانی عێراق و لەپێناو هەڵوەشانەوەی بڕیاری دادگای هەولێردا، بەشێوەی گونجاوی خۆتان هەڵویست بنوێنن و بەرامبەر بە نوێنەرایەتیەکانی حوکمەتی هەرێم ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوابکەن:

بڕیاری دادگای هەولێر هه ڵبوهشێتەوه و سەرجەم دەستگیركراوەکان ئازاد بكرێن.١

. ٢.حکومەتی هەرێم ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی، خۆپێساندان و کۆبونەوە بەرەسمی بناسێنێت و هیچ کەس لەسەر ئەم مافە دەستگیر نەکات و نەیخاتە بەر گوشار و هەڕەشه.

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *