ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی ئاشیخوازانە یا توندوتیژ؟ …

فردریک ئەنگلز لە سێ سەرچاوەی جیاوازدا دەنوسێت:

کە سالار حەمە سەعید لە ئینگلیزیەوە وەریگێڕاوە

ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی ئاشیخوازانە یا توندوتیژ؟

فردریک ئەنگلز

پرسیار: ئایا هەڵوەشاندنەوەی ئاشتیانەی خاوەندارێتی تایبەتی ئیمکانی هەیە؟

وەڵام: شتێکی پەسەند و باش دەبێت ئەگەر ئەمە ڕووبدات و کۆمۆنیستەکان بەدڵنیاییەوە دوایین کەسانێک دەبن کە دژایەتی بکەن. تەنها کۆمۆنیستەکان باش دەزانن کە هەموو پلانگیریەکان نەتەنها بێسوودن بەڵکو تەنانەت زیانبەخشیشن. هەموویان زۆر باش دەزانن کە شۆڕش بەئەنقەست و بەهەڕەمەکی ناکرێت. بەڵام ئەوە لەهەموو شوێنێکدا و هەمیشە ئاکامە پێویستەکانی هەلومەرجەکان بووە کە بەتەواوی سەربەخۆن لە ئیرادە و ئاراستەی تاک تاکی لایەن (یا حزب)ە کان و تەواوی چینەکان. هەروەها ئەوەش دەبینن کە گەشەی پرۆلیتاریا لە (تەقریبەن) زۆربەی وڵاتە شارستانیەکان (مەدەنیەکان) بەشێوەیەکی توندوتیژانە سەرکووتکراون وە لەم ڕێگەیەوە نەیارانی کۆمۆنیزم بەهەموو توانایانەوە بەرەو شۆڕشێک کاردەکەن. ئەگەر پرۆلیتاریای سەرکووتکراو لەکۆتاییدا بەرەو شۆڕش پاڵنرا ئەو کاتە ئێمە، کۆمۆنیستەکان، داکۆکی دەکەین لە بەرژەوەندیەکانی پرۆلیتاریا بەکردار هەروەک چۆن ئێستا داکۆکی یان لێدەکەین بە وشە (بە قسە).

فردریک ئەنگلز، لە پرنسیپەکانی کۆمۆنیزم سالی ١٨٤٧.

”کرێکارانی ئینگلتەرا و سیاسەتی ئیمپریالیستی”

فردریک ئەنگلز

نامە بۆ کاوتسکی ساڵی ١٨٨٢ لاپەرە ٣٩٩  هەڵبژاردەی نامەکانی مارکس و ئەنگلز:

ئەنگلز لەوەڵام بە پرسیارێکی کاوتسکی سەبارەت بە ڕاوبۆچوونی کرێکاران لە ئینگلتەرە دەربارەی سیاسەتی ئیمپریالیستی بەریتانیا دەڵێ:

تۆ پرسیارم لێدەکەی کە کرێکارانی ئینگلتەرە چۆن بیردەکەنەوە دەربارەی سیاسەتی ئیمپریالیستی. باشە، ڕێک هەر وەک چۆن دەڕوانن لە سیاسەت بە شێوەیەکی گشتی. لێرە هیچ حزبێکی کرێکاری (حزبی کرێکاران) نیە، تەنها حزبی پارێزگاران (محافزین/ کۆنسێرڤەتیڤ) و لیبرال رادیکالەکانە.  کرێکاران زۆر بە خۆشحاڵیەوە بەشداری جەژنی قۆرخکردنی (مۆنۆپۆڵی) بازاری جیهانی و داگیرکاریەکان (مستعمرەکان) دەکەن.

”بنەمای ئیمپریالیستی ئەریستۆکراسی کرێکاری ئینگلیزی”

فردریک ئەنگلز

پرۆلیتاریای ئینگلیز زیاتر و زیاتر بۆرژوازی دەبێت تاکو ئەم بۆرژوازی ترینەی تەواوی نەتەوەکان کە ئاشکرایە کە ئامانجەکەی ئەوەیە کە لە ئاکامدا بگات بە ئەریستۆکراسی بۆرژوایی و بۆرژوازی پرۆلیتاری هەروەها بۆرژوازی. ئەمە بێگومان بۆ نەتەوەیەک کە هەموو جیهان بچەوسێنێتەوە (ئیستغلال)   تاڕادەیەک جێگەی پاساوە.

نامەیەک لە ئەنگلزەوە بۆ مارکس (١٨٥٨) لاپەرە ١١٥ هەڵبژاردەی نامەکانی مارکس و ئەنگلز.

وەریگێڕان لە ئینگلیزیەوە: سالار حەمە سەعید

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *