ئەم زوڵمە هەرگیز قابیلی قەبوڵ نییە!…

ڕاگەیاندنێک لەسەرنوسەری رۆژنامەی دەنگی کرێکارەوە بۆ بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕای گشتی:

هەروەك زانراوە، ڕۆژی (١ئایار) لەدنیادا وەک پشویەکی رەسمی لەلایەن بەشێکی زۆر لەولاتانەوە دانی پێدا نراوە و هیچ خاوەنکارێك بۆی نییە کرێکاران ناچاربکەن بەوەی کەبێتەوە سەرکار. مەگەر ئەوەی بەپێی مەرج و ڕێکەوتنی نێوان کرێکاران وخاوەنکارەکان ئەنجام بدرێت

ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستان حوکمەت ودەزاگا پەیوەندیدارەکان پێش یەکی ئایار، ئەم ڕۆژەیان وەك پشوی رەسمی راگەیاند. بەڵام ئیدارەی کارگەی ئاسن وپۆڵای ماس کەدەکەوێتە ناوچەی بازیانی سلێمانی سزای٤٠ کارمەندو کرێکاری بەشی ئینتاجی١ی داوە، بەو هۆیەوە کە لەیەکی ئایارادا، نەچونەتەوەسەر کارەکانیان، لەکاتێکدا ئەم ڕۆژە لەلایەن حکومەتەوە وەک ڕۆژی پشووی ڕەسمیو تایبەت بەکرێکاران ڕاگەیانەدراوە. بە پێی ئەوهەواڵەی کە گەیشتوەتە دەنگی کرێکار سزای ئەو کرێکار وکارمەندانەی کە نەچونەتەوە سەرکار، تاماوەی ساڵێك هیچ ئیمتیازاتێك نایانگرێتەوە..  ئێمە لەڕۆژنامەی دەنگی کرێکارەوە لەگەڵ ئەوەدا کەئەم بریارەی ئیدارەی کارگەی ئاسن وپۆڵای ماس بەدەستدرێژیەکی ئاشکرا بۆسەر مافەکانی کرێکاران و زوڵمێکی بێپاساو دەزانین، هاوکات بەژێر پێنانی ڕاستەوخۆی یاسا دەزانین وبەمانای گوێ نەدانە بە بریاری حکومەت ودەزگا پەیوەندیدارەکان وخودی وەزارەتی کارە.

سزادانی کرێکارانو کارمەندان بەم جۆرەی کەلەلایەن بەڕیوەبەرایەتی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماسەوە، کەبەشێوەیەکی یەک لایەنەو لەسەرو یاساوە دەستی بۆ براوە، ئەو ڕاستیە ئاشکرادەکات  کە لەهەرێمی کوردستاندا بەهۆی نەبوونی یاسایەکی کارەوە کەلانی کەمی مافەکانیان جێگیرکردبێ وخاوەنکارو کۆمپانیاکانی پێ مولزەم بکات، هاوکات بەهۆی بەرەڵاکردنی بازاڕی کار و ڕۆڵنەگێرانی وەزارەتیکارو دەزگاکانی بەسەر ڕەوشی کاری کرێکارانەوە، خاوەنکار وبەڕیوەبەرایەتی کارگەکان، دەستیان درێژ بووە ولەسەرو یاساوە سزای کرێکاران بەلێگرتنەوە لەموچە وکارپێکردنی زیاتر، بڕینی دەرمالەو ئیمتیازاتەکان، تا لەسەر کار دەرکردن و زیندانی کردنیان لەشوێنیکاردا بدەن.  بڕیاری ڕاگرتنی ئیمتیازاتی کرێکاران و کارمەندان بۆ ماوەی ساڵیک لەلایەن بەریوەبەرایەتی کارگەی ماسەوە، بەپاساوای ئەوەی کەلەیەکی ئایاردا نەچونەتەوە سەرکار، زوڵمێکی ئاشکرایەو هەرگیز قابیلی قەبوڵ کردن نییە، بۆیە دەبی کرێکاران بەرامبەر بەم زوڵم ودەست دستدرێژیە بێدەنگ نەبن وبەدەربڕینی نارەزایەتی یەکگرتوانەی خۆیان ئەم بڕیارە هەڵوەشێننەوە.  هاوکات دەبێ وەزارەتی کارو دەزگا پەیوەندی دارەکان لەسەر ئەم پێشێلکاریە یاسایە وئەم ئیعتبارنەکردنەوە بۆ بڕیارەکانی حکومەت، دەخالەت بکەن وسنورێک بۆ خاوەنکارو کۆمپانیاکان دابنێن.. هەرلێرەدا ئێمە داوا لەگشت سەندیکاو رێکخراوە کرێکاران وتەواوی ئەو خەڵکانە دەکەین کە داکۆکی لەمافی کرێکاران دەکەن بێدەنگ نەبن .

نسخەیەك بۆوەزارەتی کار

نسخەیەک بۆتەواوی سەندیکاو رێکخراوەکرێکاریەکان

نسخەیەك بۆرای گشتی

وەستامەهدی سەرنوسەری دەنگی کرێکار

٢/٥/٢٠٢١

پاشکۆی ڕاگەیەندن:

بەشێک لە کارمەندانی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس سزا دران بە پێی نوسراوێک کە لە گارکەی ماس هەڵواسراوەوە و وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیایی بازیان پرێس کەوتوە. گارکەی ماس ڕۆژی شەمە 1/5 بەهۆی نەهاتنە سەرکاریان لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا 40 کارمەندی بەشی (دەرفلەی 1)واتا ئینتاجی سزا دا. یەکێک لە سزا دراوەکان بە بازیان پرێسی ڕاگەیاند : ڕۆژی چوارشەم واتا 30/4ئاگادار کراین کە دەبێت لە ڕۆژی جیهانی كرێكاران دەوام بکەین ،ئێمە كارمەندانی بەشی ئینتاج كە ژمارەمان ٤٠ كارمەندی فەنییە بێنەوە بۆ دەوام بەڵام كارمەندانی ئەو بەشە ڕەتیان كردەوە كە لە ڕۆژی تایبەت بە كرێكاران، كاربكەن بڕیاریان داو نە هاتنەوە بۆ كار لەو ڕۆژەدا، بۆیە بە بڕیارێك کە دەکرێت بەهۆی ئەو نەهاتنەوەمان بوبێت و بە بڕیاری بەڕێوبەری گارگە بڕیار درا بە سزادانی كارمەندای ئەو بەشە بە ڕاگیرانی هەموو جۆرە پاداشتێك و ڕاگرتنی زیادەی مووچە بۆ ماوەی یەك ساڵ.

Check Also

وتەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە لایەن (عامر سابیر)ەوە لە یادی یازدە ساڵەی تیرۆری (سەردەشت عوسمان)دا لە سیدنی ئوسترالیا….

ئیوارەتان باش، من عامر سابیرم، وتەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکایی کوردستانتان پێشکەش ئەکەم. سەرەتا لە یادی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *