با بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە و بۆ ئازادکرانی هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕین!

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، هەڵدەستێت به‌ سازدانی خۆپێشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن/ بەریتانیا.
ڕۆژی : چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢/٥/٢٠٢١
کاتژمێر: ١ی پاش نێوەڕۆ
شوێن:
2 Hobart place, Belgravia
London SW1W 0HU
نزیکترین وێستگەی شەمەندەفەر Victoria Station یان    Hyde Park Corner
سەرئەنجام دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بەسزادانی هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان پەسەنکرد و تاوانی سیخوڕی دایە پاڵ ئازادیخوازان. ئەم بڕیارە جگە لە سەرکوتکردنی ئازادی و خنکاندنی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان شتێکی تر نییە.
کەواتە با پێکەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە سەرکوتگەرە و بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان بێینەمەیدانەوە.
هەر لێرەشدا بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان و لایەنگرانی ئازادی دەکەین بە هەر ڕێگەیەك هەر شێوازێک بۆتان گونجاوە و پێتان دەکرێت لە وڵاتەکان بۆ داکۆکی لە ئازادی و ڕاوەستانەوە بەرامبەر بەم بڕیارەی دادگا و بۆ دەستبەجێ ئازادکردنی گیراوەکانی بادینان، ناڕەزایەتی دەرببڕن و فشارەکانی خۆتان لەسەر دەسەڵاتداران توند بکەنەوە تا سنورێك بۆ سیاسەتی سەرکوتگەری دەسەڵاتداران دابنێین .
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن :
07856032991 یان 07402488460

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *