شورای هەڵسوراوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە ئوسترالیا, داوای دەستبەجێ گیراوەکانی بادینان دەکات

لەدرێژەی کەمپەینی سەراسەری رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دژ بەسزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان و لەسەر داخوازی کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، (شورای فعالین آزادیخواه و برابری طلب ) لە ئوسترالیا، نامەیەکی ناڕەزایەتی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سدنی – ئوسترالیا و  د- دیندار زێباریی و پەرلەمانی کوردستان و سەفارەتی عێراقی لە کانبێرا – ئوسترالیا، دەنێرێ بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و داوای دەسبەجێ ئازادکردنی گیراوەکانی بادینان دەکەن.
کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١١/٦/٢٠٢١

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە بە هەر سێ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی.
بۆ  نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سدنی
کۆپیەک بۆ : دکتۆر دیندار زێباری،  پەرلەمانی کوردستان و سەفارەتی عێراق لە کانبێرا –  ئوسترالیا
ئێمە کۆمەڵێک لە هەڵسوراوی سیاسی ئێرانین لە ئوسترالیا، لە ڕێکخراوی ( هەڵسوراوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز – ئوسترالیا ) (شورای فعالین آزادیخواه و برابری طلب ).
ئێمە لە ڕێگای هەڵسوڕاوانی سیاسی عێراقییەوە ئاگادارکراینەوە کە دادگای پێداچوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسانی بادیناندا پەسەند کرد و لەهەمان کاتدا دادگای دهۆک بڕیاری 14 مانگ زیندانی و 240 هەزار دینار غەرامەی سەپاندووە بەسەر ڕۆژنامەنووس ( ئومێد بروشکی ) دا.ئەم حوکمە ناڕەوا و بێشەرمانەیە، لە دژی ئازادی دەربڕین و هەڵسوڕانی ڕۆژنامەوانییە.
ئێمە بە توندی مەحکومی دەکەین و لە پاڵ خەڵکی کوردستان و پارێزەرانی ئازادییە سیاسییەکان و بەرگریکارانی ئازادی دەربڕیندا لە کوردستان ڕادەوەستین. ئەوە مافێکی سەرەتایی خەڵکی کوردستان و هەڵسوڕاوانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانە، کە بە بێ ئەوەی ئازار بدرێن و زیندانی بکرێن، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان هەڵبڕن و لە دژی بێمافی و گەندەڵی مالی و ئیداری و نەبوونی سەرەتایترین خزمەتگوزارییەکان، کە حکومەتەکەتان سەپاندوویەتی بەسەر کۆمەڵگەی کوردستاندا.
ئێمە خۆمان لە کەناری ناڕەزایەتی و خەباتی حەقخوازانەی خەڵکی کوردستان ئەبینین، کە هاتوونەتە مەیدان بۆ بەرگری لە مافی هاوڵاتیان و ئازادی دەربڕین و ڕۆژنامەگەری. ئێمە داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە زاڵمانە و نادادپەروەرانەتان دەکەین و خوازیاری دەسبەجێ زیندانیان دەکەین.
شورای هەڵسوراوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە ئوسترالیا
06/07/2021

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *