لەپەیوەند بە مانگرتنی کرێکارانی کارگەی تاسڵوجەوەوە، نامەیەک ئاڕاستەی ڕێکخراوە کرێکاریەکان دەکرێت

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەنامەیەکدا داوا لە یەکیتی کریکاریی ورێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان دەکات پشتیوانی بکەن لە مانگرتنی کرێکاران وکارمەندانی چیمەنتۆی تاسلۆجە

دۆێنێ  دووشەمە١٢/٧/٢٠٢١ کرێکاران وکارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە مانگرتنیان دەست پێکرد  لە بەرامبەر نەدانی  داهاتی قازانجی سالانەی کۆمپانیەکە بە کریکاران وکارمەندانی کارگەکە.

ئەم کارگەیە یەکێکە لەکارگە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کە لە سەرەتای دامەزراندنێەوە سالانە لەقازانج وداهاتی ساڵانەی بەشی کریکاران وکارمەندانی لێ داروە بەلام سالانیکە ئەم کارگەیە دراوە بە کۆمپانیاکانی فاروق و ئەم بڕە لە دانای داهاتی سالانەیان لە کریکاران وکارمەندانی کارگەکە بڕیوە.

شایەنی باسە کرێکاران وکارمەندان ماوەی  ١٠رۆژ مۆلەتیان داوەتە بەرپرسیارانی کارگەکە کە کارگەکە دادەخەن وکار ڕادەوستینن گەر وەلام بەداواکاریەکنیان نەدرێتەوە.

کرێکاران وکارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلۆجە لە شاری سلیمانی پیویستی بەهاوکاری ودەربرینی پشتیوانی ئیوە هەیە.

دەقی نامە ئینگلیزیەکە هاوپێچە.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕێکخراوی دەرەوە

١٤/٧/٢٠٢١

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *