ناڕەزایەتی خەڵکی کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بۆ دابینکردنی ئاو، کردەیەکی ڕەواو بەرهەقە!

لەدرێژەی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیەکانی چەند گەرەکی شاری هەولێردا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ١٥ی ئابی ٢٠٢١،  خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی بەهۆی بێ ئاویی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە کۆبونەوەو خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی قەرەداغ-سلێمانییان داخست.

ئەم خۆپێساندان ناڕەزایەتیەی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆ، لەکاتێکدایە کە هەژاری و بێکاری و پەتای کۆڕۆنا ونەبوونی خزمەتگوزاریەکان وگرانبوونی بەنیزن وپێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان، تادێت، لەژێر سایەی حکومەتی هەرێمدا، ژیانی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت بۆنێو تەنگانەیەکی کۆمەلایەتی فڕاوانەوە رادەکێشێ ولەگەڵ سەخی وناهەمتیەکی گەورەدا بەرەو ڕویان دەکاتەوە.
ئەم دۆخە ناهەموارەی هاوڵاتیان هۆکارو سەرچاوەکەی حکومەت و دەسەڵاتێکە، کە نەک هەر بێدەربەستە بەرامبەر بەژیان و بژیوی خەڵکی هەژارو برسی، بەڵکو بۆ قازانجی سەرمایەو گیرفان پڕکردنی بەرپرسناو کۆمپانیاکان، ژیانی هاوڵاتیانی سپاردەوە بەبازاڕ وئەوەش هەرئەم دەسەڵاتەیەکە لەماوەی سی ساڵی حکومرانیاندا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش گرۆدەی دەیان دەردو مەینەتی کردۆتەوە، بەرادەیەک کە ژیان کردن لەسایەی ئەم حوکمەتو سیستەمەدا، بۆتە ئەگەرێکی مەحاڵ.
بێگومان دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتیان بەئاو کارەباو خزمەتگوزاریەکان، لانی کەمی ئەرکی سەرشانی هەرحکومەتێکە، کەئیدعای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا دەکات، بەڵام حکومەتێک کە نەتوانێ ئاو بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات، بەمانای ئەوەدێت. کەئەمە حکومەتە لەبەرژەوەندی خەڵکدا نیە وچیتر نابێ لەسەرکار بمێنێ.  

ناڕەزایەتی خەڵکی کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بۆ دابینکردنی ئاو، کردەیەکی ڕەواو بەرهەقە، کەوایە دەبێت جەماوەری مەحروم و خەڵکی گەرەکە کرێکاری و هەژار نشینەکان، بەفراوان کردنەوەی ناڕەزایەتیەکانیان و بەکۆبونەوەیان لەدەورییک و بەخەباتی یەکگرتوانەیان، فشارەکانیان لەسەر دەسەڵات توندبکەنەوەو یەخەی دەسەڵاتداران تا بەدیهێنانی خواستی دابینکردنی ئاو و خزمەتگوزاریەکان لەمیداندا بمێننەوە.
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا پشتیوانی گەرمی خۆی بەخۆپیشاندان نارەزایەتیەکەی خەڵکی هەژار نشینی ناوچەی تانجەرۆ دەر دەبڕێ، هاوکات بانگەوازی جەماوەر دەکات کە لەگەرەکەکانی خۆیاندا لەدەوری یەک کۆببنەوەو نوێنەرانی دڵسۆزی خۆیان هەڵبژێرن و ڕێگانەدەن بەو لایەنانەی کەلەدەوری دەسەڵاتن بۆ مەرامی گڵاویان، بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە، هەوڵەکانیان بەلاڕێدا ببەن. خۆڕیکخراوبوون و کۆبوونەوە لەدەوری دابینکردنی ئاو و خزمەتگوزاریەکان و درێژەدان بەناڕەزایەتیەکان تا ئەوەی کەجەماوەر کۆنترۆڵی بوارەکانی ژیانو بژێوی وخزمەتگوزاری دەگرنەدەست، تەنها ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی نەبونی ئاو و هەر خزمەتگوزاریەکیتر.

کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٥/٨/٢٠٢١

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *