ناڕەزایەتیەکانی لەندەن بۆ پشتگیری لە جولیان ئەسانج

رۆژەکانی ٢٧و ٢٨ی ئۆکتۆبەرلەندەنی پایتەختی بەریتانیاداو هاوکات لە چەندین وڵاتی دنیادا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەدژی دوو ڕۆژی دادگاییکردنی جۆلیان ئەسانج دامەزرێنەری ویكیلیكس، لە لەندەن ئەنجامدرا.

لەم خۆپیشاندانانەدا لەهەر وڵاتێکدا بەسەدان کەس لە چالاکوانی مافە مەدەنیەکان و هەڵسوڕاونی مافەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی دامەزرێنەری ویکیلیکس و سۆسیالسیتەکان بەشیعارو دروشمی بەگری لە جولیان ئەسانج و ئازادی رۆژنامەگەری و مافی رۆژنامەنوسان و هەروەها بەدژی سیاسەتی ئەمریکا بۆ ڕادەستکردنی جۆلیان ئەسانج ئەنجامدرا.

دوو ڕۆژی دادگایکردنی جولیان ئەسانج لە دادگای باڵای لەندەن لە ڕۆژەکانی چوارشەممەو پێنج شەممەدا لە لەندەن، بەردەم دادگا بووە مەیدانی ناڕەزایەتی بەدژی سیاسەتی ئەمریکاو بەریتانیا لە پێشێلکردنی مافەکانی ئینسان و بەدژی دادگاییکردنی ئەسانج و بەرزکردنەوەی دروشم و پلاکارت و وتنەوەو قسەوباسی ڕابەران و هەڵسوڕاوانی  مافە مەدەنی و ئینسانیەکان.

جولیان ئەسانج وەک دامەزرێنەری ویکیلیکس کە لەساڵی ٢٠١٠دا بە هەزاران فایلی نهێنی ئەمریکی و بەڵگەنامەى سەربازیی نهێنی لەبارەی شەڕی عێراق و ئەفغانستان و نامەى دیپلۆماتكارە ئەمەریكاییەكان بڵاوکردەوە، ئەم کارە بووە هۆی ئەوەی کە ڕیسواییەکی زۆری ئەمریکاو دەوڵەتە سەرمایەدارە هاوپەیمانەکانی بخاتە ڕوو و بووە هۆی ئەوەی ئەمریکا هەوڵبدات بەهەرجۆرێک بووە ئەسانج بخاتە داوەو دەستگیر بکرێت و ئەو کارەشی کرد، کە چەندین ساڵە لەبەریتانیا لەزینداندایە.

ناڕەزایەتیەکانی چەند ساڵی ڕابردوو و ئەم دوو ڕۆژە لەبەریتانیاو وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا دادگای بەریتانیای خستۆتە ژێر فشارەوە، کە نەتوانێت هەروا بەئاسانی جۆلیان ئەسانج ڕادەست بکرێت، بەتایبەت کە پارێزەرەکانی ئەسانج لەسەر هەلومەرجی دژی ئینسانی و خراپی زیندانەکانی ئەمریکا قسەوباسیان کرد، کە تەسلیمکردنەوەی دەبێتە هۆی مردنی ئەسانج.

لەدنیای ئەمڕۆی دەسەڵاتدارێتی سیستەمی سەرکوت و برسیکردن و شەڕەنگێزو دژی ئینسانی سەرمایەداریدا، تەنها ڕێگا بۆ پوچەڵکردنەوەی سیاسەتی دژی ئازادی سیاسی و ئازادی رۆژنامەگەری بە خەبات و ناڕەزایەتیەکانی بەرەی ئازادیخوازو مرۆڤدۆست و سۆشیالیستەکان لەدنیادا مسۆگەر دەبێت.

ڕێکخراوی بەریتانیای

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٩/١٠/٢٠٢١

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *