سەبارەت بە ناڕەزایەتیەكانی كەنەدا بەناوی ” قافڵەی ئازادی” لەدژی ڤاكسین كردن و ڕێنمایە تەندروستیەكان

ڕاگەیاندنی ڕێكخستنی  كەنەدای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

زیاتر لە ٣هەفتەیە ناڕەزایەتیەكی هەزاران كەسی زۆرێك لە شارە گەورەكانی كەنەدای گرتۆەتەوە دژی ڤاكسین كردنی ئیجباری و  ڕێنمایە تەندروستیەكان  لە بەرانبەر ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ دا.

سەرەتای ئەم ناڕەزایەتییانە لەو شۆفێری بارهەڵگرانەوە دەستیپێكرد كە لەنێوان كەنەدا و ئەمەریكا هاتۆچۆی بازرگانیان دەكرد و ڤاكسینیان لە خۆیان نەدابوو. هەروەها  بەپێی  ڕێنمایە تەندروستیەكانی كەنەدا دەبوو ڤاكسین لە خۆیان بدەن بۆ ئەوەی لەسەر كارەكانیان بەردەوام بن. بەڵام ئەوان ئەم داوایەیان ڕەد كردەوە، چەند خاڵێکی سنوری نێوان کەنەدا و ئەمەریکیان گرت و بەخۆیان و تڕەیلە و لۆری و گەڵابە هاتۆچۆی چەند خاڵێکی سنووریان داخست. پاشان دەستیانكرد بەخۆپیشاندان بە نێو شارەكانی وەك ئۆتاوا و تۆرنتۆ و ڤانكۆڤەر و ویندزەر  و چەندین  شاری تر. ئەمە بووە هەلێك بۆ هاتنەدەرەوەی ئەو خەڵكانەی كە بە دژە ڤاكسین  ناسراون لە ئەمەریكا و لەكەنەدا، بەتایبەت باڵی راست  و كۆنسێرڤەتیڤەكان پشتیوانیان دەربڕی بۆ ئەم جوڵانەوەیە كە ناوی لێنرا بە كاروانی ئازادی (Freedom Convey).

 بەهۆی نەبوونی حزبێكی سۆشیسالیستی كرێكاری لە کەنەدا، بۆیە جوڵانەوەكە بە ئاراستەیەكی راسترەوانەدا برا. لە ئێستادا ناوشاری ئۆتاوای پایتەخت سیمای شارێكی ئارامی پێوە دیار نەماوە، چونكە شەقامە  سەرەكیەكان و بەردەم پەرلەمانی کەنەدا بووەتە مەیدانی مانگرتنی  شۆفێرانی لۆری بارهەڵگر و تڕەیڵە وهەموو ئەوانەی دژی ڤاكسینن .

 لەم ڕۆژانەشدا گەورەترین حزبی ڕاستی نێو پەرلەمانی كەنەدا كە حزبی پارێزگارانە Conservative پشتگیری خۆی بۆ مانگرتن و داخستنی سنورەكان لەلایەن شۆفێرانی تراك و لۆریەكان  دەربڕی. لە هەمانكاتدا لە بەرانبەر ئەم جوڵانەوەدا جوڵانەوەیەكی تر لەلایەن بەرەی چەپ و ئازادیخوازو زانست خوازەوە و لەزۆربەی شارەكان بە خۆپیشاندان پشتیوانیان بۆ زانست و ڤاكسینكردن و ڕێنماییە تە ندروستییەكان  بۆ كۆتاییهاتن بە ڤایرۆسی كۆڤێد ١٩ دربڕیوە .

ئێمە لە حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و لایەنگرانی لە كەنەدا؛ خۆمان بە بەشێك لەم بەرەی ئازادیخواز و ئینسان دۆست و زانست خوازە دەزانین و هەمیشە پشتیوانی خۆمان دووپات كردەوەتەوە بۆ ڤاكسینكردن و ڕێنمایە تەندروستیەكان و داهێنانە زانستیەكان، بۆ ئەوەی هەرچی زووترە سەرجەم مرۆڤایەتی لەم پەتایە ڕزگاری بێت. لە هەمانكاتدا حكومەتی كەنەدا  بە بەرپرس  دەزانین  لەوەی كە ئەم ڤایرۆسە بووەتە هۆی تووش بوونی دوو ملیۆن كەس و مردنی دەیان هەزار كەس، چونكە نەیتوانیوە ئیمكاناتی ماڵی و تەندروستی …تاد پێویست تەرخان بكات  بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم پەتایە تا ئەو كارەساتە گەورەی لێكەوتەوە. پێمان وایە سیستەمی قازانج پەرستانەی سەرمایەداری کەمتەرخەم و بێتوانایە لە ڕزگاركردنی مرۆڤ لە ڤایرۆس و پەتا و كارەساتە سروشتیەكانی تر.

ئێمە خوازیاری ئەوەین حكومەتی  كەنەدا  بەرپرساریەتی  ئەم  بارودۆخە هەڵگرێ و كۆتایی بهێنێ بە  تراجیدیەكانی مەرگی هاوڵاتیانی تووش بووی ئەم  ڤایرۆسە و لە هەمانكاتدا خوازیاری ئەوەین كە هیچ كەس بە بیانووی وەرنەگرتنی ڤاكسین كارەكەی لەدەست  نەدات و لەكاتی بێكارکردنیشی دەبێت مووچەی تەواوی ٦ مانگی كارەكەی یا لانیكەمی بیمەی بێكاری خۆی پێبدرێت،  لەسۆشیاڵ و بیمە كۆمەڵایەتی و تەندرستیەكانیش بەهرەمەند بێ.

 وە ئێمە دژی هەر جوڵانەوەیەكی پۆپۆلیستی و راسیستی یا هەر حیزب و لایەنێكین كە  بیەوێ ئەم هەلەی  ئێستا بقۆزێتەوە و سواری سەری بزووتنەوە كرێكاریەكان بێت بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی .

هەروەها جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە كە سەرمایەداری نایەوێ كێشە و گرفتە تەندروستی و كۆمەڵایەتیەكان و كارەساتە سروشتیەكان لەسەر مرۆڤ لاببات و تراژیدیەكانی مەرگی بەكۆمەڵ كۆتایی پێ بێنێت، بۆیە لە ئێستادا خوازیاری ئەوەین زانست و تەكنۆلۆجیا و سێكتەری تەندروستی بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان نەك بۆ قازانج پەرستی و كەڵەكەی سەرمایە بۆ سەرمایەداران .

١٤ی شوباتی ٢٠٢٢

ڕێكخستنی  كەنەدای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

www.hkkurdistan.org, Email: hkkurdistan.canada@gmail.com

Statement of Worker-Communist Party of Kurdistan about:

The Freedom Convoy against Vaccination and Health Regulations.

It has been for more than three weeks that there is a protest of thousands of people in many of the big cities in Canada against compulsory vaccination and its health prevention regulations against Covid-19.

The start of these protests was from those truckers who were traveling between Canada and America for the purpose of trade, and they had not been vaccinated. The truckers were supposed to follow the health regulations to get vaccinated in order to continue working, but they refused to do so. Later the truckers occupied some of the roads between Canada and America and they closed them. And then they moved with their trucks, lories and their dump trucks and brought to stop the traffic activity in some border roads.

The truckers started to demonstrate and move to some big cities like Ottawa, Toronto, Vancouver, Windsor, and some other cities. What the truckers did became an opportunity for some other people known to be against vaccination in Canada and also in America. More specifically, the right wing and Conservatives declared their solidarity to the truckers and named this protest as Freedom Convoy.

So due to of the absence of a worker socialist party in Canada, the protests have been swerved from its originality and directed into a right-wing oriented direction.

At the present the city of Ottawa, the Capital, looks as an unsecure city. The main roads and streets in Ottawa and also Infront of the parliament have become a place for strikes, demonstrations and protests by truckers and the drivers of lories and dump trucks and also the people who are against vaccination.

Recently, the biggest right-wing party in the parliament of Canada, which is the Conservative party, declared its solidarity and its support to the strikes and protests of the truckers. Opposed to them, there is another movement by the leftists, freedom seekers and science seekers in many cities showed their solidarity to science, vaccination and all other health regulations in order to end covid-19.

We, at the Worker-communist Party of Kurdistan, its members and affiliates in Canada, consider ourselves a part of the freedom seekers, science seekers and human lovers. We have always reiterated our support for vaccination; health regulations and scientific innovations so that we can all get rid of this pandemic and all other natural disasters as quickly as possible.

We demand the government of Canada to take responsibility of this situation and to end the tragedy of the death of our citizens due to this virus. Meanwhile we hope no one loses their job due to or under the pretext of not been vaccinated. We also demand that in case workers lose their job due to not been vaccinated must receive full payment for six months or to receive unemployment payment and all other health benefits.

We are against any kinds of populistic and racist movements and also against any other political parties who want to take advantage of the truckers’ situation for their own agendas.

We, again re-assure that capitalist system does not want to solve our health issues, social problems and natural disasters for us. Therefore, the tragedy of mass death will not end. We, at the present, demand that science sector, technology sector, health sector to be used for the interest of citizens not for the interest of capital and capitalists.

Organization of the Committee of the Worker-Communist Party of Kurdistan

February 14, 2022

Email: hkkurdistan.canada@gmail.com, www.hkkurdistan.org

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *