دەبێ دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازاد بکرێت!

نزیکەی ٢٠ ڕۆژە ڕۆژنامەنوسی زیندانی شێروان شێروانی لە زیندانی هەولێر، مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ پەکەکە و وێنەگرتنی شوێنی هەستیار”، لەلایەن دەزگای ئاسایشی پارتیەوە ماوەی چەند ساڵە زیندانیکراوە. بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ناوبراو و کەسوکارەکەی و پارێزەکانی، ئەو تۆمەتانەی ئاسایشی پارتی داویەتە پاڵی، هیچ بنەمایەکی واقعی و یاسایی نییە، بەڵکو بەهۆکاری سیاسی زیندانیکراوە.

سەرەڕای داواکاری ڕۆژنامەنوسان و زۆریك لایەنی سیاسی و ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیهانیەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئازادکردنی یاخود ئەنجامدانی دادگاییەکی شەفاف و بێلایەن، دادگای هەولێری ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی پارتی، درێژەی داوە بە زیندانیکردنی. لەم ماوانەی دواییشدا مۆبایل و هۆکاری پەیوەندیگرتن بە دنیای دەرەوەیان لێزەوت کردووە و تەنانەت لە چارەسەری پزیشکی بێبەشیان کردووە. شێروان شێروانی بەرامبەر بەم زوڵمەی بەرامبەری دەکرێ، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و ئێستا ژیانی لەبەردەم مەترسیدایە.

ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هوشداری دەدەین بە پارتی کە سەلامەتی ژیانی شێروان شێروانی لە ئەستۆی ئەوانە و هیچ بیانوویەکی وەکو ئەوەی کە “کەیسەکە پەیوەندی بە دادگاوە هەیە و کەس دەستێوەردان ناکات لە بڕیارەکانی دادگا” لەلایەن ئێمە و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانەوە قبوڵ ناکرێ، چونکە هیچ کەس گومانی لەوە نییە کە سیستەمی دادوەری و دادگاکان لە کوردستان بەتەواوی لەژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەولێر و سلێمانیدان! هەروەها داواکارین کە دەستبەجێ ناوبراو ئازاد بکرێت و ئەگەر داوایەکی یاسایی لەسەری هەیە، بەشێوەیەکی شەفاف و لەژێر چاودێری دەزگای بێلایەنی ناوخۆیی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ بەڕێوەببرێت و هەموو مافێکی بەرگریکردن لەخۆی بۆ دابین بکرێت!

ئێمە تواناکانی خۆمان لە دەرەوەی وڵات بەگەڕدەخەین بۆ گەیاندنی ئەم پێشێلکاری و زەوتکردنی ئازادیە بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە ئازادیخوازەکان.

 سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١١ی ئایاری ٢٠٢٦

  •  
     

About wp_kurdistan

Check Also

ئۆپۆزیسیۆنی ساختەچی!

موحسین کەریم لەدوای ٢٠٠٩ ەوە لەناو خێزانی بۆرژوازی کورددا دەستەواژەیەکی سیاسی سەری هەڵداو رەواجی پەیداکرد، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *