بەپێی فەرمانی ژمارە ٦١٩ بەرواری ٢٨/٨/٢٠١٧ بەڕیوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوبونەوەی هەولێر کە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانە، بریاری راگرتنی پەخشی کەناڵی ناوخۆیی ئین ئارتی داوە. پاساوی ئەم بریارە ئەوەیە کە ئەم کەناڵە بانگەشە بۆ نەخێر دەکات لە پەیوەند بەریفراندۆمەوە. بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، هێندە نامۆن بە بیری ڕۆشن و هێندە دژی …
درێژەی بابەت ... »وتار
بەشێكی تر لە سەروەت و سامانی “نەوشیروان مستەفا” ی باوکی هەژاران!! کە بەسەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت… لەسەر کوڕەکانی تاپۆ کرا!!
بەپێی زانیاری ماڵپەڕو هەفتەنامەی ئاوێنە کە ٢٩ ئەم مانگە بڵاویکردۆتەوە…وەرەسەکانی لە موڵک و ماڵ و سامان و دارایەکانی نەوشیروان مستەفا، بەپێی قەسام شەرعی دەگوازرێتەوە بۆسەر نماو چیای کوڕانی نەوشیروان مستەفا… بەپێی زانیاریەکانی راگەیەنراو لە بەرواری ٢٥/٧/٢٠١٧ و بە نوسراوی ژمارە ٤٨/٦٣ پشکەکانی کۆمپانیا وشە کە ٣٠٠ ملیۆن پشکن، لەسەر نما و چیا تاپۆ دەکرێن. ١٢٢ دۆنم زەوی گردی زەرگەتەش کە …
درێژەی بابەت ... »کارگەی ڕستن لە المحلەی میسر: لانەی بزووتنەوەی کرێکاریە لە میسر، کە سونەتەکانی خۆی پاراستووە
کورتەیەکی مێژوویی بزووتنەوەی کرێکاری ئەم شارە پیشەسازیە ئامادەکردنی: ئاراس رەشید دوای ئەوەی مانگرتنی کرێکارانی ڕستن لە المحلە لە سەرەتای مانگی ئاب دەستیپێکرد و بەردەوامی هەیە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان. کە پێکهاتوە لە سەرفکردنی دەرماڵەی کۆمەڵایەتی و لابردنی دەرماڵەی خۆراک وجیاکردنەوەیان لە کەرتی گشتی وەک ئاشەکان و زەیت و سابوون. هەروەها هەڕەشەکردنی کرێکاران لە هەڵکشان و بەردەوامی مانگرتنەکەیان تاوەکو جێبەجێکردنی داواکاریە شایستەکانیان. …
درێژەی بابەت ... »سووتاندنى بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵات لە بەرژەوەندى کێ دایە؟؟ !!
عبدالرحمن رسول: سووتانى بارەگاکانى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەئێستادا لەبەرژەوەندى خەڵکى باشوورى کوردستاندا نییە. بێگومان ئەم سووتاندنە لەبەرژەوەندى کۆمارى ئیسلامى ئێراندایە، بۆ ماوەیەک خەڵکى کوردستان سەرگەرمى ئەم هەواڵ وڕووداوە دەبن کێشەوگرفتەکانى سیستەمى ئیسلامى ئێرانى پێ پەردەپۆش دەکەن. خەڵکى باشوورى کوردستان هیچ سوودێک نابینن لەسووتاندنى بارەگاکانى ئەوحیزبانە، جگە لەدروستکردن وبڵاوکردنەوەى کەشوهەواى وترس وفەزاى جەنگ وشەڕو هیچ بەرهەمێکى تر‌ى نابێت بۆ خەڵکى باشورى …
درێژەی بابەت ... »ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی.. دیسان وەڵام بە هاوڕێ سامان.
خه‌سره‌و سایه به‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وتارێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌م له‌بۆچونه‌کانی هاوڕێ سامان که‌ریم سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، چاوه‌ڕوانیم ئه‌وه‌بوو که‌وه‌ڵامێکی کۆنکرێت به‌و ده‌یان پرسیار‌و سه‌رنجانه بداته‌وه که له‌و وتاره‌دا به‌ره‌وڕووی کراوه‌ته‌وه، وه‌یا لانی که‌م ڕێگایه‌کی دروست بۆ ئه‌و ناکۆکیانه بخاته به‌رده‌ست که‌له بۆچون وهه‌ڵویسته‌کانیدا له‌مه‌ر ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی تێ که‌وتووه. له‌مه‌ش که‌متر چاوه‌روانی من ئه‌وه‌بوو که هیچ نه‌بێت قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه بکردایه …
درێژەی بابەت ... »چەند سەرنجێکی رەخنەگرانە لەسەر نوسراوی هاورێ موئەیەد ئەحمەد
” سەبارەت بە ریفراندۆم و جیابونەوەی کوردستان، کێشمەکێشی چینە کۆمەڵایەتیەکان و نوێنەرە سیاسیەکانیان” موحسین کەریم- سەرەتای ئەیلولی ٢٠١٧ سەرەتا ئەوە بڵێم کە هەرچەندە هەوڵم دا باسەکەم لەچوارچیوەی کۆمەڵێك سەرنجدا کورت بکەمەوە تا ئەوەندە درێژنەبێتەوە، بەڵام بەناچاری هەر بەوجۆرەی ئیستای لێهات. ئەگەرچی زۆر گۆشەو خاڵی دیکە لەباسەکەی هاورێ موئەیەدا دا هەن کە جێگای تێڕامان و سەرنجم بوون، بەڵام خۆم لێ بواردن …
درێژەی بابەت ... »دەوڵەتی پێکهاتەکان یان دەوڵەتی هاوڵاتیان؟
ریبوار ئەحمەد: وەکو لە بەرنامەی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا بە ڕوونی هاتووە، رێگاچارەی کێشەی کورد وەکو کێشەیەکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە دەیان ساڵە هۆکاری شەڕو کێشە و خوڵقانی چەندین کارەساتە، بریتیە لە گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی کوردستان لە ڕیفراندۆمێکدا دەربارەی ئەوەی دەیانەوێ وەکو هاوڵاتی خاوەن مافی یەکسان لەگەڵ عێراق بمێننەوە یان جیابنەوە و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزرێنن؟ تا کاتێک کە ئەگەری یەکەم …
درێژەی بابەت ... »٣١ ئاب
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود ئەمساڵ، ٢١ساڵ بەسەر کارەساتی ٣١ ئابدا، تێدەپەرێت. کارەساتێک کە هەمیشە لەگەڵماندا دەژیت، بەجۆرێکی تر درێژەی هەیە، ئەگەری چەند بارەبوونەوەی راستیەکی نکۆڵی هەڵنەگرە. ٢١ ساڵ بەر لەئێستا و لە درێژەو چوارچێوەی جەنگی دەسەڵاتی باڵەکانی بۆرژوازی کوردا و بەتایبەتیش لە جەنگی نێوان پارتی و یەکێتیدا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەلکێشی هیزەکانی کۆماری ئیسلامی سێدارەو سەنگسار و پارتیش پەلکێشی هێزە چنگ …
درێژەی بابەت ... »پڕۆگرامی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان چیمان پێدەڵێت؟
ئاناتۆمی بۆرژوا ناسیونالیزم لەبەرگی چاکسازیدا (5) ” دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی”، یان ته‌عدیلی بۆرژوا ڕیفۆرمیستانه‌ی سیسته‌می مه‌وجود؟ له‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌ماندا، له‌سه‌ر دوایین ته‌وه‌ره‌ی به‌شی سێهه‌می پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاده‌وه‌ستین که لەژێر ناونیشانی “دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی”دا، هاتووه. بێگومان ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه به‌و جۆره‌ی که پرسی “داد/ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی” و “گه‌شه‌دان به‌سامانی مرۆیی” دێنێته …
درێژەی بابەت ... »سه‌رنجێک له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان
خه‌سره‌و سایه هاوڕێیان: ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ لێره‌دا له‌سه‌ری ڕاوه‌ستم، ئه‌و لایه‌نه تازه‌یه‌یه كه به‌تایبه‌تی له‌م یه‌ك دوو مانگه‌ی دواییدا له نێو دۆخی سیاسی كوردستاندا به‌رجه‌سته بۆته‌وه. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا، ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که حزب به‌گشتی لێکدانه‌وه و هه‌ڵویسته‌کانی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه و شه‌ڕ له سوریا و موسڵ و ململانێی سیاسی و سه‌ربازی نێوان هێزه ئیمپریالیستیه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی ئێران …
درێژەی بابەت ... »