وتار

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ فوئاد سادق …

لە بیستەمین ساڵیادی هێرشی چەکدارانەی یەکێتی بۆسەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ فوئاد سادق، یەکێک لەو کاراکتەرانەی حزب کە لەکاتی هێرشی یەکێتی بۆسەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی رابەری رێکخراوی کوردستان بوو… بۆپێشەوە: پێشینەی چواردەی حەوت چۆن دەست پێدەکات… پاساوی بردنە دەرەوەی بارەگای چەکداری حزبەکان، هۆکاری هێرشی یەکێتی بوو بۆسەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی یان هۆکاری تری هەبوو؟ …

درێژەی بابەت ... »

مێژوو لە دوو دەریچەوە  شەبەحەکە دەگەڕێتەوە لە بارەی هێرشی یەکێتی بۆسەر کۆمۆنیزم …

نووسینی: ئیبراهیم حسێن لە١٤.٧دا  بۆرژوازی کورد لە ڕێـــــگەی ئۆباش و میلشیای یەکێتی و بە فەرماندەیی نەوشیروان مستەفا، پاش دەورەیەک لەبەهانە گیری و شەڕەنگێزی و درۆ هەڵبەستن، سەرەنجام هێرشی چەکداری کردە سەرکۆمۆنیزم و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و پێنج کۆمۆنیستی نازەنین و پڕ وزە و ئیرادەی، تیرۆر کرد. بێگومان ئەوە یەکەمجار نەبوو کە بۆرژوازی لە دژی کۆمۆنیزم و چینی کرێکار، پەنابەرێتە …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا …

لینین… وەرگێران لە ئینگلیزیەوە: سالار حەمەسەعید… ئەم وتارەی لینین لە دوهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی بەلشەفیکدا نووسراوە کە بڕیار بوو بە شێوەی نامیلکەیەک بنووسرێت، بەڵام نەیتوانی تەواوی بکات و بەپێنج بەش نووسی. ئەمەی خوارەوە بەشی پێنجەمی ئەم وتارەیە کە باس لەو قۆناغە ڕاگوزەرە دەکات لەنێوان سەرمایەداری و سۆشیالیزم دا. سۆشیالیزم یانی نەمانی چینایەتی. دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ئەوەی لە توانایدابووە کردوویەتی بۆ نەهێشتنی …

درێژەی بابەت ... »

لێکەوتەکانی سیاسەتی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر قوڵکردنەوەی هەژاری لە کوردستان …

چاو پیاخشانێكە بەسەر کارکرد و ئاکامەکانی لەئاستی جیهانی و کوردستاندا موحسین کەریم کلیکی بەشەکان بکە بۆ گوێبیستی بابەتەکان بەشی یەکەم بەشی دووهەم بەشی سێهەم بەشی چوارهەم

درێژەی بابەت ... »

کوردستان پێویستی بە بەدیلی سۆشیالیستییە! …

رێبوار ئەحمەد نەفرەت و توڕەیی بەبەرامبەر سیستەمی حوکمڕانی و دەسەڵاتی تاڵانگەرانەی ئەحزابی بۆرژوازی کورد بەوپەڕی خۆی گەیشتووە. ڕاماڵینی ئەم حزبانەو تەفروتوناکردنی سیستەمی حوکمڕانی ئێستا کەتەنها نوێنەرایەتی کەمایەتیەکی سەرمایەداری گەندەڵ و مشەخۆر دەکات، ئاوات و ئارەزوویەکی قوڵ و فراوان و هەمەگیری کرێکاران و جەماوەری برسی و نەداری کوردستانە. قڵشتی چینایەتی بەجۆرێك ئەم کۆمەڵگایەی لەنێوان دوو ئۆردوودا دابەش کردووە کە لەهەموو مێژووی …

درێژەی بابەت ... »

کوردستان پێویستی بە کۆمۆنیزمە …

ابراهیم حسێن هیچ کاتێک ئەوەندەی ئێستا ژیانی سادەی مرۆڤ لەژێر دەسەڵاتی سەرمایە و بۆرژوازی لە کوردستان نەکەوتۆتە وەها تەنگانەیەکی قووڵ وسەرتاپاگیرەوە. پارێزراونەبوونی گیانی مرۆڤ، نەبوونی سیستەمێکی تەندروستی ودابین نەبوونی هیچ جۆرە بیمەیەکی تەندروستی کۆمەڵایەتی،  نەبوونی سیستەمێکی پەروەردەو فێرکردن وقەیرانی  قووڵ وهەمەلایەنەی ژیانی فەرهەنگی و زانستی، وێرانی و داڕوخاوی بواری خزمەتگوزاریە سەرەتاکانی وەک ئاوو کارەبا، کێشەی کارو نان وژیانی سادە، نەبوونی …

درێژەی بابەت ... »

ناجێگیری سیاسی و نەبوونی قەوارەیەکی دەوڵەتی هۆکاری سەرەکی لە شکرکێشی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەیە! …

عەبدوڵا مەحمود شەپۆلێکی تری هێرشی ڕژێمی دڕندەی تورکیا بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەستی پێکردووە، ئەم هێرشانە لە ١٥ی ئەم مانگەوە درێژەیان هەیەو دەیان شوێنی لەهەر دووزۆنی زەدو سەوز کردۆتە نیشانە. وە لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا چەندین هاوڵاتی و گەریلای پارتی کریکارانی کوردستان کراونەتە نیشانە و بوونەتە قوربانی. هاوکات زەرەرو زیانێکی زۆر بە شوێنی کار و کاسبی هاوڵاتیان کەوتووەو نائارامی و …

درێژەی بابەت ... »

دیمانەی بۆپێشەوەیە لەگەڵ جمال ئەیوب کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق سەبارەت بە لەشکرکێشی تورکیا و هۆکارەکانی و رۆڵی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی…

بۆپێشەوە: بەجیا لەبوونی دەیان بارەگاو بنکەی ئاشکراو نهێنی، سەبازی و هەواڵگری هەردوو ڕژیمی تورکیاو ئێران، ناوە ناوەش هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ یان بۆردومان و تۆپبارانی ناوچە سنورییەکان دەکەن، هۆکاری ئەم لەشکرکێشی و سنور بەزاندنانە چییە؟ جەمال ئەیوب: ئەگەر باس لە هۆکار بکرێت بۆ ئەو پێشێلکاریانە، دیارە هۆکار زۆرن کەدواتر بە خێرایی ئاماژەیان پێدەدەم. بەڵام بە بڕوای من لەهەموو شت زیاتر کە …

درێژەی بابەت ... »

موچە …

عبدوڵا مەحمود موچە مافە، مافێک کە لەبنەڕەتەوە زۆری لێقرتێنراوە. بەشێکی کەمی وەکو کرێی ماندوبوون و رەنج دانە کە دەدرێت بە کرێکار و کارمەندان، بەشە زۆرەکەی دەبێتە زێدەبایی و قازانج بۆ خاوەن کار، خاوەنی هۆیەکانی بەرهەم هێنان…تاد. موچەی هیچ کرێکارو کارمەندێکی ئاسایی موچەی راستەقینە نییە، موچەیەک نییە بەرامبەر بە کاری ئەنجامدراو و بەرهەمهێنراو، بەڵكو تەنها ئەو بەشەیەتی کە ژیانی مەمرەو مەژی …

درێژەی بابەت ... »

چاکسازیەکانی حکومەتۆکەی مەسرور بارزانی و شەریکە مافیاکانی تەنیا کاتکوژیی و خافڵاندن و لەچاوەڕوانیدا هێشتنەوەی خەڵکی هەژار و برسی و بێموچەی کوردستانە! …

تاهیر عیسا چاکسازی ڕاستەقینە، بەئاڵوگۆڕی ڕیشەیی لەسیستەمی سیاسی و ئابووری ئەم دەسەڵات و حکومەتە تاڵانچی و دزو مافیاچێتیەدا نەبێت، بەدیی نایەت! ئەوان بە مەسرور و باوک و باپیرو ئەژداد و شەریک و هاوبەشەکانیانەوە (بنەماڵەی تاڵەبانی) کە لەمێژووی بازرگانیکردنیان بەخوێن و ئێسک و پرێسکی مردوو و زیندووی خەڵکی نەدارای کوردستانەوە، ناوە ناوە لەسەر پێش بڕکێی ئەم بازرگانییە هەندێ جار دوژمنی باوک …

درێژەی بابەت ... »