وتار

ناسیونالیزمی کورد و هەمواری دەستور …

عەبدوڵا مەحمود …. لە ژێر گوشاری خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراقدا، حكومەتی عادل عەبدلمەهدی بریاری هەمواری دەستور یدا. لەبەرامبەر بەو بڕیارەدا حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی ئارامیان لێ بڕاوە. لەلایەکەوە ترسیان هەیە عادل عەبدول مەهدی فریای ئەنجامدانی دەستور نەکەوێت و دەست لەکار بکێشێتەوە، کە ئەمەش ریسی رێکەوتنامە دڵخوازەکانی لەگەڵ هەریم دەکاتەوە بەخوری و دیار نییە ئایندەی پەیوەندی هەرێم و بەغدا چی بەسەر دیت. لەلایەکی …

درێژەی بابەت ... »

خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق، بەرەو فراوانتر و ڕێکخراوتربوون تر دەچن …

عەبدوڵا مەحمود … لەرۆژی دوو ئۆکتۆبەرەوە جارێکی تر غەزەبی جەماوەری بێبەش، کریکاران و لاوان و خەڵکی بەشمەینەتی عێراق، بەرووی دەسەڵاتی تاڵانچی و دەسەڵاتی میلیشییایی دەستی پێکردووە. لەو رۆژەوە تا ئێستا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و بەشێکی زۆری شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە… لە دریژەی ئەو خوپیشاندان و نارەزایەتیە جەماوەرییەدا، تادێت خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبنەوە. ئەگەر لە رۆژانی یەکەمی خۆپیشاندانەکاندا، گومانێک هەبوو کە ئەوە زادەی ململانێیی …

درێژەی بابەت ... »

ساحەی تەحریری بەغداو دەوری ئافرەتان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا …

ئەکرەم عەبدوڵا لە دوای 16 ساڵ لەدەسەڵاتی ئیسلامی و تائیفی و قەومی لە عێراقدا بۆ یەکەمین جارە بەوشێوە بەرفراوان و گشتتیە خەڵکی ناوچەکانی ناوەراست وخواروی عیراق خۆپیشاندان ئەکەن دژی دەسەڵاتە تاڵانچی و سەرکوتگەرەکەی ئیسلامی سیاسی کەسەر بە باڵی شیعە مەزهەبی  ئێرانن. بە پێچەوانەی نەریتی باوەوە کە حیزبە ئیسلامیەکان سەپاندویانە بەسەر کۆمەلگەدا کە ئەبێت ئافرەتان لەماڵەوە بن و کەمتر دەر بکەون …

درێژەی بابەت ... »

تێڕوانينێكى جياواز سەبارەت بەبرێگزت …

کێشە برێگزتە یا سیستەمی کاپیتاڵیستی؟ سالار حمە سەعید کێشەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا کێشەیەکی نوێ نییە. هەر پاش ١٠ ساڵ لە پەیوەست بوون بە یەکیەتی ئەوروپاوە لەساڵی ١٩٨٣ دا حزبی لەیبەر یەکەمین حزب بوو لە مانیفێستی هەڵبژاردنەکانیدا داوای جیابوونەوەی ڕاگەیاند، دواتر لەناو حزبی کۆنسێرڤەتیڤ گروپێک دەرکەوتن بە ناوی ”یۆرۆ سکێپتیک” کە ڕەشبین بوون بە یەکیەتی ئەوروپا و کێشە …

درێژەی بابەت ... »

ڕاپەڕینی خەڵکی عێراق دەستپێکی دەورەیـەکی نـوێ لە مێژووی سیاسـیدا! …

عەبدوڵا مەحمود خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوانی جەماوەری لە عێراقدا، ڕووی لە پێشرەوییە. تەنانەت ئەگەر لەم بڕگەیەدا ئەم ڕاپەرین و خرۆشانە نەتوانێت رژێم سەرنگوم بکات، یان هەموو ئامانجەکانی خۆیشی بەدەست بهێنێت، بەڵام گومان لەوەدا نییە، کە ئەم هاتنە مەیدانە جەماوەرییە، سەرەتای دەورەیەکی نوێ و بڕگەیەکی چارەنووسازە لەمیژووی تازەو هاوچەرخی عێراقدا. لەدوای روخاندنی رژێمی بەعسەوە، بەردەوام نارەزایەتی جەماوەری هەبووە و چەند جاریکیش …

درێژەی بابەت ... »

بەلشەفیزم چ بنەمایەکی ئەنتەرناسیونالی گۆڕی؟ …

حزبی کرێکاری یان حزبی کۆمۆنیستەکان لادانی بەلشەفیزم لە بنەماکانی ئەنتەرناسیونالی کرێکاران بریتیە لە گۆڕینی پێناسی حزب وەک بەشێکی تایبەت لە چینی کرێکار کە خەتێکی سیاسی و بەرنامەیەکی دیاریکراوی هەیە، نەک وەک حزبی هەموو چینی کرێکار، کە مارکس و ئەنگلس پێناسەیان کردبوو. لێکدانەوەی ئەم لادانە گرنگە لەم لێکۆڵینەوەیەدا چونکە ، یەکەم ، زۆربەی مۆدیلی حزبی کۆمۆنیستی سەدەی ٢٠و٢١یش پەیڕەو لە مۆدیلی …

درێژەی بابەت ... »

سۆشیالیزم تەنیا وەڵامە بە نا عەدالەتی کۆمەڵگای سەرمایەداری! …

نوری بەشیر … بەچاوگێڕانێکی خێرای ئەم رۆژانە بە هەواڵی میدیاکانی جیهان، هەلومەرجێک کە دنیای ئەمڕۆی کۆمەڵگەی پێدا تێدەپەڕێت و بەربەریەتێک کە لەلایەن سیستەمی سەرمایەداریەوە بەڕێخراوە بەدژی مرۆڤایەتی، هیچ جێگایەک ناهێڵێتەوە بۆ هیچ کەسێک ئەگەر کەمێک لایەنگری لە خەڵکی کرێکارو کەمدەرامەتی کۆمەڵگە بکات، کەسێک ئەگەر نیگەران بێت بەبینی تراژیدیاکانی ئەم رۆژانەی کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستانی سوریا، کوشتاری خۆپیشاندەرانی عێراق، چیلی، یەمەن، …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید … ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی خوارووی عێراق دەستی پێکرد، و لە ٢٤ی ئۆکتۆبەرەوە پێی نایە دەورەیەکی تازە لە خۆپیشاندان ناڕەزایەتی. هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئاستی تووڕەیی خەڵک لە سیاسەتی گشتی تایەفی و گەندەڵی ڕژێمی سیاسی عێڕاقەوە سەرچاوەی گرتووە کە شۆڕبۆتەوە بۆ نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاو و کارەبا و بێکاریەکی زۆر و …

درێژەی بابەت ... »

پشتیوانی خەڵکی کوردستان لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق ئەرکێکە دواخستن هەڵناگرێت! …

عەبدوڵا مەحمود … ماوەی چەند ڕۆژێکە، دوبارە شەقامی شارەکانی عێراق بوونەتەوە بە سەکۆی دەربڕینی توڕەیی و ناڕەزایەتی جەماوەری. نائەمنی و بێکاری، گرانی و دزی و تاڵانی، نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزاری، باڵادەستی دەسەڵاتی میلیشیایی لەجێگای دەسەڵاتی حکومی و یاسایی و ئاسایی، دەستێوەردانی دەرەکی… سەرچاوەی سەرەکی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراقە. ژیان و گوزەرانی خەڵکی عیراق بەگشتی و کرێکاران و کارمەند و بێبەشانی عێراق بەتایبەتی، …

درێژەی بابەت ... »

مۆدیلی سۆشیالیزمی بەلشەفی چی بوو؟ …

ئاسۆ کەمال … بەلشەفیزم هەم لە مەسەلەی جەنگی جیهانی یەکەم و هەم لەمەسەلەی دەسەڵات گرتن لە ڕوسیادا لە مەنشەفیەکان و سۆشیال دیموکراتی جیاواز بوو.  بەڵام ئایا مۆدیلی سیاسی و ئابوری بەلشەفیزم چ جۆرێک لە سۆشیالیزم بوو؟ ئەم پرسیارە لە بەراورد لەگەڵ جیاوازی بەلشەفیزم لە سۆشیال دیموکراتی مەنشەفیزمدا دەرناکەوێ بەڵکو لە هەنگاوەکانی دەوڵەتی سۆڤیەت و ئاکامەکەیدا خۆی نیشان دەدا. هەربۆیە بۆ …

درێژەی بابەت ... »