وتار

کێشەی حزبـەکانی بزوتنـەوەی کوردایـەتی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەنـدی، لەسەر بەشـی دەسەڵات و داهـات!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود یەکێک لە درۆ شاخدارەکانی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا ئەوەیە، کە هەوڵدەدەن و دەیانەوێ کێشەکانی خۆیان و خەڵکی کوردستان لە پەیوەند بە بەغداوە، بکەن بەیەک. بۆیە هەمیشە بەناوی خەڵکی کوردستانەوە دەدوێن و لێدوان دەدەن، سەردان دەکەن، پەیوەندی دروست دەکەن…تاد. لەکاتێکدا کێشەکانی خەڵکی کوردستان چ لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی و چ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو حزب و بزوتنەوە سیاسی …

درێژەی بابەت ... »

کۆبونەوەی جی ۲٠ بۆ بێمافکردنی زیاتری خەڵکی جیهانە!

   نووسینی: موزەفەر عەبدوڵا بڕیارە ڕۆژی ٣٠ نۆڤەمبەر و یەکی دیسەمبەر لە شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین دوانزەهەمین کۆبونەوەی ساڵانەی بیست دەوڵەتە زلهێزە ئابوری و سیاسی و سەربازییەکەی جیان ببەسترێت. هەڵبەت ئەمە یەکەمین کۆبونەوەیە کە لەوڵاتێکی ئەمریکای لاتین دەبەسترێت. هەر بۆیە هەموو سەرانی ئەم دەوڵەتانەو دامەزراوە زەبەلاحە ئابوری و داراییەکانیان بەدڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە بەرەو پیری کۆبونەوەکە دەچن. ئەمەش بەهۆی ناڕەزایەتی قوڵی …

درێژەی بابەت ... »

 خەڵک و ژنانی ئازادیخوازو یەکسانیخوازی تونس، بەرەی کۆنەپەرستی دەشکێنن و یاسای دژە ژنی شەریعەتی ئیسلامی وەلادەنێن!

حکومەتی تونس موسادەقە لەسەر پڕۆژە یاسای یەکسانی ژن و پیاو لە میرات دا دەکات! ئامادەکردنی: شوان عەزیز حکومەتی تونس کۆمەڵێک یاسای گرنگ لە پەیوەند بە یەکسانی ژن و پیاوەوە دەردەکات. ئەمەش بەهەرەسێکی تر دادەنرێت بۆ بەرەی کۆنەپەرستی و دژە ژنی شەریعەتی ئیسلامی لە نێو دەستووری تونس دا. لە نێو ئەو یاسایانەدا یەکسانی ژن و پیاوە لە میرات دا.  ئەمەش وەک …

درێژەی بابەت ... »

نزیکەی مانگێکە؛ بزووتنەوەیەکی بێوێنە لە فەرەنسا پەرەدەسێنێ…!

نووسینی/ لیۆن کریمیۆ ئامادەکردنی/ ئاراس ڕەشید لە ١٧ی نۆڤەمبەرەوە، نزیکەی ٢٥٠٠ بەربەست لە چوار ڕیانی ڕێگاکان داندراون. بەپێی وتەکانی پۆلیس نزیکەی ٣٠٠ هەزار “ئێلەگی زەرد” کۆکراوەتەوە. خۆپیشاندەران ئێلەگی زەردی سەلامەتیان لەبەرکردوە( ئەو ئێلەگانە لە کاتی ئاساییدا بۆ سەلامەتی کاتی کارکردن لەبەر دەکرێن). هەفتەی دوای ئەوە، بەربەستەکان لە دەوری شارەکان و ناوچە دێنشینەکان بەردەوامی هەبوو. رۆژی شەممە ٢٤ی نۆڤەمبەر، سەرلەنوێ هەستان …

درێژەی بابەت ... »

خەڵکی ئێران هەنگاوێکی تر چوونە پێشەوە…!

لە گۆشەیەکی ترەوە پرس و ڕای هەفتانە موزەفەر عەبدوڵا ۲٦_٦_۲٠۱۸ خەڵکی ئێران هەنگاوێکی تر چوونە پێشەوە…! ڕژێمی ئیرهاب و ئیعدام و دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران لە دەیان ساڵی دەسەڵاتدارێتیدا تا ئێستا نەک هەر یەک رۆژ بەڵکو یەک سەعاتیش بە بێ ناڕەزایەتی کرێکاران و توێژە بێ بەش و چەوساوەکانی ترەوە تەمەنی بەڕێ نەکردووە. ئەگەرچی ئەم ناڕەزایەتیانە هەمیشە وێڕای پاشەکشە بە رژێم لێرەو …

درێژەی بابەت ... »

عەبدوڵا کارجانی؛ ڕابەری کرێکاری لە تورکیا تیرۆرکرا!

یەکێتی نەقابەکانی نێودەوڵەتی(ITUC )، لەڕاگەیاندنێکدا ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕابەری نەقابەی کرێکارانی تورکیا عەبدوڵا کارجانی کرد. بەپێی ڕاپۆرتێک کە یەکێتی نەقابەکانی نێودەوڵەتی لە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ بەدەستی گەیشتووە؛ کەسێک بەچەکەوە تەقەی لە کۆبوونەوەیەکی کرێکارانی کارگەی دروستکردنی تایەی Goodyear کردوە کەلەوکاتەدا عەبدوڵا کارجان خەریکی قسەکردن بووە لەو کۆبوونەوەیەدا. هەر لەوێدا عەبدوڵا کاجانی گیان لەدەست دەدات و دوو رابەری کرێکاری تریش بەسەختی بریندار دەکرێن. …

درێژەی بابەت ... »

سەرمایەداری پاڵنەرو پەرەپێدەری توندتیژی بەدژی ژنان

لە پەراوێزی… ٢٥ نۆڤەمبەردا… سەرمایەداری پاڵنەرو پەرەپێدەری توندتیژی بەدژی ژنان نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٠، دوای ئەوەی خوشکانی میرابل لەلایەن دەسەڵاتی دیکتاتوری ئەو کاتی دومێنیکەن بە شێوەیەکی زۆر درندانە جەستەیان سڕدرایەوە و گیانیان لە دەستدا، ئەو تاوانە بوو بە هۆکاری ئەوەی کە بزوتنەوەی نارەزایەتی دژ بەو تاوان و دەسەڵاتە بێتە ئاراوە، کە دواتر بوو …

درێژەی بابەت ... »

ڕۆشنبیری فول عه‌یار!

جه‌مال موحسین له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیدا بۆ به‌غداد ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ كه‌ناڵ و میدیا ’’كوردیه‌كان’‘ جگه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ حزبیه‌كه‌ی پارتی ئاماده‌یی ببێت و بیپۆشێ. له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌ریوان قانع ئه‌ڵێ كه‌ ئه‌مه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ و لێكدانه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی، خۆی وته‌نی، بۆ ئه‌كات و ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی بارزانی به‌ ’’خۆ نه‌فره‌تی‘‘ ناوئه‌بات. ناوبراوی ڕۆشنبیر ته‌فسیری ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ئه‌كات كه‌ به‌ مانای’’ڕق و نەفرەتکردن لە …

درێژەی بابەت ... »

بڕیاری نوێی دادگای هەرێم ڕەوایی بۆ کۆیلەیی ژنانی کوردستان

هەتاو عەبدوڵاهی: هەڵاواردنی رەگەزی لە زۆربەی کۆمەلگەکان بە تایبەت کۆمەلگە سونەتی و دواکەوتووەکان وەکو یەکێک لە بەرچاوترین خەسارە کۆمەلایەتیەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بوونی بووە. کلتوری کۆمەلگە سونەتی و دواکەووتوەکان خۆی خزاندۆتە ناو ژیانی تاکەکان و بۆتە هۆکاری جیاکاری و هەڵاواردنی رەگەزی و بەردەوام و پێگە و ژێر دەستەیی ژنانی لەو کۆمەلگەیانەدا پەرەپێداوە. سونەت و دواکەوتویی و پیاومەزنی ساڵەهایە بۆتە ئەبزاری دەستی …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید کۆماری ئیسلامی ئێران کرێکاران دەخاتە زیندانەوە لەسەر ئەوەی داوای هەقدەستە پێنەدراوەکانیان دەکەن! دادگای ئێران سزای زیندانی و شەلاق کردنی سەپاند بەسەر١٥ کرێکاری سەر بە کۆمپانایای هیپکۆ بەهۆی بەشداری کردنیان لە مانگرتنەکاندا! لقی ١٠٦ ی دادگای ئاڕاکی تایبەت بە تاوانباران سزای زیندانی لە یەک ساڵەوە بۆ دوو ساڵ و نیو، هەروەها لێدانی ٧٤ شەلاق سەپاند …

درێژەی بابەت ... »