ئەرشیفی بابەتەکان

ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بەهاری عەرەبی ژنان…

مریەم عبدالرحمن… لەکۆمەڵگە دواکەوتووەکان بۆ چەند سەدە دەبێ ژنان لەبەر هۆکارە دینی و کەلتوورە کۆمەڵایەتییە دواکەوتووەکان ڕێگەیان پێنەدراوە لە ماڵەوە بڕۆنە دەرەوە، وەکو پیاوان و چانسی دۆزینەوەی ژنانی هاوبیری خۆیان نەبووە. هەر لەبەر ئەو هۆکارە نەیانتوانیوە خۆیان لە شێوەی گروپدا ڕێکبخەن. لەم سەردەمەی ئێستا دوای فەراهەمبوونی ئەنتەرنێت و بەکار‌‌‌هێنانی وەک تۆری کۆمەڵایەتی لە هەمووشوێنێک و ماڵێک و بە بەردەوامی، ژنان …

درێژەی بابەت ... »

بۆچی ژنان ئاوارەی وڵاتانی بەناو جیهانی سێیەم ئیسلامی نابن؟…

سەردار عەبدوڵا…. زۆر ئەو پرسیارە ڕۆژانە لێرەو لەوێ دەکرێ باشە هۆکار چییە ژنان بەگشتی لە وڵاتە ئیسلامیەکانەوە ڕوو لە ئەوروپا ورۆژئاوا دەکەن؟ بۆچی ڕوو لەو وڵاتانە ناکەن کە جیهانی سێیەمن و یان کە  شەریعە بنەمای دەسەڵاتەکانیانە؟ ئەمە نەک بۆ کەسانێکی وەک (رهفة محمد ی ١٧ ساڵە کە لە سعودیەوە  هەڵهات) و  وازی لە ئایینی ئیسلام هێناو  گەیشتە کەنەدا ومافی پەنابەرێتی وەرگرت …

درێژەی بابەت ... »

مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکان…

بەشی یەکەم… وەرگێڕان: هەتاو عەبدولاهی و ڕامیار رەزایی ئەم مانیڤێستە هاوکات بە پێنج زمان جۆراوجۆر و لە یازدە وڵات کە ژنانی کرێکار، خوێندکار وهەروەها ژنانی ناوماڵ لە گروپی نان و گوڵە سورەکان چالاکی دەنوێنن بڵاودەبێتەوە. لە هەشتی مارسی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی ڕۆژی جیهانی خەباتی ژنان، لەسەرتاسەری جیهان ڕژاینە سەر شەقامەکان، مانگرتنمان وەرێخست و لە ئاکسیۆن و میتینگە جۆراوجۆرەکاندا بەشداریمان کرد. …

درێژەی بابەت ... »

دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، بەرپرسی سەرەکی کوشتاری ژنان و خۆ سوتاندن و خۆکوژییانە…

عەبدوڵا مەحمود… هەوڵی کوشتنی ژنان، خۆکوژی ژنان، خۆسوتاندنی ژنان، بڵاوترین و فراوانترین هەواڵی ڕۆژانەی میدیاو دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کۆمەڵگەی کوردستانە… کەم ڕۆژ هەیە، هەواڵی تەکاندەرو دڵهەژێنی مەرگی ژنێک، کوشتنی ژنێک، خۆسوتاندنی ژنێک، خۆکوژی ژنێک، ڕانەگەیەنرێت، ڕۆژ هەیە چەندین رووداوی تراژیدی مەرگی ژنان دەبیستین… ئەم تراژیدیایە، لە ٢٨ ساڵی ڕابردووی ژێر دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردو حزبەکانیدا، وەستانی بۆ نەبووە. تەنانەت یەکەمین دیاری ئەو …

درێژەی بابەت ... »

سۆشیال دیموکراتی چۆن بنەماکانی ئەنتەرناسیونالی کرێکاری گۆڕی؟…

ئاسۆکمال… چینی کرێکار بۆ ئەوەی لە دەوری خۆی و پیویستیەکانی خەبات بۆ ڕزگاری لە دەست سیستەمی سەرمایەداری تێبگا پیویستی بە ناسینی مێژووی قۆناغەکانی سەرهەڵدان و شکست و سەرکەوتنەکان و یاساکانی گەشەی چینەکان وچینەکەی خۆی هەیە. هەرچۆن داروین لە ناسینی ئینساندا پشتی بە مێژوو و یاساکانی گەشەی هەموو بونەوەراندا بەست تا توانی زانستی پەرەسەندن بچەسپێنێ. لەم لێکۆڵینەوەدا ئێمە بەدوای ئەو ئاڵوگۆڕانەوەیەن …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستاب سەبارە بە بڕینی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت…

دەبێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە!… سه‌ره‌نجام له‌ژێر فشاری خه‌بات و ‌ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی مامۆستایان و کارمه‌ندان بۆ بەشکستهێنانی سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ له‌مووچه‌کانیان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ ی مارس، حکومەتی هەرێم بڕیاری زۆرەملێی پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە، کە بۆماوەی چوارساڵه‌ ژیانی ئەوانی له‌هه‌لومه‌رجێکی سەخت و ناهەمواردا ڕاگرتوه‌. بەڵام لەگەڵ بڕیاری پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش سوودیان لەو …

درێژەی بابەت ... »

  لە یادی ڕاپەریندا،کوردستان پێویستی بە جۆرێکی تر لە ڕاپەڕینە!…

ڕێبوار ئەحمەد… ٢٨ ساڵ لەمەبەر بە ڕاپەرینێکی جەماوەری دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی ڕژێمی فاشیستی بەعس لە هەموو شارەکانی کوردستان هەڵپێچرا. ئەوەی دەرفەتی بۆ ئەم ڕاپەرینە رەخساند، چونە سەری ئامادەیی خەباتکارانەی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان نەبوو لە دەوری سیاسەت و ئاسۆیەکی شۆڕشگێڕانە، بەڵکو شکستی سەربازی و لاوازبوونی ئەرکانەکانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بەدەستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەو دەرفەتەی ڕەخساند. ئاسۆی سیاسی زاڵ بەسەر ئەم ڕاپەڕینەدا، …

درێژەی بابەت ... »

٢٨ ساڵ دوای ڕاپەڕین کوردستان پێویستی بە ڕاپەڕێنێکی ترە!…

نوری بەشیر…. سەرەتا ئەوە بڵیم کە زۆرمان لەسەر ڕاپەرینی خەڵكی کوردستان بە دژی ڕژێمی بەعس وتووە، بۆیە لێرەدا ئەوەندە بەسە کە بڵێین ڕاپەڕین بەرئەنجامی کەلێنێکی نێودەوڵەتی بوو لە جەنگی خەلیجی دووەم لە عێراقدا کە لە لایەک رژێمی بەعس زەعیف بوو بوو، لەلایەکی ترەوە خەڵکی کوردستان بەهۆی سەرکوت و زوڵمێکی قەومی کە لەلایەن رژێمێکی بۆرژوا ناسیونالیستی قەومی عەرەبیەوە لەسەری بوو بۆ …

درێژەی بابەت ... »

سیستم و دەسەڵات ھۆکاری سەرەکی  سڕینەوەی جەستەی ژنان…

ھەتاو عەبدولاھی… لەناو سیستمە عەشیرەیی و دواکەوتووەکان کە سەرمایەدری دوو ئەبزاری ئایین و پیاومەزنی بۆ چەوساندنەوەی تاکەکان بە دەستەوەیە و بە کاری دێنێ، ژنان ھەردەم قوربانی سەرەکی بوون و توندوتیژی جەستەیی و دەرونیان بەرامبەر کراوە. ئەم سیستمانەی کە بە ئامانجەوە پێگەی ژێر دەستەیی ژن و باڵا دەست بوونی پیاو زەق دەکەنەوە،  ھەروەھا بەردەوام ئەم روانینە نێگەتیڤە دەرخواردی کۆمەڵگە و تاکەکان دەدەنەوە …

درێژەی بابەت ... »

لە پەراوێزی ڕیکەوتنی پارتی و گۆڕاندا….

….لە هەڤدەی شوباتەوە بۆ ١٧ شوبات!…. عەبدوڵا مەحمود… لە یەکەمین چەخماغەدانی تورەیی جەماوەریدا بە دژی دەسەڵاتی مافیایی و تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی، بزوتنەوەی گۆڕان رێپێوان و خۆپیشاندانی جەماوەری ١٧ شوباتی ساڵی ٢٠١١ بە گێرەشێوێن و ئاژاوەچی وێناکرد و ڕایگەیاند کە ئامادەن لە بەرامبەر توەریی جەماوەریدا هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان بکەن. پاشان کاتێک بینیان کە ئەم بزوتنەوەیە بەردەوامی دەبێت، هەوڵەکانیان خستە گەر تا …

درێژەی بابەت ... »