هاوڕێ بەکر عەلی شاعیر و رابەری ئاوارەو بێ خانەولانەکان… لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانیدا چاو بە دنیای زوڵم نابەرابەری هەڵهێناوە… بەکر عەلی زۆر زوو زوڵمی چینایەتی ناچاری خەبات و وەستانەوەی دەکات، زۆر زوو لەبەرەی خەڵکی هەژارو نەداردا دەوەستێت و دەبێتە هەڵسوڕاوێکی چالاک و تێکۆشەرێکی نا وتن بە دنیای سەرەوخواری پر ستەم و نابەرابەری سەرمایەداری… لەساڵی ١٩٩٣ و لەگەڵ هاتنە …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
لەپێشوازی ساڵی تازەی خوێندندا، بەر بەو کارەساتە بگرن!!
لەگەڵ نزیک بوونەوەی دەستپێکردنی ساڵی تازەی خوێندندا، ئاماری بێبەشی خوێندکاران لەسەرەتاییترین پیداویستی قوتابخانەکان و هەلومەرجی خوێندن و پەرەوەردە، مەترسیەکی گەورەیە… بەپێی لێدوانی بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەحمەد کەرکوکی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، ئامارێکی ترسناکی سەبارەت بە دۆخی خوێندن بۆ ساڵی داهاتوو رایگەیاند… بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی راگەیاندنی یەکێتی مامۆستایان بەسەدان قوتابخانەو بە دیاریکراوی ٥٦٩ قوتابخانە مەترسی ڕوخانیان لەسەرە کە ٢٥٠ …
درێژەی بابەت ... »هەڵبژاردن ڕووپۆشێکە بۆ داپۆشینی ماهیەتی دەسەڵاتی میلیشیایی و تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی!
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لەهەڵبژاردنی پێشوودا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرباری بانگەشەیەکی فراوانی حزبەکانی کوردستان کە بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا چارەنووسازە و پەیوەندی بە پرسی ئایندەی سیاسی کوردستان و نەتەوەوە!! هەیە، پێگەی کورد لەبەغدا بەهێز دەکات، لەبەرامبەر بە دوژمنانی گەلەکەمان و شۆفینیەکان و …تاد، کەچی بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنیان نەکرد، و ئەم بانگەشەو فریوکاریانەیان رەتکردەوە… لە ئێستاشدا کە مانگێک ماوە …
درێژەی بابەت ... »بڵاوکراوەی بۆپێشەوە, ژمارە ٣٥ که‌وته‌به‌ردیدی خوێنه‌رانه‌وه!
بڵاوکراوەی بۆپێشەوە ژمارە ٣٥ له‌به‌رواری 31ی ئابدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و گه‌لێک بابه‌تی جۆراوجۆری له‌خۆگرتووه، له‌وانه له‌باره‌ی 31 ئاب و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، له‌پێشوازی ساڵی تازه‌ی خویندن‌دا، له‌ستایشی لێنیندا، سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی کوشتنی ناموسی ژنان وگه‌لێک بابه‌تی تر.. بۆخوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ژماره‌که کلیکی ئێره بکه: Last updated ئاب 31, 2018
درێژەی بابەت ... »پەیامی هاوخەمی بۆ کەسوکاری رووداوی سوتانی دارستان لەشاری مەریوانی کوردستانی ئێران
رۆژی شەممە ڕیکەوتی ٢٥-٨-٢٠١٨ لەئەنجامی بەرپابوونی ئاگر لە دارستانەکانی دێیەکی نزیک شارۆچکەی مەریوان لە کوردستانی ئێران، چوار کەس لە چالاکوانانی بواری ژینگەپارێزی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان لەدەست دەدەن. بەگوێرەی هەواڵەکان لەزاری خەڵکی ناوچەکەوە، ئەم ئاگرە لەئەنجامی تۆپبارانی هێزە سەربازیەکانی جمهوری ئیسلامیەوە کەوتۆتەوە. بەرپرسانی رژێمی ئێرانیش هیچ هەنگاوێك بۆ کوژاندنەوەو وبەرگرتن بە تەوژمی ئاگرەکە نانین، بەناچاری خەڵکی ناوچەکە خۆیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە …
درێژەی بابەت ... »ژماره 8ی گۆڤاری دیدگای سۆشیالسیتی
ژماره 8ی دیدگای سۆشیالیستی له‌کانونی دووه‌می 2018 بلاوکراوه‌ته‌وه وئه‌مبابه‌تانه ئه‌گرێته‌خۆی: سه باره ت به ناڕه زایه تیەکان وئاینده ی خه باتی جه ماوه ری بارودۆخی کوردستان دوای ڕیفراندۆم چه پ له كوردستان و نامۆبوون به سیاسه ت لێکەوتەکانی سیاسەتی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر قوڵکردنەوەی هەژاری لە کوردستان! سه باره ت به بڕیاری تره مپ بۆ به به ڕه سمی ناسینی ئۆرشه …
درێژەی بابەت ... »بژارده‌یه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدایه.. کە دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!
ڕاگه‌یاندنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سه‌باره‌ت به گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، کە حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن تێیدا بەشدارن، رۆژی ٣٠/٩/٢٠١٨ یان وەکو رۆژی دەنگدان بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریکردوە. دیسانه‌وه سازدانی هه‌ڵبژاردنێکی تر له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌لایه‌ن حزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و حزبانه‌ی که‌خۆیان به‌ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵات ناوزه‌د ده‌که‌ن، بڕیاری لێدرایه‌وه. به‌مجۆرە هه‌موو لایه‌ک ڕێکه‌وتون که بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌خۆیان …
درێژەی بابەت ... »کرێکارانی کوردستان گیرۆده‌ی به‌ڵاو موسیبه‌ته‌کانی بازاڕی کارن !
وه‌ستامه‌هدی بەشی یەکەم سه‌رباری ئه‌وه‌ی که چینی کرێکار له کوردستان هه‌میشه له هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختدا ژیاون و هه‌رجاره‌و به‌جۆرێك و به‌هۆکارێکه‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، له‌ساته‌وه‌خته‌کانی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، له‌وکاتانه‌ی که بازاڕی کار پرفرۆش و پڕۆژه‌کان به‌وپه‌ری توانای خۆیانەوە سەر‌قاڵی به‌رهه‌مهێنان بوون و زۆرترین به‌ش له‌کرێکارانیان ده‌خسته سه‌رکار، لەوکاتانەشدا هه‌تا ده‌یانتوانی و دڵیان ده‌یخواست بێره‌حمانه و بێگوێدانه هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك به‌رده‌بونه گیانی کرێکاران و شیله‌ی …
درێژەی بابەت ... »هەڵبژاردن لەکۆمەڵگەی کوردستاندا، یارییەکی بێ ئاکامە پێویستە دەنگی “نا” و “بایکۆت” نوێنەرایەتی بکرێت!
عەبدوڵا مەحمود وا بریارە لە ٣٠ ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوە بچێت. لە ئێستاشەوە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی ناو خانەوادەی بۆرژوازی کورد خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەم هەڵبژاردنەو لە داهاتویەکی نزیکیشدا، بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات، دوبارە ماشینی درۆسازی، بەڵینی بێ بنەما، وادەی زل و بێ ناوەرۆک، کۆمەڵگە سیخناخی درۆ و فریوکاری دەکات. هەڵبژادنی ئەمجارە لە هەلومەرجێکدا بەڕێوەدەچێت، کە …
درێژەی بابەت ... »هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان
ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر لە ئێران بەڵێن دەدەن کە مانگرتنەکانیان بەردەوامی پێبدەن! بەپێی هەواڵێک کە لە ڕادیۆی( فەردا)وە بڵاوکرایەوە، کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر لە ئێران هەر لە مانگرتندان. کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر لە شاری نیشابوری ئێران بڕیار دەدەن کە مانگرتنەکانیان بەردەوامی پێبدەن . مانگرتنی ئەو کرێکارانە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە هەقدەستەکانیان پێنەدراوە. بۆیە ئەوان دەڵێن تا بەرپرس …
درێژەی بابەت ... »