ئەم جهنگە پرکارەسات و وێرانکاریەی لە حهڵهبدا بەڕێوەدەچێت، درێژهی هەمان جهنگی پێنچ ساڵهی هێزه ئیمپریالیستی و ناوچهییهکان و تیرۆریزمی ئیسلامیە لە سوریا کە بهشێوهیهکی تراژیدی تر و خوێناویترو ژیانی خەڵکی ئەو شارە دەهاڕێت. کوشتارو وهحشیگهریهک که بەسەر ژیانی خەڵکی ئەم شارهدا سەپێنراوە ئاکامی راستەوخۆی پێداگری هەموو بەرەکانی جەنگەکەیە لەسەر سەرخستنی ئەجندای سیاسی خۆیان و بەدەست هێنانی مەدالیای سەرکەوتن لەسەر حسابی …
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
وەڵامی دەسەڵات هەڕەشە و سەرکوتە و ڕێگەچارەی خەڵکیش خۆئامادەکردنە بۆ وەلانانی دەسەڵات
بنار مستهفا: دەربڕینی ناڕەزایەتی فەرمانبەران و مامۆستایان تا دێت فراوانتر و بە گوڕتر دەبێت و پلانە دژە مرۆییەکانی دەسەلاتداران یەک لە دوای یەک شکست دێنن. دەسەڵاتدارانی سلێمانی چەندین ڕێگەیان گرتە بەر تا بتوانن ناڕەزایەتییەکان کپ بکەنەوە، لە هەوڵێ گۆڕینی ڕووی ناڕەزایەتییەکانەوە بۆ سۆنگەیەکی تر تا نیشاندانی پشتیوانی و لە هەمان سەنگەردابوونی ناڕەزایەتییەکاندا. یەک بە دوای یەک ئەم هەوڵانە مایەپوچ و بێ …
درێژەی بابەت ... »راستیەکانی پشتی “قەیرانی دارایی”
ئاژانسێکی بەلجیکی- بنەماڵەی بارزانی خاوەن ٦٠٠ ملیار دۆلارن رێبوار ئەحمەد: دەسەڵاتی حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستەکان کۆمەڵگای کوردستانی دووچاری کارەساتی برسێتی و نەداریەکی کەمەرشکێن کردوە. نەداری موچە، نەداری کار، نەداری نان، نەداری ئازادی، نەداری یاسا، نەداری ئاو، نەداری کارەبا، نەداری سوتەمەنی، نەداری دەرمان، نەداری خوێندن. نەداری سەرەتاییترین خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانی ژیان و برسێتی، دەستی ناوەتە گەردنی خەڵک. لە جیاتی هەموو ئەوانە کۆمەڵگای …
درێژەی بابەت ... »لەپەراوێزی نمایشی سەربازی پارتیدا
هێزی چەکداری دەسەڵات، خاوەنی هیچ پیرۆزیەک نییە… عەبدوڵا مەحمود: لەژێر ناوی پرۆتێست کردنی وتەکانی سروە عەبدولواحید، ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی حزبی گۆڕان و لە درێژەی ئەو کەمپەینەی پارتی چەند ڕۆژێکە وەرێی خستووە، بەشێک لە هێزی تایبەت و سوپای گوڵانی پارتی، نمایشێکی سەربازی بەعس ئاسایان لە هەولێری پایتەختی سەرکوت و تۆقاندندا وەرێخست. ئەو هێزە قارەمانەی!! بە قورمیشی پارتی، و بە …
درێژەی بابەت ... »سيناریۆیهکی تری حزبهکانی 5 ناقص1 لهبهغدادهوه
نوری بهشیر: ههواڵهکانی ئێستای چوارلایهنی حزبهکانی بزوتنهوهی کوردایهتی بێ پارتی و مژدهی ئهوهی بودجهی کارمهندان و پێشمهرگهیان دابینکردوه، ههروهها ههڵاو کێشهیهک لهسهری دروستیانکردوه، خهریکه بهتهواوی فهزای کوردستانی پێداگیردهکهن. ئهوهی ئهم رێکهوتنه و خاڵهکانی و به بهمشهخهسی ناوی پێشمهرگه دێنن و ههدهفیان چیه، لێردا باس ناکهین. بهڵکو دێینه سهر ئهوهی ئهم ههنگاوهیان لهچ ههلومهرجێکدایهو له ژێر چ کارێگهریهدایه رۆشنایی دهخهینه سهر. …
درێژەی بابەت ... »ئەوە پارتیە سوکایەتی بەهەموو خەڵکی کوردستان دەکات
دەربارەی ناوزڕاندنی کەسایەتی سروە عەبدولواحد لەلایەن پارتیەوە رێبوار ئەحمەد ئەو کەمپینەی پارتی بۆ ناوزڕاندن و شکاندنی کەسایەتی سروە عەبدولواحد بەرێیخستوە، تیرۆری کەسایەتیە و پێویستە لەلایەن رای گشتی و هەموو لایەنگرانی ئازادی رادەربڕینەوە وەڵامی شایستە وەرگرێتەوە و سەرکۆنە بکرێت. پارتی لەچەند شاری کوردستان بە تایبەتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، رێکخستنەکانی خستوەتە سەرشەقام بۆ ناوزڕاندن و تیرۆری کەسایەتی سروە عەبدولواحید بەتاوانی …
درێژەی بابەت ... »پێویستی و پێداویستیەکانی ڕووخاندنی دەسەڵاتی بۆرژوازی قەومی تاڵانچی!
رێبوار ئەحمەد: دوای ٢ مانگ لەخۆپێشاندان و هاتنە سەرشەقامی مامۆستایان و جەماوەری ستەمدیدە لەدژی تاڵان و بڕۆ و بڕینی موچە و نەمانی خزمەتگوزاریەکان، دەسەڵاتە تاڵانچیەکەی بۆرژو- ناسیۆنالیستی کورد لەجیاتی وەڵامدانەوە بەخواستە رەواو بەرحەقەکانی جەماوەر، پەنای بردەبەر سەکوت و داپڵۆسین. یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەماوەی ئەم دوو مانگەدا، لەلایەکەوە بەوپەڕی ریاکاریەوە رووپۆشی “پشتیوانی لەخواستی خۆپیشاندەران”ی دابوو بەسەر ناوەرۆکی تاڵانگەرانە و سەرکوتگەرانەی …
درێژەی بابەت ... »پەیامی هەردوو حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست
سەبارەت بەکارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..! شەڕێکی کۆنەپەرستانەی خوێناوی مەترسیدار کە به ناوی رزگارکردنی موسڵەوە هەڵگیرساوە، دانیشتوانی ئەو شارەی لەناو دۆزەخ و چارەنوسێکی تاریک و بێ دەربازبوندا راگرتووە. دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی له ناوچەکەدا به ناوی شەڕ لە پێناو ئازادکرنی موسڵ له ژێر دەستی داعش، خەریکن چەواشەکاری دەکەن و خۆڵ دەکەنه چاوی خەڵکی ناوچەکه و جیهانەوە. بەڵام پێویستە ئەوە رۆشن بێت …
درێژەی بابەت ... »پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراوو یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
شەرێکی کۆنەپەرستانه کە به ناوی “ئازادی موسڵ”وە بەرپا بوه، لەراستیدا نەخەڵکی موسڵ به مانای واقیعی ئازاد دەکات ونه تیرۆریزمی ئیسلامی لەبەین دەبات، بەڵکو ئەم شەڕە بە دەورو پشتیوانی تیرۆریزمی دەوڵەتانی کۆنەپهرستی جیهانی بەرێوە دەچێت. شەری موسڵ بێجگه له وێرانکردنی ئەم شاره و کوشتنی به کۆمەڵی ژنان و پیاوان ومنداڵان و بەساڵاچوان مانایەکی تری نیه. هەرئیستا بهشێک له خەڵکی موسڵ له نێوان موسڵ و …
درێژەی بابەت ... »هێرش و پەلاماری هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی مەحکومە!
ئەمڕۆ ١/١٢//٢٠١٦ هێزێکی زۆری ئەمنی کە لەبەردەم پەروەردەی رۆژاوادا بڵاوەیان پێکرابوو، بە سوکایەتی و جنێودان و رشتنی گازی فرمێسكرێژ و کێبڵی کارەبا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و ئەو فەرمانبەرو هاوڵاتیانەی بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان و بۆدەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕینی مووچەو بریسکردن و هەژارکردنیان بە خۆپیشاندانەکەوە پەیوەست دەبوون. دەیان کەسیان لێدەستگیرکردن و هەوڵیان دا بەزۆری هێز بڵاوەیان پێبکەن، بەڵام خۆپیشاندەران …
درێژەی بابەت ... »