ئەرشیفی بابەتەکان

سەرکوت و کوشتار هیچ دادتان نادات کۆتایی ئەم دەسەڵات و سیستەمە بڕیاری خەڵكی ناڕازیە …

بەدوای ئەوەدا کە دەسەڵاتدارانی کوردستان هەوڵیاندا لەڕێگای گازی فرمێسکڕیژو گولـه‌ی پلاستیکیەوە،  بەدوای ئازاردان و بریندارکردنی دەیان کەس و کوشتاری ژماریەک لە خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی بۆ ئەوەی ڕقوتوڕەیی جەماوەری ناڕازی دامرکێننەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە‌ ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی دەسەڵات فوی بە پشکۆی ئاگری خرۆشاوی خەڵكی توڕەو ناڕازیدا کردو خوپیشاندان و هاتنەمیدانی جەماوەری بەشێکی زۆر لەقەزاو ناحیەکانی سەر بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا …

درێژەی بابەت ... »

لەگۆڕنانی دەسەڵاتی پیاوسالاری  ڕۆشناییەک بۆ ئازادیی ژنان! …

گەشاو ڕەحیم لە گۆڕنانی دەسەڵاتی کوردیی بنەماڵەیی و خاوەن ئەقڵیەتی پیاوسالاری و ژەنگگرتووی دین و کۆنەپەرستی لە کوردستان زۆر دەمێکە کاتی تەواو بووە و پێویستە دەسەڵاتی سەربەخۆی خەڵکی کرێکارو زە حمەتکیش و ئازادیخواز جێگای بگرێتەوە. لەم نێوەدا ژنان لەسایەی ئەو دەسەڵاتە مافیایی و ژن کوژەدا بونەتە قوربانی و بە بەهانەی نامووسپەرستی پاراستنی ” شەرەفی پیاوان” ەوە گیانی سەدان و هەزاران …

درێژەی بابەت ... »

پەیام بە جەماوەری خرۆشاو و ڕاپەریوی کوردستان …

جەماوەری خرۆشاو و ڕاپەریوی کوردستان! کرێکاران و کارمەندان! لاوان و ژنانی تامەزرۆی ئازادی! بێباکی دەسەڵات لەبەرامبەر ژیان و گوزەرانی ئێوەدا، موچە بڕین و سیاسەتی برسیکردن، بێکاری و گرانی، دزی و تاڵانی ئاشکرا، سەرکوت و بێمافی هەمەلایەنە… ئێوەی ناچارکرد کە بۆ بەرگری لە ژیان و گوزەران و شکۆی ئینسانیتان بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی فراوان لەدژی دەسەڵات، دەست پێ بکەن، ئەمەش …

درێژەی بابەت ... »

لەندەن: بانگەوازی خۆپیشاندان …

لەندەن: بانگەوازی خۆپیشاندان جەماوەری بێبەشی کوردستان بێ پشت و پەنا نین! با بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و داوا ڕەواکانی جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان لەدژی سەرکوتگەریی دەسەڵات بێینە مەیدانەوە! سێ شەممە ٢٠٢٠/١٢/٨   کاتژمێر: ١ی دوانیوەڕۆ شوێن: بەردەم بارەگای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن KRG: 2  Hobart Place Belgravia London SW1W 0HU نزیکترین ئیستگای قیتار ڤیکتوریا   Victoria Station حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی …

درێژەی بابەت ... »

خه‌ڵك به‌ سه‌د زمان به‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی ئه‌ڵێ بڕوا و به‌رۆكی به‌ردا! …

جه‌مال موحسین له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی دواییدا و له‌به‌رامبه‌ر نه‌دانی موچه‌ و دابین نه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا، له‌ شاری سلێمانی شاهیدی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بووین. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ ڕێی ئاسایش و هێزه‌ میلیشیاییه‌ تایبه‌ته‌كانیه‌وه‌ كه‌وته‌ په‌لاماردان و ته‌قه‌كردن و ڕشتنی غازی فرمێسكڕێژ دژ به‌ ناڕازیان. ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری كرێكار و بێبه‌شی كوردستان …

درێژەی بابەت ... »

ناڕەزایەتی جەماوەری ڕێكخراو، زامنی دابینکردنی موچەو خزمەتگوزارییەکانە‌! …

عەبدوڵا مەحمود بەهۆی بێموچەیی، بێکاری، گرانی بازاڕ و نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوازرییەکان، لە پاڵیشیدا پەتای نەگریسی کۆڕۆنا، ژیان و گوزەرانی بەشی هەرە زۆری کۆمەڵگە، چینی کریکار و موچەخۆران و بێبەشان، لەو پەرێ خراپی دایە. لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، چەندین مانگ موچەی موچەخۆران هەر نەدراوە، چەند مانگێكیش بە جیا لەدواخستنی، موچەکان لێیان بڕدراوە. پێشتریش لەساڵی ٢٠١٥ وە تا ساڵی ٢٠١٩ لەژێر ناوی …

درێژەی بابەت ... »

سەبارەت بە گۆڕانکاری و ناڕەزایەتیەکانی کوردستانی عێراق …

“بڕوخێ حکومەت” دروشمی ناڕەزایەتیەکانی ئەوڕۆی شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی دێسامبری ۲۰۲۰ شاری سلێمانی شایەتی خۆپیشاندانێکی چەند هەزار کەسی بوو. ئەم خۆپێشاندانە لە درێژەی دەیان خۆپێشاندانی گەورەتر بوو کە لە شارە گەورە و چکولەکانی کوردستانی عێراق، کە لە ساڵانی ڕابردوودا و لە دژی هەژاری و گەندەڵی  حکومەتی هەرێم و حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەڕێوە چوبوو. ماوەیەک لەوەپێش مامۆستایان …

درێژەی بابەت ... »

پڕوپاگەندی شەڕئەنگێزانەی حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق و “پ ک ک” …

لەم ڕۆژانەی دوایی دا شایەتی پڕوپاگەندا و بانگەشەی شەڕئەنگێزانەی هەمە لایەنە و هەروەها کۆکردنەوە و گواستنەوەی هێز لە نێوان حزبی دیموکرانی کوردستانی عێراق (ڕەوتی بارزانی) و “پ ک ک” هەین.  ئەم روداوە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی کوردستانی عێراق و نیگەرانی ئەوەی دروستکردوە کە شوێنی ژیان و گوزەرانی خەڵک ببێتە جێگای شەڕ و ململانەی ئەم هێزانە و ئاکامی دڵتەزێنی …

درێژەی بابەت ... »

دوو پارتی  سیاسی لە ئەڵمانیاو کەنەدا پشتیوانی خۆیان  بۆ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دەردەبڕن …

لەدریژەی کەمپەینی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستادا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لەناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی هەموو ئەوانەی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا دەستگیرکراون، حزبی مارکسیت لینینستی ئەڵمانیا و دەنگی مارکسیستی کرێکاران و لاوان لە کەنەدا  پشتیوانی خۆیان لە کەمپینەکە دەربڕیوە. حزبی مارکسیست لینینستی ئەڵمانیا وێڕای توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ حزبداو داواکردنی ئەوەی کە چۆن بتوانرێت پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی …

درێژەی بابەت ... »

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری بەشمەینەت ڕەوایە! …

جارێکیتر ناوەندی شاری سلێمانی ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆوەگرت. جەماوەرێک کە لەتاو هەژاری و بێکاری و بێموچەیی و نەبونی خزمەتگوزاری و دەردوبەڵای کۆرۆنا و لە دژی ئەو جیاکاریە چینایەتی و ناعەدالەتیەی ساڵەهای ساڵە بەرەوڕویان بۆتەوە، ڕژانە نێو شەقامەوەو توڕەیی و نەفرەتیان بەڕووی دەسەڵاتداراندا، باراند. دەسەڵادارانێک کە نەک هەر تۆڕی کۆمپانیاکانی نەوت و بازرگانیان بۆ یەک چرکە لەکۆکردنەوەی قازانج و سەرمایە ڕانەوەستاندوە و …

درێژەی بابەت ... »