بەیاننامەکان!

تەقینەوەکانی دوێنێ شەوی کەرکوك ….

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: … تەقینەوەکانی دوێنێ شەوی کەرکوك … شەوی ٣٠ لەسەر ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ چەند تەقینەوەیەك لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکوك روویانداو بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و چەند کەسیش برینداربوون. شاری کەرکوك و دەوروبەری هەمیشە ناوچەیەك بووە بۆ ململانێی حزب و لایەنە نەتەوەپەرستە عەرەبی و کوردی و تورکمانیەکان لەسەر خاوەندارێتیان بۆ ئەو شارەو …

درێژەی بابەت ... »

فەزای سەرکوت دژی هەڵسوڕاوانی (نەوەی نوێ) سەرکۆنە دەکەین! …

ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی کەمپینێكی هەڵکوتانەسەر ئۆفیسەکانی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) یان دەستپێکردوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان و ئەندامانی بزووتنەوەکەو تائێستاش ژمارەیەکیان دەستگیرکراون. هۆکاری ئەم هەڵکوتانەسەر و دەستگیرکردنانە گوایە لەسەر داوای دادوەرەو پەیوەندی بە هەڕەشەی ناوزڕاندنەوە هەیە. ئێمە لە کاتێکدا هەرجۆرە هەڕەشەو فشارو ناوزڕاندنێك دژی هەر کەس و هەر لایەنێکی سیاسی، لەلایەن هەر کەس و لایەنێكەوە ئەنجام بدرێ، …

درێژەی بابەت ... »

به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، له‌ئێران و عێراق و کوردستان سه‌باره‌ت به‌:…

کێشمەکێشی ئه‌مریکا لەگەڵ ‌ئێران و مه‌ترسیه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کان … دژایەتی و کێشمەکێشی ئه‌مریکا لەگەڵ ئێران پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێکی تازه‌وه‌. پیاده‌کردنی سزا ئابوریه‌کان بۆسه‌رئێران، که‌به‌دوای ده‌رچوونی ئه‌مریکا لە رێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا ده‌ستیپێکرد، به‌دوای بڕیاردان له‌سه‌ر دانانی ‌هه‌موو سوپای پاسداران له‌ لیستی” ڕێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌ ده‌ره‌کیه‌کان”دا و هاوکات به‌کۆتایی هاتنی ماوه‌ی چاوپۆشیکردنی شه‌ش مانگه‌ له‌هه‌شت وڵات بۆکڕینی نه‌وت له‌ئێران ودرێژنه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایارەوە!…

با لەپێناو ژیانێکی باشتردا ریزەکانمان رێکخراو بکەین … یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوخەباتی و بەرەنگاربوونەوەی چینی کرێکارە دژ بە سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری. رۆژی بەرجەستەکردنەوەی ناسنامەی چینایەتی سەربەخۆی کرێکاران و پەیامی ئەو چینەیە بۆ رزگاری کۆمەڵگا لە ستەم و نایەکسانی و چەوسانەوە. رۆژی توندکردنەوەی خەبات و تێکۆشانە لەپێناو ئازادی و یەکسانی و دنیایەکی باشتردا. کارنامەی سەرمایەداری لەهەموو کاتێك زیاتر ناتەبایی …

درێژەی بابەت ... »

ڕفاندنی جولیان ئاسانج بانگەشەی ڕۆژئاوا بۆ دیموکراسی بەدرۆ دەخاتەوە!…

ڕۆژی پێنج شەممە ١١/٤/٢٠١٩ جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن لەلایەن پۆلیسی میترۆپۆلیتانی دەوڵەتی بەریتانیا بەدەست بەستراوی دەڕفێنرێت. ئەمەش ڕاستەوخۆ و بە ماوەیەکی کەم بەدوای ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتی جولیان ئەسانج لەلایەن حکومەتی ئەکوادۆرەوە دێت، لەکاتێکدا لە ٢٠١٢وە پەنای بۆ باڵوێزخانەی ناوبراو بردووە و مافی پاراستنی پێ بەخشراوە. بەڵام بەبیانووی پيشێلکاری نەریتە نێونەتەوەییەکانەوە ئێکوادۆر مافی پاراستنی لێدەسێنێتەوە …

درێژەی بابەت ... »

تاوانی تیرۆریستی نیوزلەندا سەرکۆنە دەکەین!…

دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ١٥ی مارسی ٢٠١٩ لە پەلامارێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری ( کریستیان چەرچ) لە ووڵاتی نیوزلەندا، (٤٩) هاوڵاتی کە بۆ نوێژی هەینی سەردانی ئەو دوو مزگەوتەیان کردبوو، کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون کە ژیانی هەندێ لە بریندارەکان لەبەردەم مەترسیدایە! هێرشە تیرۆریستیەکە لەلایەن گروپێکەوە ئەنجام دراوە، کە ئەنجامدەری سەرەکی تیرۆرەکە کەسێکی راستڕەو و راسیستی خەڵکی ئوسترالیایە. …

درێژەی بابەت ... »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستاب سەبارە بە بڕینی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت…

دەبێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە!… سه‌ره‌نجام له‌ژێر فشاری خه‌بات و ‌ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی مامۆستایان و کارمه‌ندان بۆ بەشکستهێنانی سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ له‌مووچه‌کانیان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ ی مارس، حکومەتی هەرێم بڕیاری زۆرەملێی پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە، کە بۆماوەی چوارساڵه‌ ژیانی ئەوانی له‌هه‌لومه‌رجێکی سەخت و ناهەمواردا ڕاگرتوه‌. بەڵام لەگەڵ بڕیاری پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش سوودیان لەو …

درێژەی بابەت ... »

ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد ‌هۆکاری مانه‌وه‌و درێژه‌کێشانی نایه‌کسانیە لەدژی ژنان!…

(٨)ی مارس، رەمزی بەرەنگاری و خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازە دژی نایەکسانی و ستەم و چەوساندنەوەو پلەدوویی ژنان، هێمای ئومێدو تێکۆشانە لەپێناو کۆمەڵگایەكدا کە ژنان و پیاوان لەسەرجەم مافە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانیاندا یەکسان بن. ئەڵقەیەکە لە خەبات و تێکۆشانی سەرجەم جەماوەری چەوساوە لەدژی نایەکسانی و ستەم و دابەشبوونە کۆمەڵایەتی و چینایەتیەکانی سیستەم و جیهانی سەرمایەداری. بزوتنەوەی یەکسانیخوازی …

درێژەی بابەت ... »

ئارامی و ئاسایشی ‌شاری که‌رکو‌ک به‌خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌ زامن ده‌کرێ!

بەدوای ڕوداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و لەشکرکێشی سوپا و هێزە میلیشیا جۆربەجۆرەکانی شیعە و حەشدی شەعبی و فیرقەی ئاڵتونی بۆ سەر شاری کەرکوک و داسەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و میلیشیایی به‌سه‌ر شارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەم شارەدا چوەتە قۆناغێکی ترسناک لە کێشمەکێشێکی دیکە لەنێوان حکومه‌تی عێراق و ئەحزابی ئیسلامی سیاسی شیعە و ئەحزابی ناسیونالیستی کورد. لەلایەک پارێزگاری سەپێنراو لەلایەن …

درێژەی بابەت ... »

 ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادی دەکەین!

دوێنێ هەینی رێکەوتی ١١-١-٢٠١٩ لەکاتی کۆبونەوەی ژمارەیەك لە ئەندامان و لایەنگرانی رێکخراوی (تەڤگەری ئازادی) لە پارکی ئازادی لە سلێمانی، بۆ یادکردنەوەی تاوانی تیرۆری سێ هەڵسوڕاوی پەکەکە لە پاریس، ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر کۆبوونەوەکەو دەیان کەس لە بەشداربووان دەگرێ و رەوانەی زیندانی ئاسایشیان دەکات. پێشتریش ئاسایشی سلێمانی، رێگری بۆ پیشاندانی فیلمێك کردبوو لە سینەما سالم کە تایبەت بوو بە ژیان …

درێژەی بابەت ... »