ئەرشیفی بابەتەکان

کۆنفرانسی دووەمی ڕێکخراوی کەنەدای حزب کۆتاییهات!

سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٩/٦/٢٠٢٥ کۆنفرانس بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی و بە ئامادەبوونی هاوڕێ نوری بەشیر ئەندامی کۆمیتەی ڕابەری رێکخراوی دەرەوەی حزب و هاورێ موحسین کەریم لەرێگای (زووم)ەوە و بە ئامادەبوونی نوێنەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و نوێنەری حزبی حیکمەتیست/ خەتی ڕەسمی و بەئامادەبوونی دۆستانێکی حزب، دەستی بەکارەکانی کرد. پاش شەرعیەت وەرگرتنی، …

Read More »

بە بۆنەی ژیان لەدەستدانی هاوڕێی ئازیزمان ( ئەعزەم کەم گویان) ەوە

پەیام بە خانەوادەو دۆستان و هاورێیانی حزبی حیکمەتیست/ خەتی رەسمی هاورێیانی حزبی حیکمەتیست/ خەتی رەسمی خانەوادەو دۆستانی هاوڕێ ئەعزەم لەم ڕێگایەوە دڵگرانی خۆمان بەهەواڵی ژیان لەدەستدانی هاورێی ئازیز( ئەعزەم کەم گویان)، رادەگەیەنین وبەحەسرەتێکی زۆرەوە لەکەنارتاندا ڕادەوەستین و ئەوپەری هاوبەشی خەمی خۆمان دەردەبڕین. ئازیزان: لە قولایی دڵەوە بەشدارین لە خەم و …

Read More »

هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی نیشتمانی دەیان خۆپیشاندەری رفاندوە!

بەیانی ئەمڕۆ،  ٢٦ ی جونی ٢٠٢٥ لەسەر داوای ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، بڕیاربوو خۆپیشاندانێک لەبەردەم بینای پەروەردەی رۆژاوای سلێمانی ئەنجام بدرێت، بەهۆی ئەوەی کە مووچەکانی مانگی ئایار و جونیان پێنەدراوە. مامۆستایان و کارمەندانی دەوڵەتی و سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام روبەروی ئەو کێشەیە بوونەتەوەو لەساڵی ٢٠١٤ بەدواوە مووچەی …

Read More »

شەڕ و ئاگربەستی ترامپ!

موحسین کەریم چەند کاتژمێرێك دوای هێرشی سوپای ئەمریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهان، لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی حوزەیران، کە دەیان فڕۆکەی جەنگی جۆری (F16 , F35 و F22 ) و فڕۆکەی جۆری (  B-2) و مووشەکی  حەشارگەبڕ و تۆماهۆکی تێدا بەکارهێنرا، ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کە خۆی …

Read More »

سیاسەتی حزب سەبارەت بە پەلامارەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر ئێران

گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ خەسرەو سایە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئۆکتۆبەر: سەرەتا با لەهێرشەکانی ئیسرائیلەوە دەستپێبکەین؛ ئاگادارن کەبەرەبەیانی رۆژی ١٣ی مانگ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی گەورەی کردە سەر ئێران و چەندین بەرپرسی پایەبەرزی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشت. کاردانەوەی ئێرانیش بریتی بوو لە موشەکبارانکردنی ئیسرائیل. بەمجۆرەش ئیسرائیل قاچی ئێرانی بۆناو جەنگێك ڕاکیشا …

Read More »

ئەمریکا و سیاسەتی شەر و ماڵوێرانی!

عوسمانی حاجی مارف باڵادەستی ئیسرائیل لەسەرەتای هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، بەپلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ دزەکردنی بەرفراوان لەناو دەزگای ئەمنی و سەربازیەکاندا، کە بووە هۆی لەناوبردنی ژمارەیەك فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی و چەند بەرپرسێکی پلەبەرزی دیکەی رژێمی ئێران! ئەوەش ئەو مەیلەی لای ئیسرائیل بەهێزکرد کە دەتوانێ بەردەوامی پێبدات بەجۆرێك …

Read More »

پێشوازی لەجەنگ مانای چییە؟

بنار مستەفا ترامپ داوا لە دانیشتوانانی تاران دەکات شارەکە چۆڵ بکەن، تا بێخەم بۆمبارانی خۆیان بکەن و ئامانجەکانیان بپێکن، بێئەوەی “زیان بە خەڵكی بگات”. پایتەختی ئێران، دە ملیۆن دانیشتوانی هەیە و بە چواردەورەکەیەوە دەگاتە نزیکی ١٧ ملیۆن کەس! ملیۆنان مرۆڤ ڕوو بکەنە کوێ، تا ترامپ و سەرانی ئیسڕائیل لەبەرچاوی ڕای …

Read More »

سەرکوت وەک وەڵامێکی حازر بە دەست بە داخوازی موچەخۆران

جەمال موحسین ٢٥ ی جونی ٢٠٢٥ ئەوە بوو بە دوو مانگ و موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەدراوە. لە قەیران و ململانێی نێوان دەسەڵاتی کوردایەتی و ناوەنددا, بەکارهێنانی کارتی قێزەونی بڕینی موچە و قوتی خەڵک یەکێکە لە پیسترین سیاسەت کە بەدەستیانەوە گرتووە. ئەگەرچی بڕینی مووچە لە چەند ساڵی پێشوودا هەر جارە …

Read More »

داسەپاندنی جەنگ بەسەر خەڵکی ئیران، دەرئەنجام وچارەسەر!

دەشتی جەمال  ئەم ووتارەی دەشتی جەمال لە پلاتفۆرمی ئۆن لاینی دیبەیتی چەپ لە Labour Hub بەزمانی ئینگلیزی بڵاوبۆتەوە و ئۆکتۆبەر دەقی کوردیەکەی لێرەدا بڵاودەکاتەوە.  لەدوای هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل بەپاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی “مەترسی ئێرانێکی ئەتۆمی” بۆسەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەرپرسانی باڵای و ئەندازیاری ئەتۆمی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی هەینی …

Read More »

جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بەئێران و ئاکامە زیانبارەکانی!

نوری بەشیر بەدوای توندبوونەوەی کێشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە پێی نایە قۆناغێکی توندی پڕوپاگەندەی شەڕو هێرش و بۆمبارانی بنکە سەربازی و ئابوریەکانی یەکتر و هەروەها پێشبڕکێ لە کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە ئێران و ئیسرائیل، کە وایکرد مەسەلەی بەردەوامی کوشتاری خەڵكی فەلەستین و بەتایبەت غەززە لەگەڵ بەردەوامیدا بشارێتەوە، وە ناڕەزایتەکان …

Read More »