وتار

لە کۆبوونەوەی ئالاسکاوە بۆ واشنتۆن و سیناریۆ شاراوەکان!

نوری بەشیر هەواڵی میدیا دەستەڕاستەکانی بۆرژوازی و حکومەتەکانیان، لە کۆبوونەوەکانی ئالاسکای نێوان ترامپ و پۆتیندا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەداو بەدوایدا قسەوباسی تەلەفونی ترەمپ لە ١٦ی ئۆگەست لەگەڵ بەشێك لە سەرۆکەکانی ئەوروپا و دواتریش کۆبوونەوەی ترامپ لەگەڵیاندا بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ١٨ی ئۆگەستدا، ئەوەیان دا …

Read More »

وتەی ئێمە لەبەرز ڕاگرتنی هاوڕێ حسن مارف

هاوڕێیان، بەناوی خۆم وکۆمیتەی ڕابەریی ڕێکخراوی دەرەوەی وڵات وڕێکخراوی فینلاندەوە، بەخێرهاتنتان دەکەم وسوپاسی ئامادەبوونتان دەکەم. ڕەنگە زۆربەتان هاوڕێ حەسەنتان بەڕاددەی جیاوازی نزیکی ودوری ناسیبێت یان شتێکتان لەبارەیەوە بیستبێت، ولەوانەیە هەر ئەمەش بەسبێت بۆ ئەوەی بزانن باسی کێ دەکەین وبۆچی یادی بەرزڕادەگرین. بزووتنەوەکان وئارەزووە کۆمەڵایەتییەکان وهێڵە سیاسییەکان لەهەر سەردەمێکدا لەکەسایەتیی و ڕابەرەکانیاندا، …

Read More »

دەوڵەتەکەی داعش و حکومەتەکەی شەرع!

موحسین کەریم ئەم مانگە یادەورەیەکی تراژیدیی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە؛ کارەساتی شەنگاڵ و جینۆسایدی یەزیدیەکان و سەربڕینی پیاوەکان و نێرینەکان و کەنیزەك کردنی ژنان و کچانی یەزیدی و فرۆشتنیان لە بازاڕی کۆیلەکاندا، بەهەمان دەستوری ئیسلامی سەردەمی محمد و خەلیفەکانی ئیسلام لەلایەن چەکدارە تیرۆریستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)ەوە! بەڵام ئەم …

Read More »

عێراق بەرەو زریانێکی تر!

عوسمانی حاجی مارف هەڕەشەی حزبولڵا لە ناو حکومەتی بەغدا، بۆخواستی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەماوەی دوو مانگدا، واتە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراقدا. لەلایەکی ترەوە سودانی وەک نوێنەری هەڵوێستی حکومەت کە بەردەوامی مانەوەی ئەو هێزانەی ئەمریکا لە بنکەکانیاندا بە پێویستیەک بۆ پاراستنی سیستەمی سیاسی ئێستای عێراق دەزانێت، ئەمەش …

Read More »

پیشەسازی

 ئی ئێچ کار بەشی دووەم: وەرگێڕانی بۆ فارسی: مەنسور حیکمەت وەرگێڕانی بۆ کوردی: ئۆکتۆبەر   { ڕاستکردنەوەیەك:  لەژمارەی پێشوودا ئەم بابەتەمان وەکو نوسراوی مەنسور حیکمەت ناساندبوو، بەڵام ڕاستیەکەی وەرگێڕدراوی فارسی کتێبی مێژوونوسی بەریتانی ( ئی. ئێچ.کار–Edward Hallett Carr  ) ەو لەلایەن مەنسور حیکمەتەوە کراوەتە فارسی. ئەم هەڵەیە بەهۆی ئەوەوە ڕویدا …

Read More »

کاریگەری ناڕەزایەتی جیهانی لەپەیوەند بە برسیکردن و کوشتار لە غەززەوە!

نوری بەشیر کۆمەڵکوژیەک لە ٢٢ مانگی رابردوودا لەژێر سایەی حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل و بە هاوکاری حکومەتەکانی؛ ئەمریکاو زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاو بەریتانیا لە غەززە دەستی پێکرد، بەردەوامەو لە چەند مانگی رابردوودا پێی نایە دەورەیەکی نوێ لە برسیکردن و کوشتاری ژن و منداڵ و پیرو لاو لەسەرەی یارمەتی خۆراک وەرگرتندا. وێنەی …

Read More »

تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان

 لەنێوان دڕندەیی داعش و ڕۆڵی ڕۆژئاوا و تۆمەتی جێهێشتنیان! نوسینی: توانا محەمەد نوری تاوانی شەنگال کە لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ڕوویدا، وەک لاپەڕەیەکی سامناک لە مێژووی هاوچەرخدا دەمێنێتەوە، کە بە هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزدی دیاریکراوە. ئەم ڕووداوە کە بەشێوەیەکی بەرفراوان وەک جینۆساید ناسراوە، نەک هەر دڕندایەتییەکی زێدەڕۆیی …

Read More »

ناتەبایی و گێژاوی هەڵبژاردنی عێراق

عوسمانی حاجی مارف بەدوای شەڕی دوانزە ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران و بە لەبەرچاوگرتنی بارگرژی ناوچەکە و بەردەوامی ململانێکان، ئاڵۆزی پرسە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و شلەژانی دیمەنی سیاسی، گومانی تیا نیە هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق، سەختترین هەڵبژاردن بێت. لەنێو کەشوهەوای گۆڕەپانی سیاسی ئێستای عێراقدا، شاهیدی هەوڵی چڕوپڕی هێز و لایەنە جۆراوجۆرەکانی …

Read More »

“چاندنی نەمامێك وەك هێمایەك لەدژی توندوتیژی ژنان”

زارا ئالینا  بووەتە سیمبولێك لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان. دەشتی جەمال پارکی ڤاڵانتاین پارکێکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی لەندەن وئەم  پارکەکە بە ناوی کۆشکی ڤاڵانتاینەوە ناونراوە کە لە ساڵی ١٦٩٦ وە دروستکراوە و لەساڵی ١٩٠٠وەوە بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە. زۆرجار ئارام ئارام بە ڕۆیشتن رێم دەکەوێتە ئەو پارکەی لە نێوان دارە بەرزەکان و سەوزایی و باخچە ڕەنگاوڕەنگەکان و دەریاچەیەکی بچوك و …

Read More »

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی

لە جیاتی ستایشی خەڵکی برسی، دەرگای قاسەکانتان بکەنەوە! ڕێبوار ئەحمەد: بەڕێز مەسعود بارزانی! لەم ڕۆژانەدا پەیامێکت ئاراستەی خەڵکی برسی و بێدەرەتانی کوردستان کرد، سوپاس و ستایشت کردن لەبەرئەوەی بەرگەی زیاتر لە ٨٠ رۆژ برسێتی و بێ موچەییان گرتوە. دیارە خۆت باش دەزانی کە ئەوە بەرگەگرتن نەبوو، خەڵک نەیتوانی بەرگە بگرێ، …

Read More »