ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت تاوانی تیرۆریستی کۆمەڵکوژی گەنجان وهەڵسوراوانی چەپ لە ئەنکەرە! دوێنێ لە شاری ئەنکەرە، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک میتینگێکی تایبەت بە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازانیان کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دژە ئینسانییە قیزەوەنە ٩٥ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٢٤٦ کەسی تریش برینداربوو کە …

Read More »

گیان لەدەستدانی شاروخ زەمانی خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزوتنەوەی کرێکاریی!

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە مەرگی ڕابەری کرێکاری شاروخ زەمانی لە زیندانەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران. شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی کرێکاریی ئێران ڕۆژی 2015/9/13 لە زیندانی ڕەجائی شاری کەرەج بەهۆی سەکتەی دەماخەوە گیان لەدەستدەدات. شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوێکی چالاکی سەندیکای بۆیاخچیان بوەو هەمیشە لەهەوڵی سازماندانی کرێکاران بووە لە ڕێکخراوو …

Read More »

بەرەی ئینسانی ودونیای شارستانی لەپێشوازی پەنابەراندایە!

لەندەن:خۆپیشاندانی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەران ریزێکی فراوان لەحزب و رێکخراو و کەسایەتی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و کۆمۆنیست، لەلەندەن خۆپیشاندانێکی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەرانی تازە بۆ بەریتانیا و بۆ فشاری زیاتر بۆ دەسەڵاتی حکومەتی کۆنسەرفەتیف بۆ قبوڵکردنی هەرچی زیاتری پەنابەران، بەکۆبونەوە لەماربڵ ئارچ و لەوێوە بەڕێپێوان بەرەو داونین ستریت بۆ بەردەم ماڵی سەرۆک …

Read More »

دنیایی شارستانی دەتوانێت سنورێک بۆ تراژیدیای ئینسانی ڕەوی بەکۆمەڵ لەم دۆزەخە دابنێ!

هەڵومەرجی مەینەتباری جەنگ و کوشتارو نائەمنی، لەپاڵ بێکاری و هەژاری و گرانی و بێمافی هەمەلایەندا، شەپۆلێکی بەرین و نەپساوەی ڕەو و کۆچی بە کۆمەڵی ناچاری بەدوای خۆیدا هێناوە. چەند مانگی ڕابردوو، دنیا بۆتە شانۆی کۆچێکی بە کۆمەڵی خەڵکی وڵاتانی باکوری ئەفریقا، سوریا، عیراق، پاکستان وکۆسۆڤۆ.. چەند وڵاتێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. …

Read More »

پاراستنی دانیشتوانی کوردستان لە مەترسی شەری ناوخۆو دابینکردنی ئایندەیەکی رووناك، هاتنە مەیدانی هێزی جەماوەری و دابینکردنی دەسەڵاتی شوراکانە!

بانگەوازێک بۆ خەڵکی کوردستان: جەماوەری خەڵکی کوردستان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ئازادیخوازان ! توندبوونەوەی کێشەی نێوان هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی بنکە فراوان لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کە رەنگدانەوەی شکست و بنبەستی سیاسی‌و قەیرانی حکومەتی‌و دابەشبوونیانە بەسەر کێشمەکێش و بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکەدا، ئاسۆیەکی مەترسیدار دەخەنە پێش کۆمەلگای کوردستانەوە. ئەو حیزبانەی کە وایان رادەگەیاند پێکەوە …

Read More »

نارەزایەتیەکانی خەڵكی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانیان بەرهەق‌و رەوایە!

ماوەی چەندرۆژێکە لە چەندین شاروشارۆچکەی کوردستاندا نارەزایەتی‌و خۆپیشاندان لە بەرامبەر کەمیی کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکاندا دەستی پێکردوە. لە هەندێ جێگا پۆلیس و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی بنکەفراوانی بۆرژوازی کورد پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوەو چەندین کەسیان بریندارو دەستیگرکردوە. شێوازی نارەزایەتی‌و دروشمەکان‌و دەربڕینەکانی خۆپیشاندەران کە بەشێکی بەرچاویان لاوانن، ئاستی توڕەیی ئەوان بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی …

Read More »

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ؛

سیاسەتی جەنگخوازانەو سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی تورکیا بەدوای مۆرکردنی رێکەوتنی نێوان ووڵاتانی( ٥+١ ) لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ روبەرووی ئاڵوگۆڕی هاوکێشەی سیاسی و ئارایشدانەوەی هاوسەنگی نێوان بلۆک‌و قوتبە ناوچەییەکانی بۆرژوازی. پەیوەندی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکاو دەوڵەتانی رۆژاوا، لە پەیوەندیەکی دوژمنکارانەوە دەگۆڕێت و بۆ رێکخستنی ململانێ‌و …

Read More »

بەرگریکردن لە فاروق رەفیق بەرگریکردنە لە ئازادی !

راگەیاندنی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە کەمپینی شکاندنی کەسایەتی فاروق رەفیق لەلایەن ئیسلامیەکانەوە  دوابەدوای چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی (روداو) سەبارەت بە پرسی دەستورو مادەی (٦)ی رەشنوسی دەستوری هەرێم تایبەت بە داسەپاندنی ئاینی ئیسلام وەکو سەرچاوەی سەرەکی یاسادانا لە کوردستان، کە بەرێز فاروق رەفیق راشکاوانە پشتیوانی لە …

Read More »

روونکردنەوەیەك سەبارەت بەدوایین ئاڵوگۆڕەکانی کەیسی تیرۆری پێنج کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری

لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کە لە ١٤/٧/٢٠٠٠دا لایەن یەکێتی نیشتمانیەوە تیرۆرکران ڕۆژی ١٤/٧/٢٠٠٠ یەکێتی نیشتمانی لە پەلامارێکی چەکدارانەدا بۆسەر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لە شاری سلێمانی (٥) کادری حیزبی تیرۆرکرد. ئەم کەیسە بەبێ لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوە مایەوە بەبیانووی ئەوەی کە گوایە حیزب مۆڵەتی هەڵسورانی یاسایی نیە، تا دوای روداوەکانی ١٧ی شوبات، …

Read More »

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: بارودۆخی سیاسی کوردستان ‌و ئاراستەی روداوەکان !

زیاتر لە ساڵێك بەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر شارەکانی عێراق‌و کوردستان‌ ودەستپێکردنی شەر لەگەڵ ئەو هێزە کۆنەپەستە ئیسلامیەدا دەگوزەرێت، بەبێ ئەوەی مەترسیەکانی ئەو هێزە لەسەر کوردستان دوورخرابێتەوە. لە هەمان کاتدا لەسەر ئاستی عێراقیش داعش بووەتە هێزێکی ئەمری واقیع، بێجگە لەوەی کە پانتاییەکی زۆری خاکی عێراقی کۆنترۆڵکردوە، هاوکات دەسەڵاتی خۆشی بەسەر …

Read More »