ڕاگەیاندن

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: بارودۆخی سیاسی کوردستان ‌و ئاراستەی روداوەکان !

زیاتر لە ساڵێك بەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر شارەکانی عێراق‌و کوردستان‌ ودەستپێکردنی شەر لەگەڵ ئەو هێزە کۆنەپەستە ئیسلامیەدا دەگوزەرێت، بەبێ ئەوەی مەترسیەکانی ئەو هێزە لەسەر کوردستان دوورخرابێتەوە. لە هەمان کاتدا لەسەر ئاستی عێراقیش داعش بووەتە هێزێکی ئەمری واقیع، بێجگە لەوەی کە پانتاییەکی زۆری خاکی عێراقی کۆنترۆڵکردوە، هاوکات دەسەڵاتی خۆشی بەسەر …

Read More »

ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی هەژدەهەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠١٥ بەبەشداری زۆرینەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزب، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هەژدەهەمین پلنیۆمی خۆی بەست.سەرەتا پلنیۆم بەدەقیقەیەک ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان‌ و خەباتی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی ‌و سۆسیالیزم‌ و بەسرودی ئەنتەرناسیونال دەستی پێکرد.پاشان گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کاری پلنیۆم کراو سەرئه‌نجام ئەم بەندانەی خوارەوە وەک …

Read More »

راگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت بە شەڕی نێوان پەکەکەو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران! سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤/٥/٢٠١٥ لەناوچەی کێلەشین لەسەر سنوری نێوان کوردستانی عێراق‌و ئێران، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پەکەکەو ژمارەیەك چەکداری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە دەیانویست لەوناوچەیە جێگیر بن، رویدا  کە بوە هۆی کوژرانی دوو کەس لە چەکدارەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران …

Read More »

وروژاندنی پرسی “پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەستور” تەنها بۆ درێژکردنەوەی دەسەلاتی گەندەڵی بۆرژوازی کوردە بەسەرسەری خەڵکی کوردستانەوە!

دوای دووساڵ تێپەربوون بەسەر ئەو کێشمەکێش‌و ململانێیەی لەجەرگەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا لە نێوان حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیست‌و ئیسلامیەکان لەسەر ڕەشنوسی دەستوری هەرێم‌و درێژکردنەوەی ماوەی ویلایەتەکەی مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو، جارێکی تر ئەم پرسە کەشوهەوای سیاسی کوردستانی داگیرکردۆتەوە‌و بووە بە بابەتیکی گرنگی ململانێ‌و دانوسانی نێوان حیزبە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی کورد، بەو جیاوازیەوە کە ئێستا …

Read More »

پەیامی ئایار، پەیامی چینی کرێکارە بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی شۆڕشگێرانەو ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری!

یەکی ئایار رۆژی یەکیەتی و هاوخەباتی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکار بەڕێوەیە. کرێکارانی جیهان لەدەورەیەکدا بەرەو پیری ئەم رۆژە دەڕۆن کەچینی بۆرژوازی و دەوڵەتە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگای بەشەریان لەنێو تاریکستانێکدا ڕاگرتووە. ململانێی هێزە ئیمپریالیستەکان لەسەر دابەشکردنەوەی دونیا و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕی سەرمایەداری، دونیایان دوچاری نائەمنی و نەهامەتی گەورە کردووە. ئەمڕۆ بەهەڵدانەوەی لاپەڕەی …

Read More »

بەیاننامە سەبارەت بە بڕیاری دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک لە پەیوەند بە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەدەوە

لە بەرواری ٣٠ نوڤەمبەری ساڵی ٢٠١٣ دا و لەشاری کەرکوک هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، کوژراو پاشان دەخرێتە نێو ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە و بە مەبەستی سڕینەوەی ئاسەواری تاوانەکە و ڕانەگەیشتن بەتاوانباران، گڕ لە ئۆتۆمبێلکە درا و لاشەکەی سوتێنرا. ئەنجامدانی …

Read More »

گێچەڵکردن بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی یەکێتیەوە مەحکومە.!

بەپێی راگەیەنراوی سکرتاریەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران کە لە ٤ی مارس بڵاوکراوەتەوە، سەرلەبەیانی سێشەممە رێکەوتی ٣ی مارسی ٢٠١٥ هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی کۆیە بەبیانووی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر (کەمپی ئازادی) حیزبی ناوبراو لە شارۆچکەی کۆیەو سوکایەتیان بە ژن ومناڵ‌و چەکدارەکانی ئەو حیزبە کردوە. هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتوە کە …

Read More »