بەیاننامەکان!

بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەرکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و پیاوانە!

ڕۆژی ٢٥ ی نۆڤه‌مبەر هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە، توندوتیژی دژی ژنان و کچان. لە دنیایەکدا کە نەک تەنها سوکایەتی و توندوتیژی، بەڵکو جەنگ و کوشتارو تیرۆر بۆتە سیمایەکی دڵهەژێنی کۆمەڵگای ئینسانی، توندوتیژی دژ بەمناڵان و بەتایبەتیش دژ بەژنان بۆتە سیماو دیاردەیەکی سەرسامهێنەری کۆمەڵگا. لەناو دڵی قوربانیانی جەنگ و …

Read More »

جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەستاوی و پێشڕەوی جوڵانەوەکەمانە!

جەماوەری ناڕازی کوردستان! فەرمانبەران، مامۆستایان، کرێکاران! خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژی شەممە ١٩ ی نۆڤەمبەر، سەرەڕای بەرهەقەبوون وبەرجەستەکردنەوەی بەرچاوڕۆشنیەکی زیاتر، بەڵام جارێکیتر تابلۆیەکی لێڵ و ناڕۆشنی لەنیوان “دۆستانی درۆینەی خەڵك” و ڕیزی سەربەخۆ و چیانیەتی ناڕەزایەتیەکاندا، نمایش کردەوە. دەرکەوتنی ئەندام پەرلەمانی حزبەکان و کاربەدەستانی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لەخۆپیشاندانەکاندا وخۆکردنیان بەنوێنەر و دەمڕاستی …

Read More »

٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی “حەشدی شەعبی”

راپۆرتە مەیدانیەکان لەزاری قائیمقامی شارۆچکەی (حەزەر)ی سەر بەپارێزگای نەینەواوە، ئەوەیان ئاشکراکردوە، کە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیل، بەتایبەتی مناڵان، لە ناوچەکانی  سەر بەشارۆچکەی حەزەر گەمارۆ دراون و نزیکەی مانگێکە بەدەست نەبوونی ئاوی خاوێن و خۆراک و داودەرمان وبڵاوبونەوەی پەتاو نەخۆشیەوە دەناڵێنن، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن داعشەوە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنرێن. …

Read More »

بەرپەرچدانەوەی فراوانی دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیا ئەرکی دەستبەجێی جەماوەری ئازادیخوازە!

ئەمڕۆ ٤ نۆڤەمبەر له‌هه‌ڵمه‌تێکی سەرکوتگەرانەی پۆلیسی تورکیا بۆسەر پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە، هاوسه‌رۆکان و  9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تری ئەم حزبە، به‌ پاساوی “په‌یوه‌ندی به‌تیرۆرەوە” ده‌ستگیر کران و پاشان‌ ڕه‌وانه‌ی شاری ئاماد کراون. ئەم  پەلامارەی رژێمی ئوردوگان و حکومەتە فاشیستەکەی لە درێژەی سیاسەتی توندکردنەوەی سەرکوتگەری و پەلاماری سەربازیدایە بۆسەر خەڵکی سەراسەری …

Read More »

با بەربەکوشتاری خەڵکی موسڵ و وێرانکاری بگرین

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! دەوڵەتی ئیمپریالیست و بەربەریەتی سەرمایەداری بەڕابەری ئەمریکای بەکارهێنەری چەکی ئەتۆمی، ده‌یانه‌‌وێت جارێکی تر جیهان بەگشتی و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوڕووی جەنگێکی کارەساتبار بکەنەوە. میدیا و ده‌ز‌گاو ڕاگه‌یاندنی چەواشەکار خه‌ریکن ‌مێشکی خەڵکی دنیا دەشۆنەوە له‌ژێر ناوی”ئۆپەراسیۆنی ئازادی موسڵ “دا. لەگەڵ ئەوەدا خۆیان ڕاشکاوانە دان بەوەدا دەنێن کە ئەم …

Read More »

ئەم شەڕە شەڕی مرۆڤایەتی هاوچەرخ نیە!

دەربارەی شەڕی جەمسەرە کۆنەپەرستەکان و ئۆپەراسیۆنی “ئازادی موسڵ” ئەم شەڕە تیرۆریستیەی لە نێوان تیرۆریزمی دەوڵەتی جەمسەرە ئیمپریالیستیەکان و دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و تیرۆریزمی ئیسلامی بەرپاکراوە، بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەناو “ئازادکردنی موسڵ” پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە و چارەنوسی هەموو مرۆڤایەتی خستوەتە بەردەم هەڕەشە‌و کارەساتەوە. مرۆڤایەتی هاوچەرخ و شارستانی قوربانی ئەوەڵ …

Read More »

ڕاگەیاندنی رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە تیرۆری کاریکاتێریست و نووسەری چەپی ئەردەنی “ناهز حەتر”

بەرواری ٢٥/٩/٢٠١٦ نوسەرو کاریکاتیریستی چەپی ئەردەنی ناهز حتر، لە بەرامبەر بینای مەحکەمە لە ئۆردون، لەلایەن کۆنەپەرستانی ئیسلامیەوە تیرۆر کرا…تیرۆرکردنی ئەم نووسەرو کاریکاتیریستە تەنها بەهۆی ئەوەی پراکتزەی کاری پیشەیی خۆی کردووە و کاریکاتێرێکی دروست کردووە کە بەدڵی رەوتگەلی ئیسلامی و کۆنەپەردستی ئیسلامی نییە… نیشانەی درندەیی و هەوسارپچراوی کۆنەپەرستی ئیسلامی و داعشی …

Read More »

پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!

ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش‌و مامۆستایان‌و کارمەندانی کەمدەرامەت و توێژە هەژارو بەشخوراوەکانی کوردستان بەرامبەر بەقەیرانی ئابوری‌و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم بۆ شکاندنەوەی باری سەختی قەیرانەکە بەسەرشانی ئەواندا رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت! ماهیەتی بۆرژوازیانەو دژی کرێکاری‌و دژی خەڵکیی حکومەت رۆژدوای رۆژ بۆ ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵکی چەوساوەو بێبەشی کوردستان ئاشکراتر دەبێت. …

Read More »

هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سوریا، دەبێ بە ئیرادەی جەماوەری تێکبشکێنرێت!

ماوەی چەند رۆژێکە رژێمی فاسیستی و قەومپەرستی تورک، لە ژێر ناوی جەنگ لەدژی داعش و پاریزگاری لە سنورەکانی، دەستی داوەتە هێرش و ملهوری سەربازی بۆسەر کوردستانی سوریا. رژێمی ناسونال فاشیستی تورکیا، بەدوای کودەتا شکستخواردوەکەی بەشێک لە سوپای تورکیا، لەناوخۆی تورکیا دەستی داوەتە گرتن‌و راوەدونان‌و لەسەرکاردەرکردنی دەیان هەزار کەس‌و سەرکوت‌‌و داپڵۆسین‌و …

Read More »

بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان, سەبارەت بە رێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان

ئێوارەی ١٧/٥/٢٠١٦، رێکەوتننامەیەک لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی ئیمزا کرا. رێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی، پێشهاتێکی چاوەرەوانکراو و پێداویستیەکی ناچاریی هەردوو ئەو لایەنە بوو، لە هەلومەرجێکی زۆر تایبەت و هەستیاری ناوچەکەو عێرا ق و کوردستاندا. ململانێی  زلهێزەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، گۆڕانی باڵانسی هێز لەنێوان ئەو بلۆکانەو بەتایبەتیش ئەمریکاو …

Read More »