لەساڵیادی هاوڕێیان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دا

ڕادیۆی پێشنەگ هەڵدەستێت بەسازکردنی بەرنامەیەک بەشێوەی لایڤ و کراوە

لەسەر پەیجی ڕادیۆ پێشەنگ لەفەیسبووک

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٤/١٨

كاتژمێر 5 به‌ كاتی ئه‌وروپای ناوه‌ندی و 6 به‌ كاتی كوردستان.

لەم لایڤەدا جگە لەوەی ئاماژە بە ژیاننامەی هەردوو هاوڕێی گیانبەختکردوو دەکرێت، هاوکات هاوڕێیانێک لەبارەی کەسایەتی و تەجروبەی خەبات و تێکۆشانی ئەم دوو ڕابەرە خۆشەویست و ناسراوەوە قسەوباس دەکەن و وەڵام بەوپرسیارەکان دەدەنەوە کە شاپور و قابیل لەسەر چی و لە درێژەی چ خەبات و تێکۆشانێکدا و بۆ داکۆکیکردن لە کام بەشەی کۆمەڵگا، دەستی تیرۆر ئەوانی کردە ئامانج ..

هەروەها هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی  کوردستان لە قسەوباسێکدا دوایین زانیاری لەسەر کەیسی  دادگا و دوا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنیەکان لەسەر تیرۆری هاوڕێیان پێشکەش دەکات.

بۆ زانیاری زیاتر : jamal_muhsin@yahoo.com

About admin

Check Also

 مەراسیمی رێزنان لە ژیان و خەباتی هاورێ جەلیل شاباز

 رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی ئایار لە هۆڵی…. لە سلێمانی  کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان …