خواستەکانی ئایاری ئەم ساڵ

ئێمە کرێکاران وکارمەندان وجەماوەری زەحمەتکێشی کوردستان لەئایاری ئەم ساڵدا، سەنگەری خەباتی چینایەتیمان بۆ باشکردنی ژیان، یەکدەخەین و بۆ بەدەستهێنانی ئەم خواستانە تێدەکۆشین :

  • پێویستە گرێبەستی کاتی کرێکاران و کارمەندان بکرێتە گرێبەستی هەمیشەیی
  • دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان ئەرکی حکومەتی هەرێمە.
  • ڕەخساندنی فرسەتی کار بۆ بێکاران یاخود پێدانی بیمەی بێکاری لەلایەن حکومەتەوە.
  • یەك ملیۆن دینار لانی کەمی کرێ بۆ خێزانێکی ٥ نەفەری
  • کاتژمێری کارکردن نابێ لە ٧ کاتژمێر زیاتر بێت لەکاری ئاساییدا
  • ئەرکی خاوەنکارە کە سەلامەتی لە هەموو شوێن و ناوەندکانی کاردا دابین بکات
  • بەڕەسمی ناسینی ئازادیی کۆبونەوەو رێکخراوبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین
  • هەڵگرتنی فەزای ئەمنی و تۆقاندنی کرێکاران و کارمەندان لە ناو کارگا و دامەزراوەکاندا
  • دەرکردنی کرێکار لەسەرکار قەدەغەیە، تەنها نوێنەرانی سەربەخۆ و هەڵبژێرداوی کرێکاران دەتوانن لێپێچینەوە لە کرێکاران بکەن.
  • لێبڕینی مووچە لەژێر هەر بیانوویەکدا قەدەغەیە.
  • گێڕانەوەی موچە بەزۆر پاشەکەوتکراوەکانی مووچەخۆران..
  • دەبی یاسای کارێکی پێشرەو لە کوردستان دابمەزرێ.

 

 

 

About admin

Check Also

ناڕەزایەتیەکانی فەرمانبەران ومامۆستایان، بەرهەقە وخواستەکانیان خواستی هەموو خەڵکی کوردستانەو پێویستە بەتەواوی تواناوە پشتگیریان لێبکرێت!

نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەک لە مامۆستاو فه‌رمانبه‌ر، وه‌ك ناڕه‌زایییەک ‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌و خراپى بژێوى ژیانیان، لەبەردەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *