hkkk

بێکاری…!

به‌ڵین ئیسماعیل بێکاری کە دیاردەیەکی هەمیشەیی نیزامی کۆیلەتی کاری بەکرێیە، ئەمڕۆ لەسەرانسەری ئێراقدا بۆوەتە دیاردەیەکی بەرچاوی ژیانی بەشێکی فراوانی کرێکارانو خێزانەکانیانو ژمارەی ئەو خێزانە کرێکاریانەی کەبێکاریو برسیەتی هەڕەشەی نیزیک بەمەرگیان لێدەکات بەرەدەیەک زۆرە کەبەشێکی بەرچاوی پەراوێزی گەرەکو ناوچەو شارۆچکەو شارە کرێکاریەکان پێک دەهێنێت. ژمارەی بەلێشاوی ئەوکەسانەی کە چەند ساڵە بۆ کارێکی موناسب دەگەرێنو چنگیان ناکەوێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کەهەموو رۆژە …

درێژەی بابەت ... »

قسەیەك لەسەر پەیامەکەی بارزانی بۆ ڕای گشتی

موحسین که‌ریم: بارزانی لە پەیامەکەیدا کە تەرخانیکردبوو بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی و کێشەی مووچە و نارەزایەتیەکانی جەماوەر چەند تەوەرێکی وروژاند. لەوانە سەرچاوەی قەیرانەکانی بەپلەی سەرەکی گێڕایەوە بۆ هۆکاری دەرەکی وەکو “پەلاماردانی تیرۆریستان و شەڕی داعش، دابەزینی نرخی نەوت، بڕینی بودجەی هەرێم و ئەو دۆخە نائاساییەی لەئەنجامی میوانداریی سەدان هەزار ئاوارە هاتووەتە كایەوە” بە پلەی دووەمیش بۆ ” ململانێی لایەنە سیاسییەكانی …

درێژەی بابەت ... »

پێنج و یەک، دەربارەی دوا پەیامی بارزانی !

عەبدوڵا ساڵح دوا جار بارزانی هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە دەربارەی بارودۆخی ئێستای کوردستان، بەهەمان شێوەی پەیامەکانی پێشتری ئەوەی تێیدا نەبوبێ ” چارەسەری کێشەکانە “، ئەوەی تێشیدابوو سوڕانەوە بوو لەهەمان بازنە داخراوەکەدا، جیا لە تەعریفێکی سەیرو تەوهین ئامێز بۆ خۆپیشاندانەکانی ” زۆنی سەوز ” کە گوایە ئەمە داسەپاندنی “ئیرهابی فیکری” یە بەسەر خەڵکی ڕاپەڕیوی سلێمانیدا ئەمەش بۆ خۆی دوو لێکدانەوەی …

درێژەی بابەت ... »

تارمایی شەڕێکی تر لەهەناوی شەڕی موسڵدا

رێبوار ئەحمەد شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بەگەرمی بەردەوامە. بەرلەوەی هیچ پێشبینیەکی دیاریکراو بۆ کۆتایهاتنی ئەم شەڕە هەبێت، هەموو چاودێرانی سیاسی پێشبینی ئەوە دەکەن کە لەهەناوی ئەم شەڕەوە چەندین شەڕی دیکە بەرێگاوە بێت. بەڵام نیشانە سەرەتاییەکانی یەکێک لەو شەڕانە زۆر زووتر لە پێشبینیەکان هەر لەئیستاوە بەتەواوی خۆی نواندوە. مسعود بارزانی و عەلی عەبادی کە مانگێک لەمەوبەر لەهاوشانی …

درێژەی بابەت ... »

شاراوه‌ی پێشێلکاریه‌کان له‌جه‌نگی موسڵدا

نوری به‌شیر: هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگی موسڵ له‌لایه‌ک داعش که‌له‌ناو شاری موسڵدایه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی که‌ زیاتر له‌دوو ساڵی ڕابردوو به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سڤێڵی موسڵ ئه‌نجامیداوه‌و بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی شاراوه ‌نیه‌ و خۆشی ئینکاری لێنه‌کردوه‌و رایگه‌یاندوه‌ که‌به‌پێی یاساکانی ئیسلام که‌له‌سه‌ری ده‌ڕوات کاریانکردوه‌. به‌ڵام ئێستا له‌م جه‌نگه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیدا، ئه‌وه‌ی میدیای بۆرژوازی سه‌ر به‌م که‌مپه‌ که‌ئیدعای ده‌که‌ن و ده‌ریانخستووه‌، داعش قه‌ڵغانی …

درێژەی بابەت ... »

جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەستاوی و پێشڕەوی جوڵانەوەکەمانە!

جەماوەری ناڕازی کوردستان! فەرمانبەران، مامۆستایان، کرێکاران! خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژی شەممە ١٩ ی نۆڤەمبەر، سەرەڕای بەرهەقەبوون وبەرجەستەکردنەوەی بەرچاوڕۆشنیەکی زیاتر، بەڵام جارێکیتر تابلۆیەکی لێڵ و ناڕۆشنی لەنیوان “دۆستانی درۆینەی خەڵك” و ڕیزی سەربەخۆ و چیانیەتی ناڕەزایەتیەکاندا، نمایش کردەوە. دەرکەوتنی ئەندام پەرلەمانی حزبەکان و کاربەدەستانی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لەخۆپیشاندانەکاندا وخۆکردنیان بەنوێنەر و دەمڕاستی مامۆستایان و کارمەندان  و خەڵكی ناڕازی کوردستان و هەوڵدانیان بۆ …

درێژەی بابەت ... »

٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی “حەشدی شەعبی”

راپۆرتە مەیدانیەکان لەزاری قائیمقامی شارۆچکەی (حەزەر)ی سەر بەپارێزگای نەینەواوە، ئەوەیان ئاشکراکردوە، کە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیل، بەتایبەتی مناڵان، لە ناوچەکانی  سەر بەشارۆچکەی حەزەر گەمارۆ دراون و نزیکەی مانگێکە بەدەست نەبوونی ئاوی خاوێن و خۆراک و داودەرمان وبڵاوبونەوەی پەتاو نەخۆشیەوە دەناڵێنن، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن داعشەوە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنرێن. یەکێک لە ئاکامەکانی جەنگی موسڵ، هەروەکو چۆن ڕاگەیاندنەکەی هەردوو حزبی …

درێژەی بابەت ... »

شەڕی موسڵ و هەڵویستە جیاوازەکان!

موحسین کەریم: سەرەتا: لەڕوانگەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە شەڕی موسڵ شەڕە لەدژی تیرۆریزمی ئیسلامی و داعش و ئامانجەکەی رزگارکردنی خەڵکی موسڵە. حکومەتی عێراق کە باڵێکی رژێمی ئیسلامی ئێرانە بەهەمان شێوە ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەپاکردنەوەی ووڵات لەتیرۆریستانی داعش ناولێدەبات. ناسیۆنالیستە کوردەکانیش وا رادەگەیەنن کە بەشداریکردن لە شەڕی دژی تیرۆر لەپاڵ ئەمریکادا سەرەنجام بەخێر دەگەڕێتەوە بۆ کورد. من لێرەدا لەسەر هیچ کام لە پڕوپاگەندەو ئامانجەکانی …

درێژەی بابەت ... »

پەیامە وروژێنەرەکەی ترەمپ بۆ ناسیۆنالیزمی کورد

رێبوار ئەحمەد:  لەیەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانی بارزانی و عەبادی دوای دەستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، کە لە پشتی بەرەی شەڕی خازر ئەنجامیاندا، مسعود بارزانی لە بەرامبەر پرسیارێکی یەکێک لە رۆژنامەنوسان کە پرسی؛ پلانتان چییە ئەگەر ئەمریکا کورد بەکاربهێنێ بۆ بەرژەوەندی خۆی؟ بارزانی دەموچاوی گرژ کرد و چووبەگژی رۆژنامەنوسەکەدا و وتی؛ هەر پرسیارەکەت هەڵەیە، پرسیاری وا نابێ بکرێت، ئەمریکا کورد بەکارناهێنێ!!! بە پێچەوانەی بەشەریەتی …

درێژەی بابەت ... »

گۆڕان بەرەو بەغداد 

ئاسۆ که‌مال: بۆچی گۆڕان دەیەوێ خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بەرەو بەغدا ڕوی وەرگێڕێ، لەکاتێکدا حکومەتی سلێمانی بەدەست خۆیانەوە و داهاتەکەی بەدەست یەکێتی شەریکە ستراتیژیەکەیانە؟ ئەم بزوتنەوەیە دوای ئەوەی لە ڕێگەی بەڕیوەبەری پەروەردەکەیەوە خۆپیشاندانەکانی بە فەوزای چەند حزبێک ناوبرد و ڕۆژی دوایی دەنگی هەزاران خۆپیشاندەر وەڵامی دان شکێنی بەم هەڕەشانەی کاربەدەستەکەی گۆڕان دایەوە، ئەمجارە جێگری سەرۆکی پەرلەمانەکەی عێراقی دەیەوێ بەڵای …

درێژەی بابەت ... »