hkkk

 هەڵبژاردنی پارێزگاکان و گەرمبوونی بازاری درۆ!

موحسین کەریم پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوك وەکو یەکێك لە پارێزگاکانی عێراق ماوەیەکە دەستی پێکردوە. سەرجەم حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بە هەموو رەنگ و ئاراستە سیاسی و فکریەکانیانەوە کەوتوونەتە سەردان و بانگەشەکردن و داواکردن لە خەڵك بۆ بەشداریکردن و دەنگدان بە لیستەکانی ئەوان! ئەوەی جێگای سەرنج و بگرە گاڵتەجاڕیە، ئەو بەڵێنانەیە کە ئەو حزبانە بە خەڵکی کەرکوکی دەدەن بۆئەوەی دەنگیان پێبدەن. …

درێژەی بابەت ... »

نارەزایەتی جەماوەری مامۆستایان چیمان پێدەڵێ!!

مەهدی ڕەسوڵ گرنگترین و بەرجەستە ترین نارەزایەتی جەماوەری پیشەیی لە مساڵدا نارەزایەتی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان بووە کە ماوەی زیاتر لە ٧٥رۆژە درێژەی هەیەو ١٧٠هەزارمامۆستا و فەرمانبەری کەرتی پەروەردە بەشێوەی جۆراوجۆر تێدابەشداربوون. ئەم نارەزایەتیە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە حوکمەتی هەرێم موچەی سێ مانگی ئەمساڵی دواخست و  وەڵامی بە خواستی  مامۆستایانی وانە ببێژەیش  نەدایەوە کە ماوەیەکی زۆرە داوا دەکەن لانی …

درێژەی بابەت ... »

چەند هەنگاوێک لە راستای ململانێی جەمسەرەکاندا، بە قازانجی چین و رووسیا

عوسمانی حاجی مارف ئەوەی لەشەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا دەگوزەرێ، واشنتۆنی خستۆتەبەردەم ستراتیژێکی نارۆشن بەرامبەر بە ئۆکرانیادا. هەموو پێوەرەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئۆکرانیا توانای پێشکەوتنی لە شەڕەکەدا لەدەستداوە، بەو پێیەی تواناکانی نزیکە لە نەبوون، ئومێدی سەرکەوتن تەواو لە تاریکیدایە بۆ ئۆکرانیا. هەربۆیە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا، ئیتر  ئەو جۆش و خرۆشەیان بۆ سەرکەوتنی ئۆکرانیا شەڕەکە نەماوە. واشنتۆنیش تا ئەو ڕادەیەی کە …

درێژەی بابەت ... »

ماکیاڤیلیزم لە باوەڕی سیاسی بۆرجوازیدا: حەماس و ئیسرائیل وەک نموونەیەک

 سەمیر عادل مرۆڤ هیچ پێویستی بەوە نیە تا بیسەلمێنێت کە دەوڵەتی ئیسرائیل دەوڵەتێکی داگیرکەرە. ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستیە بەپێی ئەو پێوەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان دایناوە، کە ئیسرائیل خۆشی ئەندامیەتی، هەروەها دەوڵەتێکی ئاپارتایدە لەباشترین شێوەدا. بوونی وەک دەوڵەت بووەتە نیشانەیەکی پرسیاری گەورە، هەرچی پێوەری ئەخلاقیە لەدەستیداوە بۆ بەرگریکردن لە شەرعیەتی خۆی. لەبەرامبەردا ئەو هەموو تاوانە دژە مرۆڤایەتیانەی کە ئیسرائیل زیاتر لە حەوت دەیەیە …

درێژەی بابەت ... »

پێگەی هەرێم لە ناوەندبونەوەی عێراقدا

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتداری هیزە شیعەکان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ ناوەندکردنەوەی دەسەڵات، لە یەکەم هەنگاویدا هەناردەکردنی نەوتی لە حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان قەدەغەکرد. دواترلە رێگەی بریاری دادگای باڵای فیدراڵیەوە پەرلەمانەکەشیانی هەڵوەشانەوە، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە توانایی هەرێم بۆ بەرگەگرتن و پاراستنی خۆیان لەو دۆخە دەربڕیوەو هێمای بۆ ئەوە کردوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٣ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

تشرینی دووه‌م ١٠/کانونی دووەم ٢٠٢٣  ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٣ ، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ١٠ی کانونی دووەم ٢٠٢٣ بۆ داگرتنو خویندەنەوەی ئۆکتۆبەری ٧٣ کلیکی ئێرە بکە:october 73

درێژەی بابەت ... »

دادگای باڵای فیدراڵی ئامرازی دەستی لایەنێکی سیاسیە

عوسمانی حاجی مارف ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەر دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جەنجاڵیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک بڕیاری سکاڵایەکی لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، لە کۆتایدا بڕیاریدا ئەندامێتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی یاسادانان هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەر ئەم بریارەشدا فرسەتی هیچ تانەدانی  بۆ حەلبوسی نەهێشتەوە. دەمەزراندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، بەو ناوەی هێڵی بەرگری بۆ سەروەری یاسا لە …

درێژەی بابەت ... »

سۆشیالیزم یان بەربەریەت… لە پەراوێزی جینۆسایدی ئینسان بەدەستی دیموکراسیدا!

عەبدوڵا مەحمود ئەندازیارانی شاردنەوەی راستییەکان و شێواندی رای گشتی و دەزگای گەوجاندنی پان و پۆری میدیای سەرمایەداری، لە راستای زاڵکردنی بیروباوەری چینە باڵادەستەکان، بۆ ژێرخانی نیزامی ئابورییان و پاراستنی پایەکانی نیزامی سەرمایەداری و قازانج پەرستیان، دنیای سیستمە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابورییەکانیان وا دابەش کردووە، کە دنیا پێکهاتووە لە ولاتە دیموکرات و لیبرالەکان لەلایەک و لەلایەکی تریش وڵاتە دیکتاتۆر و …

درێژەی بابەت ... »

کۆبوونەوەی هاوبەشی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و حزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی) لەگەڵ “بەرەی خەباتی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین”

لەسەر داوای بەرەی خەباتی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین، ڕۆژی شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە پرسی فه‌ڵه‌ستین و کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە، سازدرا. لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی هەریەک لە چوار حزبەکە ئامادەی بوون. لەلایەن “بەرەی خەباتی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین”ەوە، هەریەک لە هاوڕێیان “ئەحمەد مەجدەلانی” ئەمینداری گشتی بەرە و “محەمەد عەلووش”، “تەغرید کشک” و “ئەشرەق ئەکا” ئەندامانی …

درێژەی بابەت ... »

نارەزایەتیەکان؛ خولانەوە بەدەوری ئەڵقەیەکی بێکۆتایدا!

موحسین کەریم کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان وەکو ئەڵقەیەکی داخراوی لێهاتوە کە رێگای دەربازبوونی نیە! چ رێگایەك بگیرێتەبەر تا کرێکاران و فەرمانبەرانی کوردستان، بەوانەیان لەسەرکارن و ئەوانەشیان کە خانەنشینن، لەکاتی خۆیدا مانگانەکانیان وەربگرن!؟ مەسەلەی مووچە زەوتکراوەکانی ساڵانی ڕابردوو، وەکو دەوترێ چوەتە گەدەی نەهەنگەوە، بەڵام هیچ زەمانەتێکیش نیە کە بەرامبەر بەو کارەی ئێستا دەیکەن، مووچەیان پێبدرێ! حکومەتێکی بێدەربەست کە ئامادەیە فەرمانڕەوایی بەسەرخەڵك …

درێژەی بابەت ... »