وتار

G7یان گروپی حەوت (جی ٧) چییە؟

ئامادەکردنی/ شوان عەزیز جی ٧ واتە گروپی حەوت. گروپی ٧ بەو حەوت دەوڵەتە گەورەیە دەوترێت کە لە ڕووی ئابووری و پیشەسازییەوە بە پێشکەوتوترین و بەهێزترین دەوڵەتی جیهانی دەناسرێن. ئەو دەوڵەتانەش بریتین لە کەنەدا، ئەمەریکا، بەریتانیا، ئیتالیا، فەرەنسا، ئەڵمانیاو یابان. ئەو حەوت دەوڵەتە گەورەیە بە حەوت دەوڵەتە گەورە پیشەسازیەکەی جیهان ناسراون. بە هەر حەوتیان لە ٦٢٪ی تەواوی سەروەت و سامانی جیهانیان …

درێژەی بابەت ... »

سەری ئەم بۆگەناوە دابخەن…

عەبدوڵا مەحمود لەکەش و هەوای لیخنی ژێرسایەی دەسەڵاتی داوکەوتوانەی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، لەسایەی دەستئاوەڵاکردنی مەلاو رەوتە ئیسلامیەکاندا، ژمارەیەک مەلای مێشک مەیوو و بەستوو، روژانەو هەفتانە، لەژێر ناوی بەرگری لە ئیسلام و پیرۆزییەکانی ئینساندا،  سوکایەتی بەئینسان و پرانسیبە ئینسانیەکان دەکەن. بێرێزی بە مافە سادەکانی تاک و هاوڵاتیان، بە سیما جوان و شارستانیەکان، دەکەن. هیرش دەکەنە سەر نووسەرانی چەپ  و ئازادیخواز و شاعیران …

درێژەی بابەت ... »

مایاکۆڤسکی گەورەترین شاعیری سیاسی سەدەی بیستەم شاعیری شۆرشی ئۆکتۆبەر

مایاکۆڤسکی شۆڕشگێر و سۆسیالیست وشاعیر و نیگارکێش سالار حەمەسەعید شاعیری بەناوبانگی ڕوسی ” ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی” دادەنرێ بە گەورەترین شاعیری سیاسی سەدەی بیستەم. ریالیزمی سۆسیالیستی دەروازەی قۆناغێکی نوێی کردەوە لە شیعری روسی وجیهانیدا لەڕێگەی هۆنراوە  وشیعرەکانی مایاکۆڤسکیەوە. مایاکۆڤسکی لە ساڵی ١٨٩٣ لە گوندێک لەدایک بووە بەناوی (بەغدادی) کە ئێستا ناوی (مایاکۆڤسکی) یە لە جۆرجیا. کاتێ کە لەقوتابخانەی ئامادەیی دەیخوێند چووە ناو …

درێژەی بابەت ... »

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی کاری منداڵان لە ١٢ی حوزەیران

ئامادەکردنی/  ئاراس ڕەشید ڕاستیەکان بەژمارە: ٢١٨ ملیۆن منداڵ لەسەرتاسەری دنیا کاردەکەن، کە تەمەنیان لە نێوان ٥-١٧ ساڵە. ١٥٢ ملیۆنیان قوربانی کاری منداڵانن. ٧٣ ملیۆنیان، واتە نیوەی زیاتری لەکاری ترسناک کاردەکەن. نیوەی کاری منداڵان( ٧٢.١ملیۆن) لە ئەفەریقادایە؛ ٦٢.١ لە ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام؛  ١٠.٧ ملیۆن لە هەردوو ئەمەریکادان؛ ١.٢ ملیۆن لە وڵاتە عەرەبیەکاندان، ٥.٥ ملیۆن لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستدان. لەهەر …

درێژەی بابەت ... »

  گرینگی وشیاربوونەوە بۆ ڕزگاری لەچەوسانەوە

عبدالرحمن رسول هیچ ئازار و ناخۆشییەک لە خۆیەوە دروست نابێت بۆ مرۆڤەکان و لە خۆشییەوە کۆتایی نایەت. هەر ئازارێک هۆکاری خۆی هەیە بۆ دروستبوونی. با لایەنی تەندروستی بەنموونە وەربگرین کاتێک ئازاری بەشێک لەجەستەمان هەیە، ئەگەر گوێ بەچارەسەری نەدەین ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ ئازارەکە زیاد دەکات، هەتا وایی لێدێت ناتواندرێت بەئاسانی چارەسەر بکرێ، پێویست دەکات سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەین، پزیشکیش پاش وردبینی …

درێژەی بابەت ... »

ترمپ و کیم جۆن رێکەوتن و دنیاش لەژێر هەرەشەی نابود بووندایە!!

عەبدوڵا مەحمود سێ شەممە کە دەکاتە ١٢/٦/٢٠١٨ هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاو کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور، دوای دەیان دەهە لە ململانێ و كیبەرکێی بەرزو نزم، کۆبونەوەیەکی لوتکەیان لەیەکێک لە ئوتێلە گرانبەهاکانی دورگەیەکی سەنگاپوور ئەنجامدا. لە کۆتاییدا یاداشتی لێک تێگەیشتینێکی گشتی هاوبەشیان، واژۆ کرد. بە گوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، پرسە سەرەکیەکانی کۆبوونەوەکە، داماڵینی چەکە ئەتۆمیەکانی کۆریای باکور، کەمکردنەوەی …

درێژەی بابەت ... »

مارکس و میکاڤیللی و حزبی سیاسی کرێکاری

ئاسۆکمال/لندن وەک لە ناسینی “دەفتەرەکانی زیندان”ی گرامشیدا ئاماژەم پێدا ئەم بەشە لەسەر مەسەلەی حزب و پەیوەندی لە گەڵ چینی کرێکار و ستراکتۆر و توخمەکانی حزبی سیاسی و سکتاریزم و بیروکراسی یە. لەم بەشەدا زیاتر کتێبی “میری مۆدێرن”ی گرامشی باسدەکەین. سەرەتا پێش ئەوەی بچمە سەر ئەم ڕیڤیو و ناساندنەی زانستێکی سیاسی کە گرامشی لەم بارەوە بەدەستی هێناوە، دەمەوێ ئەوە بڵێم کە …

درێژەی بابەت ... »

تایبەتمەندی کۆمۆنیزمی کرێکاری

مەنسور حکمەت وەرگێڕان: حەمە غەفور بەشی سێهەم پشتبەستنی ئێمە بە ئینسان لە بەرامبەر زۆربەی کۆمۆنیزمەکانی تائێستادا، کە کۆمۆنیزم وەکو بەشێک لە ڕەوەندی مێژوویی دەبینن، وە بەوێنەی مەقولەیەک لێی دەڕوانن کە “هەڵگری ڕۆڵی مێژووییە”. لە کاتێکدا کە بزووتنەوەی ئێمە گەلێ پشتبەستووە بە مرۆڤ و ژیانی خەڵک و بە ئینسانی سەردەم، وە کۆمۆنیزم وەکو فاکتەرێک لە ژیانی ئینسانی سەردەمەکەیا باس دەکا، نەک …

درێژەی بابەت ... »

مارکس و حزبی کرێکاری

ئاسۆ کەمال بەشی دوەم لە ناساندنی کتێبی “چۆن جیهان دەگۆڕین” لە نوسینی ئیریک هۆبسبام لەم بەشەدا کە ناوی “مارکس، ئەنگلس و سیاسەت”ە، باسێکی مێژوویی تێگەیشتن و هەڵوێستەکان و کارەکانی مارکس و ئەنگلسە لەسەر دەوڵەت ، خەباتی چینایەتی ،سیستەمی پەرلەمانی ،شۆڕش ، قۆناغی گواستنەوە لە سەرمایەداریەوە بۆ سۆشیالیزم ،شێوازی ڕیکخراوەکان ،حزب ،تاکتیک و ستراتیژی بزوتنەوەی سۆشیالیستی، بزوتنەوەی کرێکاری ، ناسیونالیزم، مەسەلەی …

درێژەی بابەت ... »

بەریتانیا: دوو هەواڵی کرێکاری

یەکەم: شەپۆلێکی تری بێکاری بەڕێوەیە! سالار حمەسەعید بێکارکردنی ٦٠٠٠ کرێکاری فرۆشگاکانی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” بەڕێوەیە دوابەدوای ڕاگەیاندنێک لە بەڕێوەبەرایەتی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” بە داخستنی ٣١ فرۆشگا لە کۆی ٥٩ فرۆشگاکانی لە بەریتانیا و ئێرلەندا، هەڕەشەی دەرکردن رووبەڕووی ٦٠٠٠ کرێکار وکارمەندی ئەو فرۆشگایە دەبێتەوە.  هەروەها ڕایانگەیاند کە فرۆشگای سەرەکی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” کە دەکەوێتە ” ئۆکسۆرد ستریت ”ەوە لە ناوەندی لەندەندا …

درێژەی بابەت ... »