وتار

ناڕەزایەتیەکانی ژنانی ئەفغانستان بەدژی یاسا ئیسلامیەکانی تاڵیبان

نوری بەشیر بەدوای یاسای قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە زانکۆکاندا لە هەفتەی رابردوودا، تاڵیبان یاسا ئیسلامیەکان توندتر دەکاتەوەو یاسای کارکردنی ژنان لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان – NGO– دەردەکات. بەپێی ئەم یاسایەش ژنان نابێ لە رێکخراوە نا حکومیەکاندا کار بکەن چونکە لەو رێکخراوانەدا رەچاوی یاسای پۆشینی حجاب ناکرێ یان شل دەبێتەوە.  داسەپاندنی ئەم بڕیارە دژە ژن و دژی ئینسانیانە ناڕەزایەتیەکی زۆری ژنانی ئازادیخواز …

درێژەی بابەت ... »

نه‌ ته‌نها دژی فره‌ژنی، بگره‌ دژی هاوسه‌رگیریی ئیسلامیش

جه‌مال موحسین ١٠ ی دیسێمبه‌ری ٢٠٢٢ به‌بۆنه‌ی بڕیاری كۆنه‌په‌رستانه‌ و دژی ژنانه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك ژنی دووه‌می به‌سه‌ر هێنرا مافی داواكردنی جیابوونه‌وه‌ی نییه‌، مشتومڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه‌. له‌لایه‌ك لایه‌نگرانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و بێگومان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی پێداگری له‌سه‌ر فره‌ژنی ئه‌كه‌ن و له‌لایه‌كیشه‌وه‌ ئازادیخوازان تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ فره‌ژنی ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی ئه‌چوێنن. من له‌ …

درێژەی بابەت ... »

مانگرتنی کرێکارانی ئێران و گواستنەوە بۆ بزوتنەوەیەکی سیاسی فراوان!

توانا حەمە نوری مانگرتنی کرێکاران لە ئێران لە زیادبووندایە. لەماوەی ڕۆژانی دوای مانگرتنە گەورەکەی کرێکارانی تواندنەوەی ئاسنی ئەسفەهان لە ١٥ و ١٦ نۆڤەمبەر، کرێکارانی ژمارەیەکی زۆری کارگە و کۆمپانیا پیشەسازی و بەرهەمهێنانەکان و کەرتی خزمەتگوزاری مانیان گرتووە. داخوازییەکانیان بەشێوەیەکی سەرەکی داخوازی ئابووری و پیشەییە. لەزۆربەی حاڵەتەکاندا مانگرتنی کرێکاری لەگەڵ گردبوونەوە و لە هەندێک حاڵەتدا بەڕێپێوان و وتنەوەی دروشم دەستیپێکردوە. مانگرتن …

درێژەی بابەت ... »

“بەڵی فرەژنی جۆرێکە لە لەشفرۆشی”

خەسرەوسایە شکاتەکەی “یەکیەتی زانایانی ئیسلامی”، لە شیلان حەمە نوری، بەهۆی ئەوەی کە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی “فرەژنی جۆرێکە لە لەشفرۆشی”، ئەڵقەیەکی ترە لەو کەمپینە دژی ژنەی ئیسلامیەکان کە ماوەیەکە بۆسەر مەدەنیەتی کۆمەلگا دەستیان داوەتێ. سەرەتای ئەم کەمپینە بەڕاوەستانەوە بەرامبەر بە گۆڕانکاریەکان لەبابەتەکانی خوێندن دەستی پێکردو ئینجا لەدژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی خۆی کێشایە پەرلەمانەوە و دواتریش بەڕووی “چەمکی جەندەر”دا تەقیەوەو لەدوا …

درێژەی بابەت ... »

مەترسیەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر خەڵکی هەرێم!

موحسین کەریم هێرشە مووشەکی و چەکداریە بەردەوامەکانی تورکیاو ئێران بۆسەر کوردستانی عێراق لەلایەك و دانانی دەیان بنکەی سەربازی تورکیا و کردنەوەی دەیان بنکەی جاسوسی میتی تورکی و ئیتلاعاتی ئێرانی و باقی دەزگا جاسوسیەکانی دەوڵەتانی دیکە لەناو هەرێمی کوردستاندا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی کوردستانی عێراق و ژیان و گوزەران و ئایندەی سیاسی دانیشتوانەکەی لەبەردەم هەڕەشەیەکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیار و لێڵدا …

درێژەی بابەت ... »

ووتەی دەشتی جەمال لەخۆپیشاندانی ساڵیادی کاوەگەرمیانی لەلەندەن

ئامادەبوانی بەڕێز من دەشتی جەمال لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرەتا سوپاسی رێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە دەکەم و ماندوو نەبونیش لە ئێوە دەکەم کە زەحمەتتان کێشاوەو لێرە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و بۆ رێزگرتن لە یادی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەتەوە. هەموومان دەزانین کە خەڵكی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازی و ژیانێکی باشتر قوربانی زۆری داوەو ڕوبەروی …

درێژەی بابەت ... »

جمهوری ئیسلامی و هاوچارەنوسەکانی پێکەوە دەڕۆن!

ڕێبوارئەحمەد بزوتنەوەی هەڵپێچانی جمهوری ئیسلامی تادێت زیاتر پەرەدەگرێت و خەڵکی ئیران لەسەر ڕێگای فەراهەمکردنی پێداویستیەکانی هەڵپێچانی ئەم رژێمە بەخێرایی بەرەوپێش دەڕۆن. ئێران بوەتە مەیدانی داهێنانی شۆڕشگێڕانەی ئەوتۆ کە هەموو جیهانی سەرسام کردوە، جیهان لەژێر کاریگەری توندی ئەو بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیەدا قەراری گرتوە. ژنان و لاوان و خەڵکی ستەمدیدە رۆژانە بەداهێنانی گەورە تین و تەوژم بە ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و مرۆڤدۆستی و …

درێژەی بابەت ... »

کۆبوونەوەی دوکان!

موحسین کەریم دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی لە شەراکەتی دەسەڵاتی لەگەڵ پارتیدا بەهۆی فشارەکانی پارتیەوە بۆ پەڕوباڵکردنی یەکێتی و تەسلیمکردنی بەتەواوەتی بە باڵادەستی پارتی بەسەر دەسەلاتی سیاسی کوردستاندا، نائومێد مایەوەو قوبادی برای وەکو جێگری مەسرور بارزانی ئامادەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران نەبوو، هەروەها دوای ئەوەی دادگای پارتی بڕیاری دەستگیرکردنی بافڵ و قوبادی دەرکرد، بە تاوانبارکردنیان بەتێوەگلان لە تیرۆری ئەندامێکی باڵای دەزگای زانیاری …

درێژەی بابەت ... »

کۆماری ئیسلامی ئێران وقۆناغێکی تازە لەسەرکوتگەری!

خەسرەو سایە پەرەگرتن وتوندبوونەوەی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی شارەکانی ئێران بەگشتی وشارەکانی کوردستان بەتایبەتی، لەسێ ڕۆژەی ساڵیادی سەرکوتە خوێناویەکەی ڕاپەڕینی “ئابانماهی ٢٠١٩”دا، ڕەوتی پێشڕەوی خرۆشانە جەماوەریەکەی بردە قۆناغێکی تازەوە و لەئاکامدا هێزە سەرکوتگەریەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی ناچارکردوە کەبەرەو قۆناغێکی تازە لەسیاسەتی سەرکوتگەری بەرێ. بەتایبەتی دوای ئەوەی کە ناڕەزایەتیەکانی شارەکانی کوردستان بوە سەنتەری ڕووبەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆی خرۆشانە جەماوەریەکان لەسەراسەری ئێراندا، بەرامبەر بەهێزەکانی ڕژێم. سوتاندنی …

درێژەی بابەت ... »

هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن، ڕژێمی ئێران لە زەبری ڕاپەرینی جەماوەری ڕزگار ناکات…

عەبدوڵا مەحمود هەستان و راپەرینی جەماوەری لەسەراسەری ئیراندا ڕوو لە هەڵکشانە. ئامادەیی جەماوەری بۆ بەردەوامیدان بەم ڕاپەرینە، ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەم راپەرینە چۆك دانادات و ڕاناوەستێت، تا کۆتایی بە دەسەڵاتی نیزامی سیاسی سەرمایە لە ئێران دەهێنێت… ئەگەر سەرانی رژێم لە ئێران سەرەتا خوێندنەوەیان بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتی شۆڕشگێرانەی جەماوەری ئەوە بوو کە ئەویش وەکو هەستانە جەماوەرییەکانی پیشوو، بەخێرایی کۆتایی پێدێت، …

درێژەی بابەت ... »