وتار

 هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان ….

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید مانگرتنی ٤ڕۆژەی ئەندازیارانی نەوت لە بەسڕە لە نامەیەکیاندا، ئەندازیارانی مانگرتوو دەڵێن” ئەمڕۆمان وەک دوێنێیە و هیچ نەگۆراوە بۆ ئێمە، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتن. ئەو قسانەی کە ئێوە دەیکەن لە نەبوونی دەرەجەی وەزیفی یان دەرماڵە، جگە لە عەزم و پێداگریمان هیچی دیکە زیاد ناکات، ئێمە وەستاوین تا بەدیهێنانی داواکاریەکانمان. ئەوەتانێ ئێمە لە ڕۆژەکانی جەژنی قوربانداین و …

درێژەی بابەت ... »

مرۆڤەکان بەنرخن نەک ئاڵاو فکرو دینەکان …

عبدالرحمن رسول کاتێک تووشی ئەزمە و قەیران بوون سیستەمی چەوسێنەر بەدوایی سازکردنی سیناریۆیەکن کەسەرنجی خەڵک بەلای خۆیان ڕابکێشن، بەهۆی ئەو جۆرە سیناریۆوە کەمێک درێژە بەتەمەنی سەرکوت وچەوسانەوەی زیاتر بدەن، ئەمە ئەخلاق وئاکارو ڕەوشتی سەرجەم چەوسێنەرانی مێژوو بووە و تا قۆناغی ئێستای سیستەمی سەرمایەداری. سیستەمی چەوسێنەرانی خێلایەتی وبۆرژوازی و حیزبایەتی لەباشووری کوردستان و عێراقدا بەردەوام ئامادەباشیان کردووە بۆ سازکردنی سیناریۆ و …

درێژەی بابەت ... »

کرێکاران و فەرمانبەرانی وێستگەی کارەبای ناسریە ناڕەزایەتی ڕێکدەخەن …

ئەحمەد عبدالستار کرێکاران و کارمەندانی وێستگەی کارەبا لە ناسریە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێکدەخەن دژ بە نیەتی وەزارەتی کارەبا بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی کارەبا. ئەمەش لەکاتی سەردانی بەرهەمهێنەکەدا وترا کاتێک باسی نەخشەکەی دەکرد. لەهەنگاوی یەکەمدا کەمکردنەوەی کرێکاران و لابردنی زۆرێک لە وەزیفەکان، بۆئەوەی لەم ڕێگەیەوە قازانجی زیاتربکەن. مووچەی ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە کە بۆ گوزەران و بەخێوکردنی خێزانەکانیان پشتی پێدەبەستن، زیادە مەسرەفیە …

درێژەی بابەت ... »

پەیامی ئۆجەلان …

عەبدوڵا مەحمود بەرواری ١٦ی ئاب، عەبدوڵا ئۆجەلان چاوی بە پارێزەرەکانی کەوت لەرێگای ئەوانیشەوە پەیامێکی ڕاگەیاند کەدەڵێت: “من بۆ کورد جێگە و پێگە دروست دەکەم. وەرن ئێمە پێکەوە کێشەى کورد چارەسەر بکەین. دەڵێم، من لە ماوەى هەفتەیەکەدا دۆخی شەڕ و ئەگەری شەڕ ناهێڵم. من چارەسەری دەکەم و بڕوام بە خۆم هەیە و بۆ چارەسەری ئامادەم. بۆ ئەوەش دەبێت دەوڵەت و عەقڵی …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید دوای تەقەکردن لە ڕێپێوانی خوێندکاران ٥ کوژراوی لێکەوتەوە. کۆمەڵەی پزیشکانی سودانی بەرهەڵستکار رایگەیاند کە ٥ خوێندکار بوونە قوربانی، پاش ئەوەی چەکدارە ئەمنیەکان تەقەیان لە ڕێپێوانێکی خوێندکاران کرد لە شاری الابیض لە ویلایەتی باکوری کردفان لە سودان. ڕێپێوانی خوێندکاران لەبەرامبەر گرانی و دەستنەکەوتنی کاڵا و شتومەک بوو. شایەدحاڵەکان دەڵێن چەکداری نەناسراو تەقەیان لە خۆپیشاندانەکە کردووە لەسەر بانەکانی بازاڕی …

درێژەی بابەت ... »

پڕۆژەکەی مەلا بەختیار و سەرە قەڵەمێک…

عەبدوڵا مەحمود ٢٠ تەموز مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا پرۆژەیەکی ڕاگەیاند کە هەم هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەم گەڵاڵەیەکی پیشنیارییە بۆ دەورەی داهاتوو. مەلا بەختیار لە بەشی یەکەمدا کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانە، بەحەق دانی ناوە بە چەندین راستیدا… لەوانە بەجیا لە داکشانی کێرڤی یەکێتی نیشتیمانی لەسەر ئاستی جەماوەری و لە کایەی هەڵبژاردن …

درێژەی بابەت ... »

سه‌رمایه‌داری، باز‌رگانی سێکس و سته‌م بۆ سه‌ر ژنان …

نووسین و ئامادەکردنی: ھەتاو عەبدوڵاھی   بەشی دووەم و کۆتایی گومانێک له‌وه‌ دا نییه‌ هۆکارێکی کاریگه‌ر له‌ زیادبوونی رێژه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کان، ده‌ستدرێژی گروپی، ئازارو ئه‌زیه‌ت‌و رفاندنی ژنان‌و کچان بۆ کۆیله‌یی جنسی له‌ وڵاتانێک وه‌کوو کۆنگۆ دا بووه‌. هاتنی ١٥هه‌زار هێزی لایه‌نگری ئاشتی له‌ کامبوج له‌ساڵی ١٩٩٠ بوو به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی باز‌رگانی ژنان له‌و وڵاته،‌ به‌ڵام بارودۆخه‌که‌ له‌وێ دوای شه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو …

درێژەی بابەت ... »

قەوم پەرستی و گۆڕە بەکۆمەڵەکان…

عەبدوڵا مەحمود بەرواری ٢٣ی تەموز، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە تەلڵەت ئەلشیخیە لە بیابانەکانی سەماوە دۆزانەوە، یەکێک لە گۆرە بە کۆمەڵانە کە نزیک بەسەد کەسی تیابوو هەڵدرایەوە، زوربەی ئەوانەی لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا بوون ژن و مناڵ بوون، دوای ئەوەی گوللە باران کرابوون بە جل و بەرگ و شمەکی لەشیانەوە، ژێر خاکی لمین خرابوو. دۆزینەوەی بەردەوامی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە، هێمایەکی رۆشنە بۆ …

درێژەی بابەت ... »

 دوای شکستی ئەردۆغان؛ هەڵئاوسانی ئابووری مووچەی فەرمانبەرانی تورکیا دەخوات! …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید … یەکێک لە نەقابەکانی تورکیا هەلومەرجی نالەباری فەرمانبەرانی خستە ئاشکراکرد لە سایەی حوکمی سەرۆک ئەردۆغان و حزبەکەی( داد و گەشەپێدان)، کە نزیکەی ١٧ ساڵە دەسەڵاتی هەیە. یەکێتی نەقابەکانی کرێکاران لە ڕاگەیاندنێکیدا لە ٢٧/٧دا وتی” سەرەرای ئەوەی کە ڕژێمەکەی ئەردۆغان زیانێکی زۆری بە مووچەخۆرانی تورکیا گەیاندووە لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەلاتیەوە لە کۆتایی ٢٠٠٢ەوە، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی ئەلکترۆنی …

درێژەی بابەت ... »

لە پێنجەمین ساڵیادی جینۆسایدی خەڵکی شەنگال دا! …

عەبدوڵا مەحمود  … ٣ ئەم مانگە یادی پینجەمین ساڵیادی جینۆسایدی خەڵکی شەنگال و دەوروبەریەتی… پینجەمین ساڵیادی یەکێک لە گەورەترین تاوانی کۆمەڵکوژی هەزارەی سێهەمی هەسارەی سەر زەوییە، بەدەستی هیزێکی رەشی ئیسلامی محەمەدی… هیزیك کەدوای زیاتر لە چواردە سەدە، لەپەیدابوونی ئیسلام و داسەپاندنی دەسەڵاتی رەشەکەی، جارێکی تر لە ژینگەی ئامادەکراوی دەستی غەرب و ملهوری ئەمریکاو نۆکەرە ناوچەیی و لۆکاڵیەکانیدا،  سەری لە گۆڕ …

درێژەی بابەت ... »