وتار

ڕۆڵی چەپ و کۆمۆنیستەکان لە دامەزراندنی بنکەی شورایی دۆڵی بازیان ! …

بیرەوەریەکی کورت لەسەر بنکەی شورای دۆڵی بازیان … شوان عەزیز… تێبینی: گێڕانەوەی ئەو مێژووە بە مەبەستی لایەنکاری و ئیبرازکردنی هیچ کەس و گروپ و مەحفەل و ڕێکخستنێکی ئەو سەردەمە نییە بە قەدەر ئەوەی کە مەبەستی سەرەکی تێیدا تەنها پیشاندانی مێژووی چەپ و کۆمۆنیستەکانە لەو سەردەمەدا. پیشاندان و گێڕانەوەی مێژوویەکی ئەو سەردەمەیە کە لە دەمی کەسی یەکەمەوە پیشانی دەدات کە کۆمۆنیستەکان …

درێژەی بابەت ... »

بزوتنەوەی یاخی بوونی لەنێوچوون بزوتنەوەیەکی بۆرژواییە…

سالار حمەسەعید… بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسی یە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ دا پێکهاتووە و پاشان لەلایەن نزیکەی ١٠٠ کەسایەتی ئەکادیمی یەوە ئیمزاکراوە و بۆ یەکەم جاریش ئاکسیۆنیان لەمانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨دا ئەنجام داوە، ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەکی بەرگریکاریە بۆ راگرتنی گۆڕان و داڕمانی کەشوهەوا لەڕێگەی بەرگری دوور لەتوندوتیژی بۆ ڕاگرتنی لەدەستدانی هەمەرەنگی بایۆلۆژی وە کەمکردنەوەی مەترسی لەنێوچوونی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و داڕمانی ئیکۆلۆژی …

درێژەی بابەت ... »

دیموکراسی هەڵخەڵەتێنەرانە…

ئاسۆ کەمال:… وتاری شەشەم لە زنجیرەی حزب و دەوڵەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم وەک لە بەشی یەکەمی ئەم وتارەدا باسمانکرد*١ یەکێک لە ئاڵوگۆڕە ڕیشەییەکانی بەسەر سۆشیال دیموکراتی کرێکاریدا هات لە دوای کۆمۆنەی پاریسەوە جێگای ریفۆرم و هەڵوێست سەبارەت بە دەوڵەت بوو لەم بزوتنەوەیەدا. بورژوازی ڕوخسارێکی هەڵخەڵەتێنەرانەی لە دیموکراسی بونی دەزگای دەوڵەتی، دەزگای پەرلەمانی نیشاندا . لەژێر ناوی “پەرلەمان و حکومەت …

درێژەی بابەت ... »

ڕێکەوتنی لایەنەکان لەسەر پۆست و داهات و دەسەڵات و بەشی سیاسییە دوورو نزیک پەیوەندی بەئاکامی هەڵبژاردنەکانەوە نییە!…

سەرئەنجام پارتی و یەکێتی دوای زیاتر لەشەش مانگ تێپەڕین بەسەر هەلبژاردنەکانی کوردستاندا خەریکن ڕیک دەکەون، ڕیکەوتنێک بەدوای هەڵبژاردنێکی شکستخواردوودا، کە بایکۆت تیایدا سەرکەوت و زیاتر لە سەدا شەستی خەلکی کوردستان بەشداریان تیادا نەکرد. بەشداری نەکردنی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا راستەوخۆ ئاکامی دوو هۆکاری سەرەکی بوو. یەکەم: خەڵکی کوردستان بەکردەوە ئومێدیان بە پەرلەمان تا هاتووە لاواز بووەو بۆیان رۆشن بۆتەوە کە …

درێژەی بابەت ... »

لینین: بۆچی شۆڕشی بەلشەفی (بۆلشەفیکی) سەرکەوت؟…

ئامادەکردنی: سالار حمە سەعید… یەکێک لەباسە گرنگەکانی لینین لە نووسراوێکی دا سەبارەت بە “کۆمۆنیزمی باڵی چەپ”  باسی شۆڕشی بەلشەفی و هۆکارە هەر گرنگەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی بەلشەفیەکانە. لینین لەم  نووسراوەدا باس لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی شۆرشی بەلشەفی دەکات. لینین لەوباوەڕەدایە کە هۆکاری یەکەم بریتییە لە دیسپلین. ئەو پێی وایە کە ئەگەر ئەو دیسپلینە توند وتۆڵ و ئاسنینەی نێو حزب نەبوایە نەک دوو …

درێژەی بابەت ... »

دەرسەکانی ناڕەزایەتی سودان و جەزائیر….

نوری بەشیر….   پێشڕەویەکان و لاوازیەکان ناڕەزایەتی و خرۆشانە جەماوەریەکان لە هەردوو وڵاتی سودان و جەزایر لەگەلێک روەوە لێکچونیان هەیە، چ لە ناڕەزایەتی و داواکاریەکانیان چ لە چوونە پێشەوەو بەردوامی بوونداو چ لە زوعف و ناڕۆشنیەکاندا. ئەم وڵاتانە وەک دوو لە وڵاتانی سەرمایەداری و کۆمەڵگەی چینایەتی کە دەسەڵاتی دیکتاتۆرو عەسکەرتاریەتی بوتەفلیقەو عومەر حەسەن بەشیر کە هەر یەکەیان بۆ چەند دەیە دەسەڵاتدار …

درێژەی بابەت ... »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان…

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید… ڕێکخراوە پیشەییە سەربەخۆکانی جەزائیر ڕەتی دەکەنەوە کە پشتگیری لە پێکهێنانی حکومەتێکی تازە  بکەن لە کاتێکدا  بۆتەفلیقە هەر سەرۆکی جەزائیر بێت! بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی (میدل ئیست مۆنیتەر)دا بڵاوکراوەتەوە ١٣ سەندیکا و ڕێکخراوە ی پیشەیی لە جەزائیر داوای دەستبەجێ ڕۆیشتن و بەجێهێشتنی کورسی سەرۆکایەتی لە بوتەفلیقە دەکەن. هەروەها ئەوان ئەوەش ڕەت دەکەنەوە کە …

درێژەی بابەت ... »

مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکان…

مافی مرۆڤ و ناعەداڵەتی زۆرتر میراتێکی تەژی لە پاڕادۆکس… بەشی سێهەم.. وەرگێڕان: هەتاو عەبدولاهی و ڕامیار رەزایی… بە پشت بەستن بە  شکستی رادیکاڵکردنی چین و توێژەکان لە دەیەی ٧٠ هەفتای زایینی، ئەم روانگە هاتە ئاراوە کە سەرمایەداری لەناوناچێ و زەفەری پێ نابردرێ. هەروها ئەم ڕوانگە لەگەڵ ئەو بیرۆکە هاوتەریب بوو کە هەر ئاسۆیەکی رادیکاڵ بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی  هەژار و …

درێژەی بابەت ... »

دوالیزمی شۆڕش و ڕیفۆرم…

ئاسۆ کەمال… وتاری پێنجەم لە زنجیرەی حزب و دەوڵەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم یەکێک لە ئاڵوگۆڕە ڕیشەییەکانی بەسەر سۆشیال دیموکراتی کرێکاریدا هات لە دوای کۆمۆنەی پاریسەوە جێگای ریفۆرم و هەڵوێست سەبارەت بە دەوڵەت بوو لەم بزوتنەوەیەدا. لە دەورانی شۆڕشەکانی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا و لە خەباتی دیموکراتی بورژوازی دژی دەرەبەگایەتی و خاوەن موڵکە ئەرستۆکراتەکان کرێکاران لە پێناو ئازادی و مافە ئابوریەکانی …

درێژەی بابەت ... »

دوای ٣١ ساڵ بەسەر ئاوارەییدا…

عەبدوڵا مەحمود… ئەم ڕۆژانە ٢٨ ساڵ بە سەر کارەساتی ئاوارەیی ملیۆنی خەڵکی کوردستاندا تێپەڕدەبێت، کارەساتێک کە بۆوە بیرەوەری تاڵ و چیرۆکی دڵهەژێنی هاوبەشی ملیۆنان ئینسان. کارەساتی ئاوارەیی لە بنەرەتدا بە جیا لە ترس لە ڕژیمی درندەی بەعس، ڕیشەی لە ئومید بەستنی خەڵکی کوردستان بە ئەمریکاو جەنگ و حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتییەوە بوو. حزبەکانی بۆرژوازی کورد لە ساڵی ١٩٩١ بە تەواوەتی مایەو …

درێژەی بابەت ... »