ڕاگەیاندن

تەنها وەڵام، سۆشیالیزمە! …

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایارەوە یەکی ئایار، ڕۆژی یەکێتی و هاوپشتیی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکارە، ڕۆژی ناڕەزایەتی کرێکارانە بە دژی سەرتاپای نیزامی سەرمایەداری. کرێکاران، ئەمساڵ لەدۆخێکدا بەرەوپیری یەکی ئایار دەڕۆن، کە پەتای کۆڕۆنا وەک مەترسیەکی مەرگبار بەسەر سەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە ڕاوەستاوە و ژیانی ملیۆنەها ئینسانی ڕووبەرووی مەترسی تیاچوون کردۆتەوە. ئەم پەتایە گەرچی بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەری هەڵداوە و بڵاوبۆتەوە، …

Read More »

ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی  بە رژێمی مرۆڤکوژی ئیسلامی قێزەونەو مایەی شەرمەزاریە! …

مستەفا سەلیمی زیندانیەکی سیاسی خەڵکی کوردستانی ئێران دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەوانەی ئێران کرایەوە لەلایەن رژێمی دڕندەی ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە درا! ناوبراو یەکێك بوو لەو زیندانە سیاسیانەی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو ماوەی ١٧ ساڵیش بوو لە زیندانی سەقز زیندانی کرابوو، لە هەفتەی ڕابردووداو بە فرسەت وەرگرتن لەو دۆخەی بەهۆی کۆرۆناوە لە زیندانەکانی ئێراندا هاتۆتەئاراوە لەگەڵ چەند زیندانی …

Read More »

نابێ سیاسەتی کەرەنتینەکردنی خەڵك ببێتە بیانو بۆ سەرکوت و بێدەنگکردن!…

بەرپرسانی هەرێم لە هەردوو زۆنی زەردو سەوز، لەسەر ڕەخنەگرتن لە شێوازی مامەڵەی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەگەڵ پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەریەکە لە مامۆستا (سەنگەر جەوهەر) لە شارۆچکەی تەق تەق و رۆژنامەنوس (هێمن مامەند) لە هەولێر، دەستگیر و زیندانی دەکەن. ڕەخنەی هێمن مامەند لە دەسەڵاتدارانی هەولێر ئەوەبووە کە بەرامبەر بە ژیانی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بێباکن و تائێستا مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانیان نەداوە و ئاماژەی …

Read More »

بڕیاری داخستنی شوێنە گشتیەکان نابێ لەسەر حسابی ژیان و گوزەرانی کرێکاران بێت!…

وەزارەتی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم، بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیاری داخستنی شوێنە گشتیەکانی داوە، بەوهۆیەوە هەزاران کرێکار کە لەو شوێنانەدا کاریان دەکرد، بۆ ماوەیەکی نادیار ڕەوانەی ماڵەوە کراون، بەبێ ئەوەی بۆئەو ماوەیە هیچ مووچەو کرێیەکیان پێبدرێ! بێگومان ئەرکی حکومەتی هەرێم و وەزارەت و دامەزراوە تەندروستیەکانی هەرێمە کە پارێزگاری لە سەلامەتی ژیان و تەندروستی …

Read More »

پلەدوویی ژنان لەهەر کۆمەڵگایەکدا بەڵگەی ستەمکاریە لەو کۆمەڵگایەدا! …

ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز! (٨)ی مارس رۆژی خەبات و تێکۆشانی نێونەتەوەییە لەدژی چەوساندنەوەو نایەکسانی ژنان، رۆژی وەستانەوەو بەرەنگاریە دژی یاساو رێسای کۆنەپارێزی و پرتوکاوی دژە ژنان، رۆژی بەگژاداچوونەوەی نەریت و کەلتورو فەرهەنگی پیاوسالاریە. لەم رۆژەدا سەرجەم ژنان و پیاوانی ئازادیخوازو یەکسانیخواز، کرێکارانی هوشیارو کۆمۆنیستەکان و سۆشیالیستەکان لە زۆربەی شارەکان، لە گۆشەو کەنارەکانی دنیاوە پەیامی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان و …

Read More »

هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی شاری هاناوی ئه‌ڵمانیا به‌توندی ئیدانە‌ ده‌که‌ین! …

شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20 شوباتی 2020 له‌ دوو هیرشی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌دا له‌ شاری هاناوی نزیک فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا 9 که‌س‌ ده‌کوژرێت وپاشان کەسی بکوژ لە لایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا، دوای ئەوەی خۆی و دایکی دەکوژێت، ئەدۆزرێتەوە، بکوژەکە خاوەن بیرۆکەی رەگەزپەرستی وراستره‌وی توندبوەو لە په‌یجی تایبەتی خۆیدا بیرۆکەکانی بڵاو کردوەتەوەو رایگه‌یاندوه‌” کە چەندین نەتەوە ئەبێت لەسەر زەوی لەناو ببرێن” . ئه‌م تاوانه‌ …

Read More »

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە مامۆستا عادل بەجێی هێشتین! …

ئێوارەی ئەمڕۆ ٩-٢-٢٠٢٠ عادل رحیم فتاح ناسراو بە مامۆستا عادل، یەکێك لە بەرجەستەترین سیماکانی بەرەنگاری دژی رژێمی دڕندەی بەعس و تێکۆشەرێکی مارکسیست و پشتوپەنایەکی دڵسۆزی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، دوای بەرەنگاریەکی بێوێنە لەگەڵ نەخۆشیدا لە باوەشی خێزانەکەیدا لە تەمەنی (٧٠) ساڵیدا بۆ هەتا هەتایە چاوەکانی لێکناو جێی هێشتین. مامۆستا عادل وەکو گەنجێكی ناڕازی لە ستەم و چەوسانەوەو نایەکسانی، …

Read More »

سەرکەوتنی ئێوە، سەرکەوتنی هەموومانە! …

” سەبارەت بەدادگاییکردنی مەلا مەزهەر”… ئەمڕۆ ٦-٢-٢٠٢٠ رۆژی بڕیاردان بوو لەسەر دادگاییکردنی مەلا مەزهەر خۆراسانی بەهۆی ئەوەی سوکایەتی بە ژنان و رێکخراوەکانی ژنان کردوە. دادگا بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ ئیدانەکردنی ناوبراو بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد. گومان لەوەدا نیە کە یاساکان و سیستەمی دادوەری کوردستان، کە لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام داڕێژراوە، چاوەڕوانی ئەوەی لێناکرێ بڕیارێك لەبەرژەوەندی ژنان دەربکات لەسەرئەوەی سوکایەتیان پێکراوە. …

Read More »

سوکایەتیکردن بە ژنان تاوانەو دەبێ ئەنجامدەرانی بدرێنە دادگا!…

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان سەبارەت: … سوکایەتیکردن بە ژنان تاوانەو دەبێ ئەنجامدەرانی بدرێنە دادگا! بانگێشتکردن بۆ دادگا بەمەبەستی لێپرسینەوە لەو مەلایانەی سوکایەتی بە ژنان و رێکخراوکانی ژنان دەکەن، هەنگاوێکی ئەرێنی و روو لەپێشە. پەنابردنی ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازو رێکخراوەکانی ژنان بۆ پەلکێشکردنی ئەو کۆنەپەرستانەی لەژێر پڕوپاگەندەی ئایینیدا سوکایەتی بە کەسایەتی و کەرامەتی ژنان دەکەن، هەنگاوێکە کە جێگای پشتیوانی سەرجەم  …

Read More »

یاسای چاکسازی لە مووچەو خانەنشینی پلەتایبەت و پلە باڵاکان، رەسمیەتدانە بە گەندەڵی و مشەخۆری! …

پەرلەمانی کوردستان سەرەنجام یاسای چاکسازی مووچەو دەرماڵەو خانەشینی لە بەرژەوەندی پلە باڵاکان و پلە تایبەت و خاوەن ئیمتیازاتەکان پەسەندکرد. ناوەرۆکی ئەم یاسایە هێشتنەوەی مووچەی بەرزو ئیمتیازاتەکانی مووچەخۆرە پلە باڵاو پلە تایبەتەکان و ئەندام پەرلەمان و وەزیرەکانە بە کەمکردنەوەی رێژەیەکی زۆر کەمی مووچەی خانەنشینی ئەم پلە باڵاو پلە تایبەتانەیە، کە ئەویش تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی هاوڵاتیان و مووچەخۆران و خانەنشینان ئەنجام …

Read More »