ئەرشیفی بابەتەکان

لەگەڵمان بن بۆ راکێشانی هاوپشتی جیهانی بۆ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان

بانگەوازی رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بۆ یەکێتیە کرێکاری و حزب و رێکخراوە چەپەکان لەدنیادا، بۆ ئاگاداری دنیا لە هەلومەرجی مامۆستایان، کارمەندان و کرێکاران لەکوردستاندا، وە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەک بۆ موچەو پێداویستیە سەرەتاییەکانیان هەیانە و وەڵامنەدانەوەو هێرش و توندوتیژی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستان و حزبەکانیانەوە، پێویستی بە هاوپشتی جهیانی هەیە. لێرەدا بەشێک لەو نامەو دیدارو هاوپشتیانە دەخەینە بڵاودەکەینەوە و بەردەوام …

درێژەی بابەت ... »

ئێمە بە بڕیارێکی بێ نەخشە بۆ داڕێژراو بەرگریمان کرد بەرامبەر بەگەڕانەوەی بەعس بۆ کوردستان، بەڵام بەرەی کوردستانی بەبڕیارێکی نەخشەدارەوە ترسنۆکانە رایان کرد

مزەفەر عەبدوڵا: لە یادی بیست و حەوتەمین ساڵەی ئاوارەیی خەڵکی کوردستاندا مارس، هەر یادی ئاوارەیی ملیۆنی خەڵکی کوردستان، هەر ڕۆژی ڕیسوایی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی نییە، کە پێش خەڵک کەوتنە ڕاکردن و ئامادەنەبوون کەمترین بەرگری لە خەڵکی کوردستان بکەن… بەڵکو هاوکات یادی ڕاوەستاوی و بەرگری بەشێک لە هەڵسوراوانی بزوتنەوەی شورایی و کۆمۆنیستەکانە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەدژی گەرانەوەی سوپای دڕندەی …

درێژەی بابەت ... »

بەریتانیا  دوو هەوڵی کرێکاری و بێکاری

ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید یەکەم: ڕێژەی بێکاری لەبەرزبوونەوەی بەردەوام دایە لەبەریتانیا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بێکارکراون بۆ دوو مانگ لەسەر یەک لە بەرزبوونەوەدایە. ئەمە لەکاتێکدا گوشار لەسەر گوزەران و ژیانی ملیۆنەها خێزان بەردەوامە بەپێی ئامارەکانی کە ئەمرۆ پەردەیان لەسەر هەڵماڵراوە. ژمارەی بێکارەکان ٢٤٠٠٠ زیادی کردووە کە بوەتە یەک ملیۆن و٤٥٠ هەزار کەسی بێکار لە ٣ مانگدا تاکو مانگی یەک (واتە جەنیوەری) …

درێژەی بابەت ... »

نەوال سەعداوی جەنگاوەرێک بۆ مرۆڤایەتی

ئامادەکردنی: ژیمان عەبدالرحمان ئەو لە مەیدانی جەنگدا نییە، بەڵام جەنگاوەرێکی ڕاستەقینەیە لە مەیدانی ئازادی و مافی مرۆڤ و ژندا، ئەو ژنێکە جیاوازە و لەهیچ ژنێکی دیکە ناچێت لەگەل قەڵەمەکەیدا شۆڕشی دژی پیاوانی کۆمەڵگەی عەرەبی بەرپا کرد، زیندان، دەرکردن لە نیشتیمان و سانسۆرکردنی نوسینەکانی چۆکی پێدانەدا، لە کۆی بەرهەمەکانیدا داوای ئازادی (مرۆڤ، ژن و نیشتیمان) دەکات، وەك دەڵێت” ئازادی ژن و …

درێژەی بابەت ... »

بە هەڕەشەو سەرکوت، بزووتنەوەی نارەزایەتی ڕەوای خەڵکی کوردستان کپ ناکرێت!

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، خۆپێشاندان و نارەزایەتی بەشێکی زۆر لە چین و توێژە بێبەشەکانی کوردستان، بە دژی سیستەمی پاشەکەوتی موچەو دانی موچەکان لە کاتی خۆیدا دەستی پێکرد… دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد، لە جیاتی وەڵامدانەوە بەخواستی رەوا و سادەی خۆپیشاندەران، هێزێکی زۆری لە شارەکان بە ئاشکراو بە نهێنی بڵاوپێکردووە، جاسوس و موچەخۆرەکانی ناردۆتە ناو خۆپیشاندەرانەوە، بەڵتەجیەکانی بەرداوەتە گیانی بەشداربووان و رابەران …

درێژەی بابەت ... »

ئێوە چیتان کرد؟

ئارام حمەسعید لەوەتەی ئێوە ھەن شەڕی ناوخۆ و یەکتر کوژیش ھەیە، کوردکوژی ھەیە، نۆکەرایەتی و خۆشخزمەتی ھەیە، چ لە شاخ بووبن یان لە شار تەنھا سەرچاوەی شەر و ماڵوێرانی بوون .. ئێوە فەرھەنگی خوێنڕشتن و پاکسازی یەکتر و ھەتكکردنی یەکتر و سەربڕینی دیلی یەکتر و دزین و تاڵان کردنی ماڵی ئەندامانی یەکتر و کرێگرتەییتان بۆ ئەم وڵات و ئەو وڵات …

درێژەی بابەت ... »

كێ دەتوانێت  شکست بە سیاسەتی شەڕخوازی ئۆردوگان بێنێت..؟!

لە گۆشەیەکی ترەوە… ٣٠-٣-٢٠١٨ موزەفەر عەبدوڵا كێ دەتوانێت  شکست بە سیاسەتی شەڕخوازی ئۆردوگان بێنێت..؟! بەهۆی بەرگری قارەمانانەی خەڵکەوە دوای دوو مانگ لە شەڕو هێرشی ئاسمانی و زەمینی و بەکارهێنانی جۆرەها چەکی کوشندەو ئابڵوقەی ئابوری هەمەلایەنەو کوشتن و برینداربوون و پەککەوتن و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس ئینجا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی فاشی تورکیا توانی شاری عەفرین داگیر بکات . دوای داگیرکرنی شارەکەش هێزی …

درێژەی بابەت ... »

کۆڕەو لە دیگایەکی ترەوە

عەلی مەولود ئەگەرچی ئاوارەبوون لە مێژووی ١٠٠رابردووی خەڵکی کوردستانی عێراقدا زۆرجار روویداوەو داخی ناوە بەدڵی خەڵکەوە، بەڵام رەوی بە کۆمەڵی کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩١، بەراستی ئازارێکی پڕسوێ بوو لە دڵی پڕ لە ئومێدی خەڵکی کوردستانی باشوور (عێراق) داو ئەو ئازارە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. سوێی ئەو ئازارە هەر لەوەدا نەبوو کە خەڵک زێدو ماڵ و حاڵی خۆیان بۆ بەر رەحمەتی …

درێژەی بابەت ... »

دوای ٢٧ ساڵ بەسەر ئاوارەییدا ژینگەی خەڵکی کوردستان ئاوارەییە!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود ٣١ نیسانی ئەمساڵ ٢٧ ساڵ بەسەر ئاوارەیی ملیۆنی خەڵکی کوردستاندا دەگوزەرێت… ئاوارەییەک کە زوربەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر بە گەرانەوەی سوپای شکستخواردوو  داهێزراوو لاوازی عێراقدا ناچار بە جێهیشتنی شوێنی ژیانیان بوون و رێگای سنورەکانی ئێران و تورکیایان گرتەبەر… لەم ئاوارەیە بەکۆمەڵەدا بەر لە خەڵکی بێ چەک و هاوڵاتیانی ترساو لە درندەیی بەعس، هێزە چەکدارەکان و حزبەکانیان و …

درێژەی بابەت ... »

بۆپێشەوە ژمارە ٢٥

بۆ خوێندنەوەی بڵاوکراوەی بۆ پێشەوە کلیکی ئێرە بکە…

درێژەی بابەت ... »