ئەرشیفی بابەتەکان

یەکێتی لە میانەی گێژاوی  نەخشەی سیاسی بافڵ و لاهوردا!

عوسمانی حاجی مارف یەکلاییبونەوەی ڕەوتی کێشەکانی نێوان سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی بە قازانجی بافڵ، هەر ئەوە نیە کە بافڵ لەو کەینوبەینەدا بە هەرجۆرە نەخشەو پلانێک کە دایڕشتبوو توانی کۆتایی بە دەورو دەسەڵاتی لاهور بهێنێت، بەڵکو باڵادەستیی بافڵ لەو شوێنەوە دیاری دەکرێت کە توانی لایەنگری زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی، لایەنگریی پارتی و ئێران و تورکیاو ئەمریکا… بەدەست بهێنێت. لەهەمانکاتدا ئەم لایەنگریەش بۆ بافل …

درێژەی بابەت ... »

تونس، قەیرانی حکومەتی، کێشە لەسەر چیە؟

خەسرەو سایە بڕیارەکانی سەرۆک کۆماری تونس، قیس سەعد، لە٢٥ی حوزەیراندا، کۆمەڵگای تونسی بەشێوەیەکی دراماتیکی خستە دۆخێکی سیاسی تازەوە. هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و لەکارخستنی حکومەت و گۆڕانکاری لەدادگای باڵادا، لەگەڵ ئەوەدا کەسەلماندی “شەرعیەتی پەرلەمانی و دیموکراسی و دەنگدانی خەڵک” جگەلە ڕوالەتێکی فریوکارانە زیاتر شتێکی تر نیە، و چینی بۆرژوازی هەمیشە ئامادەیە لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیدا، بیخاتە ژێر پێوە، هاوکات نیشانەیەکە بۆ قوڵبونەوەی قەیرانێكی …

درێژەی بابەت ... »

کرێکاران وخەڵکی ناڕازی، جمهوری ئیسلامی ئێرانی خستۆتە بەردەم داڕوخانەوە!

دەشتی جەمال ماوەی زیاتر لەمانگێکە زنجیرەیەك مانگرتن وناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری، لەبەشێکی زۆر لەشارو شارۆچکەکانی ئێران دەستی پێکردوە. سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم ناڕەزایەتیانەی ئەم دەورەیە، بە مانگرتنی کرێکارانی ناوەندی پیشەسازی نەوت وگازو پەترۆکیمیاوی دەستی پێکرد وکۆمەڵیك خواستی وەك زیادکردنی کرێ، کەمکردنەوەی سەعاتی کار، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کاتی و کردنیان بە هەمیشەیی، سەلامەتی شوێنی کار، زیادکردنی کاتی پشووی کرێکاران …، بەرزکردەوە. پاشان ئەم مانگرتن …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ١٧

ئۆکتۆبەری ژمارە ١٧  دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢١/٨/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١٧ی ئۆکتۆبەر

درێژەی بابەت ... »

دەبێت لاهور دادگایی بکرێت!

عوسمانی حاجی مارف بەگشتی کاتێک لە کوردستاندا باس دێتە سەر نەبونی سەربەخۆیی دادگا و نەبونی سەروەری یاسا، پێویستمان بە لێکدانەوەو بەڵگە و سەلماندن نیە، وە بۆتە قسەی سەر زمانی هەموو هاوڵاتیەک، چونکە دیاردەیەکی بەرچاوەو ڕێگای بۆ نکوڵی کردن لە نەبونی دەسەڵاتی دادگا نەهێشتۆتەوە. نە دادگا وە نە ئەو دامودەزگاو بەڕێوەبەرایەتیانەی بەدەوری دادگاوەن، بەهیچ جۆرێک ناتوانن تاوانبارێکی سەربە بنەماڵەی دەسەڵاتدارو کەسێکی …

درێژەی بابەت ... »

حزبی کرێکارانی بەریتانی لەوپەڕی چەپەوە بۆ ئەوپەڕی ڕاست!

نووسینی: سالار حمەسەعید حزبی لەیبەر لەوکاتەوە کە ڕابەرایەتیەکەی کەوتۆتە دەست ”کیر ستارمر”ەوە ئاراستەکەی بەتەواوی گۆڕاوە لەحزبێکی چەپەوە بۆتە حزبێکی تەواو ڕاست وە یا باشترە بوترێ بۆتە سێبەری حزبی پارێزگاران (موحافزین). ئەگەر بڕوانینە کارنامەی ئەم چەند مانگەی پێشووی بەتایبەتی لە سەردەمی پەتای کۆرۆناوە دەبینین حزبی لەیبەر تەنانەت ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆنێکی کارامەو چالاکی نەبینیوە. لەیبەر بەردەوام لەم دەورانی پەتای کۆرۆنایەدا مۆری ڕەزامەندی لەسەرهەموو …

درێژەی بابەت ... »

جەماوەری عێراق و ناوچەکە بە چاوی ئومێدەوە لە خەباتی ئێوە دەڕوانن

سەبارەت بە مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوت و جەماوەری ئەهواز کابوسێکی تۆقێنەر کە خەریکە لەئێرانی ئەمڕۆدا لانەی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی دەشێوێنێت، کابوسێک، پاڵ دەنێت بە ڕژێمی برسێتی، هەژاری، نەداری، رژێمی پێشێلکردنی ئازادیە سیاسیەکان، تیرۆر، سێدارە و جەنگەکان بەرەو ڕۆژانێکی تاریک و ڕوبەڕوبونەوەیەکی چارەنوسسازە: بە مان  یان نەمان . لەلایەک مانگرتنە کرێکاریەکان لە چەندین شاری ئێراندا  بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەدەسێنن، هەر لە کرێکارانی …

درێژەی بابەت ... »

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تۆڕێ هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت!

لەدۆخی ئێستای کوردستاندا کەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار و ڕۆژ نییە چەندین هاوڵاتی نەکاتە قوربانی وخێزانە کرێکاری و کەمدەرامەتەکان نەخاتە بەردەم سەختی و لێواری مەرگەوە، لەدۆخێکدا کە حکومەت و ئەحزابی دەسەڵاتدار، بێدەربەستی خۆیان بەرامبەر بەسەلامەتی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان بەرامبەر بەم پەتا نەگریسە و کاریگەریەکانی لسەر ژیانی خەڵك نیشانداوە، ژمارەیەک لەهەڵسوڕاوانی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و پزیشک و پەرستارانێکی دڵسۆز، …

درێژەی بابەت ... »

گۆشەیەکی پرشنگدار لە مێژووی چینی کرێکاری ئەمریکا

لەنوسینی: عامر سابیر پێشەکییەکی کورت و پێویست: لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1929 دا سیستەمی سەرمایەداری لە ئاستی دنیادا تووشی داڕوخان و قەیرانێکی قوڵ بوو. کە لەبەر گەورەیی  داڕمانەکە و کارەساتبارە ترسناکەکانی بە (گرەیت دیپرێشن) ناسراوە. کە لە زمانی کوردیدا بە (گرانی گەورە) ناوبراوە. کە تیایدا لە وڵاتیکی وەک ئەمریکادا 25٪ی هیزی کار بێکارکران و بە دەیان ملیۆن کرێکار کارەکانیان لەدەستدا. بە …

درێژەی بابەت ... »

کێشەکانی لاهور و باڤڵ!

عوسمانی حاجی مارف کێشە ناوخۆییەکانی ئێستای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە تایبەتی نیشاندانی ئاڵوگۆڕێک لە وەلاخستنی هاوسەرۆکدا، جێگای سەرنج و تێڕمانێکی جدیە، کە دەست بەسەراگرتنی دەسەڵات و ئیمکانەتەکانی لاهور جەنگی بە کودەتایەک یان سەرکەوتنێک بۆ باڤڵ تاڵەبانی دەست نیشان دەکرێت، وە بۆتە مایەی جۆرەها لێکدانەوەو پێشبینی لەسەر پێگەو چارەنوسی یەکێتی و ئایندەی پەیوەندیەکانی لە نێو هاوکێشە سیاسی و ئاڵوگۆڕە سیاسیەکاندا. ئەوە …

درێژەی بابەت ... »