ئەرشیفی بابەتەکان

گیراوەکانی بادینان قوربانی چ سیاسەتێکن!؟

عوسمانی حاجی مارف   پاش چەندین هەوڵ و ناڕەزایەتی لە دەرەوەو لە ناوەوەی کوردستان، لەبەرامبەر دادگاییکردنی دەستگیرکراوەکانی بادیناندا، دادگای پێداچونەوەی هەولێر پێداگری لەسەر بڕیاڕی دادگاییکردن و سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی کرد بۆ دەستگیرکراوەکان. ئەوەی پێویستە دەربارەی ئەم دادگای کردنە ڕوونبکرێتەوە، ڕێڕەوو پێداگری دادگایە لە زۆنی زەرددا کە لە سایەی دەسەڵاتی پارتیدا بەڕێوە دەچێت لەسەر سەپاندنی ئەم حوکمە سەرکوتگەرانەیە. ئاشکرایە دەسەڵاتی بارزانی …

درێژەی بابەت ... »

کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان!

موحسن کەریم:  بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢/٧ی ٢٠٢١ هێزەکانی ئەمریکا لە گەورەترین و سەرەکیترین بنکەی سەربازی و ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لە تاریکیدا و دوای بەجێهێشتنی سەدان هەزار بەستەی خۆراك و بوتڵی ئاوو هەزاران ئۆتۆمبێلی مەدەنی و سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەزاران پارچە چەکی سووك لەناو بنکەکەدا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی سەربازی ئەفغانستان، کشانەوە. کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەوجۆرە بێجگە لە نمایشکردنی …

درێژەی بابەت ... »

گرانبونی نرخی بەنزین و کێشەی ئاو و کارەبا و سەرنجێک لەناڕەزایەتیەکان

خەسرەو سایە ئەمڕۆژانە بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین و کەمی ئاو وکارەباوە، توڕەیی و ناڕەزایەتی لەنێو خەڵکدا، ڕووی لەپەرەسەندن کردوە ولەهەندێک شوێنیش، خۆپیشاندان و گردبونەوە، یەخەی دەزگا بەرپرسەکانی گرتوە، لەچەند جێگای تریش ڕێگای سەرەکی هاتوچۆی نێوان شارەکان بەستراوە.. بەمجۆرەش جوڵەیەکی جەماوەری لەپاڵ کێشەی دواکەوتن و لێبڕینی موچەدا لەسەر کەمی خزمەتگوزاریەکان و لەدژی گرانبوونی بەنزین، لێرەو لەوێ و بەشیوەی پەرشوبڵاو سەری دەرهێناوە …

درێژەی بابەت ... »

پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانه‌وه‌ خۆشخه‌یاڵكردنی جه‌ماوه‌ره‌!

جه‌مال موحسین هه‌مووان ئێستا جارێكی تر خه‌ریكی به‌زم و لێدانی به‌یت و بالۆره‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌ته‌كانی خه‌ڵك فریودانن بۆ ئه‌و شته‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا ڕووبدات. ته‌واوی ئه‌حزابی بۆرژوازی به‌ كوردایه‌تی و ئیسلامی و به‌ناو لیبراڵیه‌وه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ ’’هه‌ڵبژاردن‘‘دا سیناریۆ جۆراوجۆره‌كانیان به‌ڕێخستووه‌. خۆیان به‌ مه‌سه‌له‌ی موچه‌ و قوتی خه‌ڵك و ئاو و كاره‌با و به‌نزین و …

درێژەی بابەت ... »

پەڕلەمانی پارتی و یەکێتی!

مستەفا باهیر لە ڕۆژی ٢٨ حوزەیران بەناو پەڕلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەی بەهاری ژمارە ١٦ی خۆی تیمێکی لە حکومەتی هەرێم بانگێشتی پەڕلەمان کرد تاوەکو لەسەر پرسی موچەو داهاتی کوردستان وەڵامی پرسیاری پەڕلەمانتاران بدەنەوە. هەریەک لە وەزیری دارایی و سامانە سروشتیەکان و وەزیری هەرێم بۆ کاروبار لەگەڵ حکومەتی ناوەند، ئامادەبوون. کوبونەوەی پەڕلەمان ماوەی ١٨ کاتژمێڕی خایاند، ٩٦ پەڕلەمانتار پرسیاریان ئاراستەی وەزیرەکان کرد، …

درێژەی بابەت ... »

مناوەراتی نێوان ئەمریکاو ئێران و هێرشە درۆنیەکان بۆسەر هەولێر!

موحسین کەریم ماوەیەکە ناوبەناو هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکرێتە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی هەولێر. سەرچاوەی هێرشەکانیش میلیشیا شێعە جۆراوجۆرەکانی سەر بە ئێرانن کە ئامانجی  هێرشەکانیان ئیزعاجکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق و ناچارکردنی ئەمریکایە بە نواندنی نەرمی بەرامبەر ئێران و دەستبەرداربوونە لە فشارو دژایەتی کردنی ئێران. ساڵانێکە سیاسەتی ئەمریکا لە نێوان تاکتیکی خاڵیکردنەوەی دوولایەنەدا دەچێتەپێشەوە. جارێك دانوسان و جارێك …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ١٥

دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢١/٧/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١٥ی ئۆکتۆبەر

درێژەی بابەت ... »

ئەمە حکومەتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتیە!

|   نەغەدە عوسمان لەکاتێکدا حکومەت پەلاماری مووچەی کرێکارو کارمەندانی داوە،  هیچ دڵخۆشبونێکی بۆ کەس بەکارەکەی نەهێشتوەتەوە، چونکە مووچەی کرێکاران و کارمەندانی پلە نزمی هێناوەتە ئاستێک کە بژێوی ڕۆژانەی پێ بەڕێوە نەچێت ونەتوانن وەڵام بە بژێوی ڕۆژانەی خۆیان بدەنەوە. دەسەڵات هەر بەم کارو کردەوانەشی نەوەستاوە کە بەرامبەر مووچەخۆر بەکاری دەهێنێ، لەهەمانکاتدا بەرامبەر خەڵکی نەداراو بێکاریش دەوەستێتەوە، بۆ ئەمەش ئەگەر کەسانێک هەوڵبدەن …

درێژەی بابەت ... »

کاری مناڵان یەکێکەلە سیما هەرە دواكەوتووەكانی هەرێمی كوردستان ‎!!

    | كامەران لطیف ‎ بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەكانی مناڵانی كوردستان. كاركردن بە مناڵان یەكێكە لە دیاردە بەربڵاوەكانی كۆمەڵگا دوواكەوتووەكان كەمافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت.. ئەگەرچی كاری مناڵان. یەكێكە لە پێداویستیە ئابوورییەكانی كۆمەڵگای سەرمایەداری كە لە سەر بنەمای نایەكسانی ئابووری و باڵادەستی كۆمەڵایەتی، كەمایەتیەكی زۆر بچووكی كۆمەڵگاو لە سەر چەوسانەوەی چینایەتی دامەزراوە ، ڕۆژانە ملیونەها ئینسانی كرێكارو …

درێژەی بابەت ... »

شورای هەڵسوراوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە ئوسترالیا, داوای دەستبەجێ گیراوەکانی بادینان دەکات

لەدرێژەی کەمپەینی سەراسەری رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دژ بەسزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان و لەسەر داخوازی کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، (شورای فعالین آزادیخواه و برابری طلب ) لە ئوسترالیا، نامەیەکی ناڕەزایەتی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سدنی – ئوسترالیا و  د- دیندار زێباریی و پەرلەمانی کوردستان و سەفارەتی عێراقی لە کانبێرا – ئوسترالیا، دەنێرێ بۆ حکومەتی هەرێمی …

درێژەی بابەت ... »